ئێستاکە وەرزی وەرزی نوێی پایزە ئاسمان کەمێک ساماڵە هەوایەکی بەهێز دەستی پێکردووە سەرم لێ شێواوە نازانم ئاخۆ سەرمامە یاخود گەرمامە بەڵام ئەوە دەزانم کە ڕوح و دڵم ساردن . لەم جیهانە و لە خەڵکە بێ هەستەکەی زۆر ساردن . ئەوان من بە کەسێکی شکست خواردوو ناو دەهێنن . بەڵام بۆچی بە شکست خواردوو ؟ چونکە من وەک ئەوان نیم وەک ئەوان بیر ناکەمەوە و قسە ناکەم . وە وەک ئەوان هەستی بەرامبەرەکانم بەلاوە بێمانا نییە . بەهەرحاڵ ئەتوانم ئەو شتانە بەلاوە بنێم بەڵام دەی ئەی ژیانی خۆم ؟ خۆ پێویستە من لە کارێک سەرکەوتوبم تاوەکو خۆمی پێوە سەرقاڵ بکەم وە ئەم جیهانە بێمانایە لە یاد بکەم . بەڵام وا دیارە ئەو شتەی منی پێویستە و منیش ئەوم پێویستە زۆر دوورە تا بەیەکتر بگەین بەڵێ زۆر زۆر دوورە وادیارە ناتوانم پێی بگەم کەواتە چارەسەرم چییە ؟ مردن... بەڵێ مردن وادیارە ئەمە کۆتا هەڵبژاردنمە.
//چیرۆکەکە دێتەوە زاری وتارخوێن//
"لێرەدا کۆتا قسەکانی (هاڵیست)ی لاو بوو وە دوواتر بە ڕوویەکی سارد و بێ دەنگ بەرەو بینا چۆڵکراوەەی نزیکی ڕۆشت وە دوای کەمێک ڕووانین لە دەوروبەری هاڵیست بڕیاری دا کەوا کۆتا بڕیاری خۆی ئەنجام بدات کاتێک بێ ئەمەل بوو لەو شتانەی کە دەیویست ئەنجامی بدات . ئێستا ئەو لاوە سەیری ژێرەوەی خۆی دەکات سەیارەکان.خەڵکەکان.سەگ و پشیلەکان لەچاوی ئەو زۆر بچوکن وە زۆر سادەن وەک بڵێی تەنها گۆشت و ئاسنێکی جوڵاو بن و هیچی تر . کۆتا هەناسەی خۆی هەڵمژی و بڕیاری دا وە هەروەها خۆی فڕێدا و کۆتا دڵۆپی فرمێسک لەچاوەکانی کەوتن . ئێستا (هاڵیست) کەوت و کۆتا چرکەکانی ژیانی دەبینێ . دەبینێ کە خەڵکەکان چەند بە سادەیی دێن بۆ لای .
//لەزاری هاڵیستەوە//
( ئەهـ بەڵێهـ وا دیارە ئەمە کۆتاییە.ماڵئاوا ژیانە هیچەکە)
//لە زاری وتارخوێن//
ئێستا لاوەکە مرد.. وە چیرۆکی ئەو کۆتایی پێهات لەم ژیانەدا وە مرۆڤێکی تر بوونی نەما ئێستا ئەو لاوە تەنها گۆشت و خوێنێکی بێ ڕووحە . بەڵام ئایە کۆتایی بە چیرۆکەکەی هات ؟ ئیتر شتێکی تر یاخود هەلێکی تری نامێنێ ؟
نااا وادیارە بەمجۆرە نییە بڕیارەکەمان هـهـهـ.
//لە زاری هاڵیستەوە//
ئاخخ سەرمم ئەمە چییە هەم هەستە نامۆیە من لەکوێم ئەم شتانە چییە
//لە زاری وتارخوێن//
وە پاشان هاڵیست بەرە بەرە چاوەکانی کردەوە وەک خۆی بینیەوە لە جیهانێکی نامۆدا ئۆهـ جیهانێکی جوانە پڕە لەدار و درەخت و چیا و گرد ئەم ئاژەڵە جوان و نامۆیانە چین ئاسکێک کە شاخەکانی ڕۆشناییان هەیە ئۆهـ چەند ئاژەڵێکی گەورەی نامۆ کە دەفڕن و ئایی ئاسمان چەند شین و جوانە هاڵیست ئەمهەموو شتانەی بینی ئەم شتە نوێیانە کە بۆ ئەو نامۆۆ بوون وەپرسیاری لەخۆی کرد کە ەو لەکوێیە چۆن هاتۆتە ئێرە خۆ ئەو خۆی کوشت ئەم جیهانە سەیرە چییە ؟؟
.
.
.
//لە زاری کچێکی نامۆ//
هێیی مناڵی گەمژەی نامۆ چی دەکەیت لەو ناوەڕاستە ئایە دەتەوێت بمریت ؟
.
//هاڵیست// ها چی ئەوە کێبوو بۆچی ئەم ناوەڕاستە چیی لێیە ؟
.
//وتارخوێن// وە پاشان هاڵیست سەیری پێشی خۆی ککرد ئۆهـ ئەمە کۆمەڵە ئاژەڵێکی زەبەلاحن وا بەرەوڕووی ئەوێن وە زۆر توڕەن ئایە پێویستە هاڵیست چی بکات ئۆهـ پێویستە ڕا بکات.
.
(کۆتایی چاپتەری یەک)
YOU ARE READING
مردم و لە دایکبوومەوە. مردن و ژیانەوە(Kurdish)
General Fictionچیرۆکی لاوێکی شکستخواردوو لە جیهانێکی بێ مانادا وا دەکات هەوڵبدات کە کۆتایی بەو ژیانە بهێنێ بەڵام دوای خۆکوشتنی چی چاوەڕێی دەکات ؟ ئایە لەوێ چیرۆکەکەی کۆتایی دێت یاخود شتانێکی تر چاوەڕێی ئەون تا ڕاستێتی خۆ بسەلمێنێ .