پاشان هاڵیس و لیا بەرەو دارە گەورەکە کە تەختی سەرۆکی خێڵی لێبوو بەڕێکەوتن.
-وە هاڵیس لەگەڵ هەنگاوەکانی لە دەوورووبەری دەڕوانی بەڕاستی ئەو سەیری بەم دارستان و شارۆچکە و خەڵکە دەهات هاڵیسی لاو چەندان پرسیاری بێ وەڵامی لە مێشکتا بوون کە چۆن و بەچی گەیشتۆتە ئەم شوێنە وە ئاواتەخواز بوو کە بە زووترین کات وەڵامەکان دەستبکەوێت.
-هاڵیس لەگەڵ هەنگاوەکانی لە خەڵکەکەی دەڕوانی بەڕاستی شێوازی ئەوان جیاوازە لەگەڵ خەڵکەکەی خۆی ئەمان کەسانێکن ستایل و توانایان جیاوازە کەسانێکن ستایلی جل و بەرگیان زیاتر نزیکە لە (ژاپۆنی) کۆن یاخود ستایلێک تێکەڵی ژاپۆنی و عەرەبی بێت بەڵام ئەو سەری سووڕمابوو وە ئەو ستایلانەی بەدڵبوو . خۆ ئەو هەمیشە خەڵکی دەبینی بەجلی سادە یاخود کەسانێک کە بەجلی فەرمی و پۆشتە هاتووچۆ دەکەن لە جیهانی هاڵیس بە ئاسانی دەتوانی خەڵکی هەژار و ئاسایی و زەنگین لێکتر جودا بکەیتەوە . بەڵام نەخێر لێرەدا وانییە وادیارە پێویستە وەڵامی ئەمەشم دەست بکەوێت
.
.
لەکاتی ئەم هەموو بیرکردنەوە و پرسیارانە هاڵیس و لیا گەیشتنە نزیک تەختی سەرۆکی خێڵ بەڵام لەناکاو لەلایەن دوو پاسەوانی سەرۆک ڕێگریان لێکرا تاوەکو نزیک ببنەوە
.
.
//لیا//
هێیی گەمژەینە چۆن دەتوانن نەهێڵن تێپەڕبم ئایە دەزانن من کێم ؟ ئایە ناترسن سەرتان لەدەست بدەن ؟؟//پاسەوان//
ببوورە خاتونی شازادە بەڵام تۆ یاساکان شارەزای کەسانی نەناسراو و بێگانە بۆیان نییە نزیکی سەرۆک ببنەوە ئەوان لێرەدا قەدەغەن//لیا//
نەخێر نەفرەت لەم یاسانە نابینی ئەو کوڕێکی داماوی بێ چەکە . ئایە وابیردەکەیتەوە ئەمە مەترسیداربێت ؟//دەنگێکی نامۆ//
پاسەوانەکاان ڕێگەیان پێبدەن تێپەڕبن
ئەوان میوانی ئێمەن بەڕاستی بۆ ئێمە شەرم دەبێت بەم جۆرە مامەڵەی لەگەڵ بکەین.//لیا//
هااا ئۆهــ مامە (چیگۆ) تۆ لێرەی خۆشحاڵبوم کە تۆ لێرە هههه لەکاتی خۆیدا گەیشتی//وتارخوێن//
پاشان پاسەوانەکان ڕێگەیان بە هاڵیس و لیا دا تاوەکو تێپەڕن وە ئەوان بەسەر پردە هەڵواسراوەکەی کە لەبەرامبەریان بوون پەڕینەوە بۆ ئەوبەری دارەکە پاشان هاڵیست چاوی بە مامی لیا کەوت وە هەروەها سەری سوڕما ئۆهـ لەڕووی باڵاوە مامە چیگۆ باڵایەکی بەرز و بەهێزی هەبوو وەهەروەها ستایلی جلەکانی جیاوازتربوو لەخەڵکی شارۆچکەکە بێگوومان پێوەی دیاربوو کە ئەمە خانەدانترە لەخەڵکی تر هاڵیست لەم سەیرکردنانە لەجێی خۆیدا قەتیس بووبوو
لەناکاو..//لیا//
هێییی تۆ لێرەی وەرەوە سەرخۆت
ئەهـ سەیرکە ئەمە مامی گەورەی منە مامە چیگۆ ئەو کەسێکی بوێر و چاونەترسە ئەو سەرۆکی جەنگاوەرانە هەروەها دەمانپارێزێ لە دووژمن و دڕندەکانی دەرەوە .
