کات دەپەڕێت بۆ شەو :
9:45
لە ژوورەکەی جونگکوک
جونگکوک لە خەوەکەی بەخەبەر هات کاتێک هەستی بە ئازارێکی ترسناک کرد لە ناوچەوانی
"ئاه!!" جونگکوک لە ئازاردا نووزەی کرد کاتێک سەری توند گرت بە دەستەکانی
سەر هێشەکەی هێندە توند بوو وا هەستی دەکرد خەریک بوو سەری بتەقێنێتەوە چاوەکانی ئەوندە ئازاریان هەبوو نەیدەتوانی بیان تروکێنێت
جونگکوک بە هێواشی گەیشتە مۆبایلەکەی لە کاتێکدا فرمێسکەکان بەرەو خوارەوەی ڕوومەتەکانی دەڕۆیشتن
جونگکوک تەلەفۆنەکەی برد و پەیوەندی بە جیمینەوە کرد بەڵام ئەو تەلەفۆنەکەی وەڵام نەدایەوە، جونگکوک دووبارە هەوڵی دا پەیوەندی بە تایهیونگ بکات بەڵام ئەویش تەلەفۆنەکەی وەڵام نەدایەوە
جونگکوک دەیزانی کە هیونگەکانی تەلەفۆنەکەی وەرناگرێن بۆیە بە هێواشی لەسەر جێگاکە هەستا، هەستی کرد هەموو ژوورەکە دەسوڕێتەوە
جونگکوک سەیری کاتژمێری دیوارەکەی کرد و بۆی دەرکەوت کە ئێستا 9:50 یە ئەو دەزانێت کە هیونگەکانی دەبێت لە ژووری نانخواردن بن
جونگکوک چەند هەنگاوێکی هێواش و وریایانەی برد بۆ ژووری نانخواردن پێش چاوەکانی تاریک دەبوون قاچەکانی بە زەحمەت دەڕۆیشتن
YOU ARE READING
𝐖𝐡𝐲 𝐃𝐨 𝐓𝐡𝐞𝐲 𝐇𝐚𝐭𝐞 𝐌𝐞ଓ
Acción٭ژیانی جۆنگکووک لەگەڵ برا گەورەکانی کە زۆر ڕقیان لێیەتی.ئایە هیۆنگەکانی ڕۆژێک خۆشیان دەوێت..؟ جۆنگکووک:بۆچی ڕەقیان لێمە..؟ 𝐕𝐦𝐢𝐧𝐤𝐨𝐨𝐤 𝐓𝐨𝐩^𝐁𝐨𝐭𝐭𝐨𝐦∼!🤫 🏿وەرگێردراوە هەموو مافێکی بۆ نوسەرە ڕاستەقینەکەی دەگەڕێتەوە بەڵام هەندێک گۆڕانکاریم...