8.

1.1K 146 152
                                    


"I'm a tattoo artist wanna try a red mark on your neck hmm?"
JEON JUNGKOOK

کارمەندەکە بەردەوام بە نێو درێسەکاندا ئەگەڕا تۆش لە سوچێکدا وەستابوویت سەیرت ئەکرد، کۆمەڵە درێسێکی زۆری لێ بوو هەندێکیان پێشتر نمایش کرابوون هەندێکی تر تازە دیزاین کرابوون بە زۆریش ڕەنگی ڕەش بەدی دەکرا

لەکۆتاییا کارمەندەکە درێسێکی گرت بە دەستەوە بە زەردەخەنەیەکەوە لێی ئەڕوانی دواتر سەیری تۆی کرد و لێت نزیک بۆوە

لیۆرا؛ پێم وایە ئەمە لەگەڵ جەستەتا زۆر ئەگونجێ

لەکاتێکدا درێسەکەی لە بەرامبەر جەستەتدا ڕاگرتبوو وای وت، تۆش تەنها بە بزەوە سەیری درێسەکەت ئەکرد

لیۆرا؛ باشە کەوایە ئەمە بکە بەرت دواتر بڕۆ بۆ ژوورەکەی تر تا ئامادەت بکەن بۆ وێنەگرتنەکە

لیۆرا ڕونکردنەوەی بۆ دایت، تۆش سەرت لەقاند بە ئەرێ

لیۆرا؛ دەی من ئەڕۆم کەمێک کارم هەیە هەر کێشەیەک هەبوو ئاگادارم بکەوە

میلا؛ئهم وا ئەکەم خەمت نەبێت

بەڕێزەو وتت

دوای ئەوە کارمەندەکە ڕۆشت و تەنها مایتەوە لە ژوورەکە دوبارە سەیری درێسەکەی دەستت کردەوە بە چاوە درەوشاوەکانت لێیت ئەڕوانی

میلا؛ هەتیو ئەڵێی خەون ئەبینم ئەوە چییە ئەم شتە کەشخەیە

﮼پیاوی‌گه‌وره‌ || JKWhere stories live. Discover now