مامە ئەمە هاڵیستە لەنێو دارستانەکەدا بوورابووەوە وە نازانم ئاخۆ کێیە و لەکوێ هاتوە چەند قسەیەکی سەیر و سەمەرە دەکات کەمن لێی تێناگەم بۆیە پێویست بوو بیهێنم بۆ ئێرە//مامە چیگۆ//
ئۆهـ بەخێربێیت کوڕی گەنج بەڕاستی تۆ شێوازێکی نامۆت هەیە لەم تەمەنەی ژیاوم کەسی وەک تۆم نەدیووە پێم بڵێ خەڵکی کوێی ؟ وە بۆچی لێرەی ؟
ئۆهـ ببوورە سەرەتا فەرموو لەگەڵم وەرە پێویستت بە گەرماو و پشوو و خواردنە پاشان دەتوانین بە ئیسراحەت قسە بکەین//وتارخوێن//
پاشان هەمووان بەڕێکەوتن بۆنێو دارە گەورەکە
بەڕاستی هاڵیست سەری سووڕما لەم دارە زەبەلاحە
ئەمە هەم دارە هەم کۆشکە بەڕاستی قەشەنگە
پاشان بەڕێکەوتن و چونە ژوورەوە هاڵیستی لەهەمووانی ڕووانی ئێرە پڕە لە خزمەتکار و خەڵکی بەڵێ ستایلی ئەمان جیاوازە لەگەڵ ئەو حەڵکەی لە دەرەوە بینی هەر کەسێک بیانبینێ ئەزانێت ئەمانە ئەهلی نێو کۆشکن//لیا//
چیااا بۆوا داماوبوویت ئایە شتی وات نەبینیووە ؟
هاهاها گلەیتت لێناکەم بەڵێ ئێرە جوانە بێگوومان هەمووی هۆکاری باپیرەمە ئەو بە هێز و زیرەکی خۆی ئێرەی بوونیاد ناوە تاوەکو ئێمە و نەوەکانمان لێرە بژین و پارێزراوبن بەڕاستی بەپێی چیرۆکەکانمان بێت کە پێشلە دایکبوونی من ڕوویانداوە شەد و وێرانکاریزۆر ڕوویانداوە خێڵەکەی منیش بەم هۆکارە ناوچە بۆ ناوچە گواستویانەتەوە تاوەکو گەیشتونە بەم شوێنە ئارامە//وتارخوێن//
پاشان گەیشتنە شوێنێکی دیاریکراو وە لێرە هاڵیست لەگەڵ کۆمەڵە خزمەتکارێک نێردرا بۆ گەرماوکردن پاشان هەنێ لەجلووبەرگی ئەم خێڵەی پێدرا تاوەکو بیپۆشێ پاشان بانگکرا بۆ مێزی نانخواردن بەڕاستی هاڵیست خواردنی سەیر و سەمەرەی بەتامی بینی
هەروەها لەکاتی نانخواردن کە ئەو تەنها لەسەر مێزێک بوو پاش تێربوون چیگۆ پرسیاری لێکرد
وە پێی ون کە تۆ کێی وە چیەکەی لێرە ؟
.
.هاڵیست لە وەڵامدا پێی وت کە ئەو چۆن خۆی کوشتوە وە چۆن چاوی کردۆتەوە و لێرەبووە هەموو ڕوداوەکانی بە وردی بۆ باسکرد
.
مامە چیکۆ لەجێی خۆیدا بۆ ساتێک وەستا وەهەروەها سەیری هاڵیستی دەکرد
پاشان هاتەوە سەر خۆی وتی ئۆهـ ئەمە سەیرە بەڕاستی ئەم جیهانە شتی سەیری تێدا ڕوودەدا ئێمە باوەڕت پێدەکەین کەواتە تۆ بە دووای چیدا دەگەڕێی
.
پاشان هاڵیست پێی گوت تەنها وەڵامەکەم دەوێت من چۆن و بەچی گەیشتمە ئێرە وە ئێرە کوێیە ؟
.
پاشان ڕاستەوخۆ لەلایەن پاسەوانەکان بانگی هاڵیست کرا کەوا سەرۆک خێڵ داوای ئەوی کردووە
.
وە مامە چیگۆ بۆ کەمێک سەیری هاڵیستی کرد و وتی باشە بڕۆۆ
.
دووای ڕۆشتنی هاڵیست لەگەڵ پاسەوانەکان گەیشتنە دەرگایەکی گەورە کە لە سپی و زێڕین بوو وە بەچەند کەسێکی بەهێز کرایەوە هەروەها هاڵیست لە ژوورەوە ڕووانی . کاتێک ڕوانی سەری سووڕما ئێرە تەختێکی گەورەیە پڕە لەخەڵکی کە لەسەر کورسیەکانیان دانیشتوون وە لەبەرامبەردا تەختێکی گەورەی بینی کە کەسێکی گەورەی بەتەمەن لەسەری دانیشتووە بەڵێ ئەمە سەرۆکە ئەمە قەشەنگترین جلی لەبەردایە ئەوئەگەر لە هەر شوێنێکی تربێ هەمووان دەزانن سەرۆکە هەروەها خەڵکەکان تێکڕا قسەیان دەکرد و شڵەژاو دیاربوون وەک ئەوەی دووژمنێکی زۆر گەورە لەبەرامبەریان وەستابێت
.
//سەرۆک//
بێدەنگ.
.
//وتارخوێن//
تەنها وشەی بێدەنگ
بەس بوو بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی هۆڵەکە بێدەنگ بن هۆڵێک کە چەند چرکەیەک پێش ئێستا سەدان خەڵک تێکڕا قسەیان دەکرد ئێستا بێدەنگە وەک ئەوەی کەسی تێدا نەبێت
.
//سەرۆک//
کەواتە تۆ هاڵیستی ؟
.(کۆتایی چاپتەری سێ)
YOU ARE READING
مردم و لە دایکبوومەوە. مردن و ژیانەوە(Kurdish)
Ficción Generalچیرۆکی لاوێکی شکستخواردوو لە جیهانێکی بێ مانادا وا دەکات هەوڵبدات کە کۆتایی بەو ژیانە بهێنێ بەڵام دوای خۆکوشتنی چی چاوەڕێی دەکات ؟ ئایە لەوێ چیرۆکەکەی کۆتایی دێت یاخود شتانێکی تر چاوەڕێی ئەون تا ڕاستێتی خۆ بسەلمێنێ .