ئینجا چۆنن جەماعەت باشن ... یاخوا هەر باش بن دەزانم لەمێژە دیار نیم بەس کاکە ئەوەش خوا خێری جنقەی بنوسێ دەنا بۆم ناکرێ سەری خۆشم بوخرێنم ئەوەندە پڕ ئیشم ئینجا بازۆر نەڵێین و پێش دەست پێکردن ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن😘😘😘😘
———————————————————————————————————————————————
(بەڵام لە ناکو شتێکی سەیر ڕوویدا )
؟؟؟:چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟(بەدەم ڕۆشتن بەرەو ڕووی ن-ت)
ن-ت:چی تۆۆۆۆۆ؟(بە هاوارەوە و لە شۆکدا بوو)
؟؟؟:(سەری بەرز کردەوە باوەڕی بە جاوەکانی نەدەکرد)ئایا خەون نیە؟(چاوەکانی دەگوشی)
ن-ت:تۆ وەڵامی ئەمە بۆ دوایی دانێ وەرە باوەشم کچێ(زۆر دڵخۆش بوو لە دڵخۆشیا هەڵبەز دابەزی دەکرد و باوەشی کردەوە)
؟؟؟:کچێ ن-تاااااااا (خۆی فڕێدایە باوەشی و زۆر زۆر دڵخۆش بوو)
(هەردووکیان لە باوەشی یەکدا دەگریان لە خۆشیا)
ن-ت:یوونا کچێ بەسە چیتر مەگری تەواو دواتر چاوە جوانەکانت هەڵدەهاوسێن (فرمێسکەکانی بۆ سڕی)
یوونا:باوەڕ ناکەم دوای چەندین ساڵ یەکمان بینیەوە (سەری خستەوە ناو بوەشی ن-ت )
ن-ت:(لە باوەشی کردەوە)
دوای کەمێک چونە ئۆفیسی کتێبخانەکە و دانیشتن کەمێ قسەیان کرد و...
یوونا:ئێ چۆن ئێرەت پێ زانی؟ خۆ ئێرە تەنها ئەو کەسانە دێن کە جادووگەر بن یان بیانهەوێ ببن یان...(قسەی پێ بڕدرا)
ن-ت:هەر زۆربڵێکەی جارانی دەزانی؟
یوونا:همم
ن-ت:ئێ بەبۆنەی ئەوەی دەمەوێت پێنج کەس ڕزگار کەم هاتوم بۆ ئێرە (ئاهێکی هەڵکێشا)
یوونا:چی چی؟چەن کەس ؟لە چی بارودۆخێک؟(شۆک بوو)
ن-ت:بەڵێ پێنج کەس ئەوان بە تەواوتی نازانم چۆنن بەس یەکێکیانم ناسیوە و بینیوە
یوونا:ئەو لە چ دۆخێک دایە؟
ن-ت:لە دۆخی خێو دایە وەک خێو ون دەبێ و خۆی دەردەخات یان دەنگی دەگۆڕێت(بیری دەکردەوە)
یوونا:وەیت وەیت ئەوە ناوی پاڕک جیمینە وایە؟
ن-ت:چۆن زانیت؟(لە شۆکدا بوو زۆر بە خراپی)
یوونا:گەمژە داوای لەمنیش کردوە بەس من ڕازی نەبووم چونکە بە تەنها بووم ئەم کارەش بە تەنهای ناکرێ و هەم من نەمدەزانی ئەوان چۆنن زۆر داوام کرد تەنها وتی کە سەرۆکەکەیان بۆتە ئەژدیهایەکی سپی و لەو کاتەوە نەمبینەوەتەوە ئەوە نزیکی ساڵێک دەبێ
ن-ت:کەواتە ئێستا ئەگەر من بیکەم یارمەتیم دەدەی چونکە بەڵێنم بە کاکم داوە(بە خەمباری و سەری نزم کردلە کۆتا وشە)
یوونا:(دەستی خستە ژێر چەناگەی و سەری بەرزکردەوە)گەمژە من و تۆ یەکمان هەیە پێکەوە دڵخۆش دەبین و پێکەوە دەگرین و پێکەوەش هەموو شتێک دەکەین من لەگەڵ تۆم ئەگەر بۆ مردنیش بێت بە سەخترین شێوە
ن-ت:(سەری خستە سەر شانی و توند باوەشی لێدا )زۆر سوپاس بۆ بونت
یوونا:(خستیە باوەشیەوە)سوپاس بۆ تۆ کە چەن ساڵ پێش ئێستا منت گۆڕی لە خراپترین کچەوە بۆ باشترین
........
یوونا:ئێ یەکەم هەنگاو بۆ ڕزگارکردنیان ؟
ن-ت:(هەموو شتێکی پێوت کە جیمین پێی وتبوو)
یوونا: کەواتە ؟ چاوەڕی چی دەکەی؟با بیکەین
ن-ت:بەڵام ئەم کتێبە چۆن بدۆزینەوە لەم شوێنە زلە؟(خەمباریەک بە دەموویچاویەوە دیار بوو)
یوونا :گەمژە ئەی من چەن ساڵە چیدەکەم لێرە ئەو کتێبە تایبەتە بۆیە لە شوێنێکی شاراوەیە لە ژێر زەمینەکە
ن-ت:کەواتە زۆر باشە با بڕۆین
یوونا و ن-ت بە بەرزکەرەوەیەک کە ناوەندی کتێبخانەکە بوو ڕۆشتنە ژێر زەمینەکە
ژێرزەمینەکە
أنت تقرأ
Rainy days I think about you♾
Casualeن-ت:بۆچی لە ناکاو ون دەبی ؟ ؟؟؟:نازانم بە دەستی خۆم نیە ن-ت:چۆن ڕزگارت بکەم؟ ؟؟؟:.......