7.

527 93 139
                                    

"Tell me why I can't stop thinking about you, hmm?
What the fuck did you do to me?!!"
JEON JUNGKOOK

دوای بێدەنگی لە چەند چرکەیەکدا، هەناسەیەکم هەڵکێشا و لەسەر سۆفاکە هەڵسام بە بزەیەکەوە سەرنجم خستە سەر ئەم پیاوە

میلا؛ کەواتە زۆر سوپاس بەڕێز جیۆن من ئەبێ ئێستا بڕۆم سبەی لە کاتی خۆی دێم بۆ ئێرە هەر وەک ئەوەی خۆت وتت

بەڕێزەوە قسەکانم ئاڕاستەی کرد، ئەویش تەنها بە ڕوخسارێکی ئاسایی سەیری ئەکردم و سەرنجی لەسەر قسەکانم بوو

جۆنگکووک؛ باشە کەوایە هەوڵبە لە کاتی خۆی لێرەیا بیت چونکە کارێکی زۆرت ئەبێ ئەم ماوەیە بەو پێیەی یەکەم جارتە ئەم جۆرە کارە بکەیت

هەموو قسەکانی بە ئاسایی و دەنگێکی ئاگاداری کرد

سەرم بە بەڵێ لەقاند و دواتر کەمێک سەرم چەماندەوە بە ڕێزەوە و هەنگاوم نا بۆ ئەوەی لەوێ بڕۆم

دەسکی دەرگاکەم گرت و ویستم بیکەمەوە بەڵام پرسیارێ هاتە مێشکمەوە، بە ڕوخسارێکی پرسیاری ئاوڕم دایەوە و سەیری ئەوم کردەوە دوبارە، ئەویش بە تێنەگەشتنەوە لێمی ئەڕوانی

جۆنگکووک؛ شتێک هەیە؟

بە پرسیارەوە وتی

دەمم جوڵاند بۆ ئەوەی پرسیارەکەم دەربڕم

میلا؛ ئ ئێ شتێک...

ئاماژەی پێدام بەردەوام بم

﮼پیاوی‌گه‌وره‌ || JKWhere stories live. Discover now