یونهوا بەردەوامبوو لەوەی لە توڕەی خۆی بخواتەوه
وە دڵتەنگیش بوو وەکو هەموو کاتێک دایکی بیرکەوتەوە کە ئەمەش زۆڕ نیگەرانی کردبوو
تاوەکو دەرگاکەی ژوورەکە کرایەوە لەناکاوسوونگمین"شازادە ئەمە بۆ بەتەنها لێرەی؟؟"
یونهوا"مینی باشبوو گەڕایتەوە"
یونهوا لێوی هێنایە خوارەوە و بە غەمباری ڕۆیشتە لای و لە باوشی گرت
سوونگمین"چیبووە ئایا هیون شتێکی گوتوە تاوەکو نیگەرانت بکات؟؟"
سوونگمین باوشەکەی گۆڕیەوە دواتریش دەستی بە قژی دادەهێنا
یونهوا"نا بەڵام من بیری دایکم دەکەم"
یونهوا لەگەڵ قسەکەی فرمێسک کەوت لە چاوەکانی
سوونگمین"ئاهـ یونهوا پێویست بە نیگەرانی ناکات دڵنیابە دایکت ئێستا لە شوێنێکی باشە"
یونهوا"ماوەی سێ مانگە نەڕۆیشتۆمەتە سەر گۆڕەکەی چی گەر لێم توڕە بێت هم؟؟ من کچێکی خراپم بۆ ئەو"
سوونگمین"شازادە جوانەکەی من خۆ تۆ هیچ کارێکی هەڵەت نەکردوە دایکت چۆن لە تۆ توڕە دەبێت ئەو دەزانێت کە تۆ بە مەبەستت نیە کە سەردانی نەکەیت وە تۆ کچێکی خراپ نیت باشە"
یونهوا"مینی دەمەوێت بڕۆمە لای تکایە تەنها بۆ یەکجار"
سوونگمین"یونهوا گەر ئەو شتە بەدەستی من با ئەوەم دەکرد بەڵام خۆت دەزانی گەر ئەوە بکەم هیون دەمکوژێت"
یونهوا هاتە دەرەوە لە باوشی سوونگمین
یونهوا"باشە بۆچی پێی ناڵێیت بڵێ تەنها یەکجار ئەوەی دەوێت"
سوونگمین"ئەو هەرگیز بەگوێی من ناکات جا چی شتەکه دەربارەی ڕۆیشتنت بێت ئۆهـ ئەمەیان هەر مەحاڵە"
یونهوا بە بێهیوای سێری دەکرد
سوونگمین"بۆچی خۆت پێی ناڵێیت؟؟ دڵنیام ڕازی دەبێت"
یونهوا"پێی ناڵێم من نامەوێت ئەو بەزەی بەمندا بێتەوە"
یونهوا بە بێزاریەوە گوتی
سوونگمین"دەی یونهوا تۆ هاوڵەی ئەویت دڵنیام ڕازی دەبێت گەر دەتەوێت بڕۆیتە سەر گۆڕی دایکت دەبێت بیر لەوە نەکەیتەوه که ڕەقت لێیەتی"
یونهوا"واتا دەڵێی پێی بڵێم؟؟"
سوونگمین"بەڵێ گەر حەزی پێ دەکەیت"
YOU ARE READING
"پێویستم بە هاوەڵەکەمە"
General Fiction{چیڕۆکەکە دەربارەی خوێنمژێکە کە بەهۆی نەخۆشیەکی دەگمەن دەناڵێنێت وە چارەسەریشی تەنها هاوەڵەکەیەتی کە نادیارە} نووسەر~کیلما