خەیاڵ بکە خۆشەویستم
تەواوی کاتەکە لەناو زیندانەوە سەیری ڤاڵێریم ئەکرد لە ناو زیندانی ژنان چۆن پاڵ کەوتوە و ڕوی لەئێمەیە
ئەکرێ هەمیشە بخەوێ و قەت بەخەبەر نەیەی بۆ قسە ڕەقەکانی
پێستە سپیەکەی
چاوەگەورەکانی
قژەنەرمەکانی
باڵا بەرزەکەی
قاچە خڕەکانی
ئەبێ خواگیان چی تاقەتێکی هەبوبێت بۆ دروستکردنی ئەمانە
ئەم هەموو وردە کاریە
کە من لەهیچ کچێکی دیکەیا بەدی ناکەم
ڤاڵێری
یەکەمجار کەلە کامپەکە
یەکمان دی تۆ بویت بەسەرەتایەکی جوان
بویت بە ناسنامە
بویت بە ژیان
بویت بەو کچەی کەئەمویست هەمیشە لاری لەگەڵ بکەم
چونکە ئەو ڤاڵێری ئەو کچەیە کە ١١ساڵێک بوو لەناو ئاوی مەلەوانگەکە دەرم هێنا
ئەو ١١ساڵ بوو لەئامێزم گرت و لەسەر جێگەکەی دام ئەنا
ئەو ١١ساڵێک بوو کە هەموو شەو بۆ دیداری لە پەنجەرەی ژورەکەیا ئەوەستام
ئەو ڤاڵێرییە
خاوەنی یەکەم ماچم
من زۆر بەباشی ئەوم لەبیرە لەسەر کورسی بە کورسیەکە بە جلێکی خوێناوی و قژێکی لار بڕاوەوە
تەنانەت ئەوکاتەشلە کورسی تەنیشتی بوم و ئەویش بێ کاردانەوە ڕوی لە لایەکەی دیکە بوو
ئەو کاتەی کە چاوەکانی بەسترابوو نەی ئەزانی کێ ماچی کردوە
YOU ARE READING
ھــــــېـــرۆېــــن
Fantasyڤاڵێری ماێڵ کچی خێزانی ماێڵەکان لارترین وناپەسەندترین کچی خێزانەکەیە توشی چەندانگیروگرفت ئەبێتەوە ، دایک وباوکی وازی لێئەهێنن وبۆلای پوری ئەنێرن کەئافرەتێکی ئایینیە لەگەڵ هەمووئەمانەشابەقوڵی ئەکەوێتەخۆشەویستیەوە لەکونجی زیندانەوە بۆ ناوباوەش ودڵی...
