1.

1K 101 9
                                    


Jungkook; ahh babe don't be scary you gonna be alright with me✔️

لە ڕۆژێکی باراناویدا کچێکی گەنج هەردوو دەستی بە سەریەوە گرتبوو ڕایئەکرد بۆ ئەوەی بارانەکە تەڕی نەکات و بە زووترین کات بگات بە قوتابخانە وەک هەموو جارێک دوا کەوت و پاسەکەی لە دەست دا

بەردەوام لە کاتی ڕاکردندا لە ژێر لێویەوە جوێنی ئەیا بۆ بەختە ڕەشەکەی، خۆشبەختانە قوتابخانەکە زۆر لە ماڵەکەیەوە دوور نەبوو

بۆیە دوای ٥ خولەک گەشتە شوێنی مەبەست، کچە گەنجەکە وەستا و هەردوو دەستی بە چۆکیەوە گرتبوو بە تووندی هەناسەی ئەدا

دواتر دوبارە بە ڕاکردنەوە بەرەو کڵاسەکەی ڕۆشت

ویستی بچێتە کڵاسەکەی بەدزی بەڕێوبەری قوتابخانەکە بەڵام بەداخەوە ئەمجارە شکستی هێنا و گیرا!

بەڕێوبەر؛ هێی کچێ بۆستە

چاوەکانت داخست و هەناسەیەکت دایەوە و بە ترسەوە ئاوڕت دایەوە
سەیری بەڕێوبەرەکەت ئەکرد

بەڕێوبەر؛ ئەمە چەندەمین جارە دوائەکەویت ها ئاگادارم هەموو ڕۆژێک درەنگ ئەگەیتە قوتابخانە

بە کەمێک تووندی وتی

؛ ببورە بەڕێوبەر سوێند بەخوا ئاگاداری کاتژمێر نەبووم بۆیە

لە کاتێکا سەرت نزم کردبوو وتت بە ترسەوە

بەڕێوبەر؛ کۆتا جارت بێ! گەر جارێکی تر ڕووبدات ئەوا ئەبێ بانگی دایکت یان باوکت بکەیت تێگەشتیت؟

﮼پیاوی‌گه‌وره‌ || JKWhere stories live. Discover now