بـەشی یـانـزەیەم(ئـاشـکـرابـونی ڕوداوەکـە)

33 8 37
                                    

Pov yun

دووساڵ تێپەڕیوە لەوکاتەوە سکز هاتونەتە دراوسێی ئێمە ئیستا زۆرجار ئەوان ئەبینم وە زۆرجار چان یارمەتیم ئەدات و زۆر شت لەوەوە فێربووم
لە ماوەی ئەم دووساڵە لە پشووەکانیان بەیەکەوە ڕۆیشتووین بۆ دەرەوە
وەدامی ئیستا لەزانکۆ یەکەم ساڵیەتی
وەمن تاوەکو ئیستا لەلای بەڕێز هان کارئەکەم ئەوزۆر میهرەبانە هەمووکات ویستومە باوکێکی وەکو ئەوم هەبێ. ........... ئاھ وە هان ڕۆژ بەڕۆژ سەرنجڕاکێشترئەبێ نامەوێ وەکو خۆشەویستێک سەیری بکە چونکە ئەزانم بۆمن نابێ بەڵام ناتوانم بوەستم لەخۆشویستنی
وەلەهەمووی گرینگتر ئەمڕۆ بوبە چوارساڵ کە گەڕاومەتەوە ڕابردوو وە من گومانم لە مین چۆل هەیە بۆ ڕوداوەکەی سکز
مین چۆل ئەو لەگەڵ سکز ئەی ویست دیبیوت ببێ بەڵام لەبەر هەڵەیەک هەڵنەبژێردرا فانەکان ئەمە نازانن لەبەر ئەوەی مین چۆل دەرنەکەوت کۆمپانیا ڕەتی کردوە کە ئەو دەربکەوێت بەڵام سکز باسی ئەمەیان بۆ کردم بۆیە گۆمانم لەوهەیە تاوەکو ئیستا هیچ کەسێکی دیکەم نەدۆزیوەتە لەنزیک سکز بێت وە ڕقی لەوانبێ
هیوادارم بتوانم مین چۆڵ ڕابگرم

End pov

تەق تەق تەق

یوون: خاتوو سیۆ!!

خ.سیۆ: ماوەیەک ئەبێ یوون ڕێگە نادەیت بێمە ژوورەوە

یوون: ئێ ببوڕە فەرموو

خ.سیۆ: ئایە ئیستا باشیت

یوون: من باشم سوپاس

خ.سیۆ: ئایە هێشتا بڕیارەکەت ناگۆڕی

یوون: نەخێر من بەم شێویە ئەژیم سوپاس بۆ پێشنیارەکەت بەڵام ناتوانم دامی بەتەنها بەجی بهێڵم

خ.سیۆ: باشە ئێمە دامیش بەخێوئەکەین ئایە ڕازیت

یوون: خاتوو سیۆ تکایە من نامەوێ بۆچی تەنها من بۆچی کەسێکی دیکە لەخۆناگرن

خ.سیۆ: گەمژە بۆچی تێناگەیت من ئەمەوێ تۆ دەوڵەمەند بکەم بۆچی ڕازی نابیت

یوون: من نامەوێ دەوڵەمەند ببم بڕۆ دەرەوە لەماڵەکەم هەر ئیستا

خ.سیۆ: بێ ئابڕوو بۆتۆ چیت تاوەکو من دەربکەیت تاوەکو لەگەڵم نەیەیت من ناڕۆم لێرە

یوون: چی ئەکەی بیکە من نایەم لەگەڵت بۆچی تێناگەیت

خ.سیۆ: کەواتە بەزۆر ئەتبەم وەرن بیبەن

یوون: چی ئەکەین وازبهێنن

خ.سیۆ: تۆ بەقسەی خۆش ڕازی نەبوویت بۆیە من بەزۆر ئەتبەم

"گــەڕانــەوە بــۆ ڕابــردوو"Where stories live. Discover now