{بــەشــی یـــەکـــەم}

710 82 69
                                    

pov.hyunjin
ئاهـ دووبارە بەیانیەکی پڕ لە ئازار هەڵسام وە دووبارە ئەو شتە نەفرەتیە بە دەستەکانمەوەیە
دوێنێ لەبەر ئازاری سکم نەمدەتوانی هەناسەش بدەم توشی جۆرێک لە نەخۆشی بوومە کە زۆڕ دەگمەنە لە نێو خوێنمژەکان کە تەنها %2 وایان بەسەر دێت وە چارەسەرەکەی تەنها هاوەڵەکەم دەتوانێت لەسەرم لابدات ئەویش بە پێدانی خوێنی خۆی بەمن ئایش بەڵام تاوەکو ئێستا هاوەڵەکەی خۆمم نەدۆزیوەتەوە هەر کاتێک وام بەسەر دێت دەبێت دەرزی بێ هۆشکەرم لێ بدەن تاوەکو ئازارەکەی نەمێنێت وە ژیانێکی خۆشم هەیە لەگەڵ براکانم حەوت برام هەیە بانگچان چانگبین هان مینهۆ جۆنگئین سوونگمین فیلیکس
بانگچان برای گەورەمانە جۆنگئین برای بچووکمانە وە دایک و باوکم لەگەڵ
ئێمە ناژین لەبەر ئەوەی کاریان هەیە بۆیە ئێمە بە
تەنها دەژین ئم بەڵێ ئەوە باسێکی کەم بوو لە ژیانم
end.pov

هیونجین هەڵسا لەسەر جێگاکەی

هیونجین"ئەو شتە بێزار کەرە زۆڕ ناخۆشە هەموو کاتێک بەهۆی ئەم نەفرەتیە خوێن لە دەستم دێت"

شاوەرێکی کرد و جلێکی ڕەشی لەبەر کرد دوای ئەوە ڕۆیشت دەرەوە لە ژوورەکەی و بەرە و چێشتخانە بەڕێ کەوت

هیونجین"بەیانی هەمووتان باش"

سکز"بەیانی تۆش باش"

فیلیکس"ئازارەکەت باشتر بوو"

هیونجین"ئازارم نیە لە ئێستادا بەڵام دواتر نازانم"

هان"کاتێک دەڕۆیتە دەرەوە دەرزیەکان لەبیر مەکە"

هیونجین"ئایش باشە نەفرەت لەم دەرزیانەش"

مینهۆ"گەر ئەم دەرزیانە نەبێت دەمریت لەبەر ئازار"

چانگبین"مینهۆ ڕاست دەکات وەکو جاری پێشوو ڕوخسارت سوور بەبوون بەهۆی ئەوەی نەتدەتوانی هەناسە بدەی"

هیونجین"ئاهـ باشە تەواو خۆ پیاو ناوێرێت قسەیەک بکات لەلای ئێوە"

سوونگمین"شتێک"

بانگچان"بڵێ"

سوونگمین"دەبێت هاوەڵەکەی هیونجین هەمان نەخۆشی هەبێت"

بانگچان"نەخێر پێم وانیە"

هان"دەی واز لەم قسانە بێنن خواردنەکان هەمووی سارد بوونەوە"

جیۆنگین"هیۆنگ سارد بوونەوەی خواردنی چی خۆی خواردنەکە ساردە"

هان"هەر چیەک بێت تەنها بێدەنگبن"

هەمووان بێدەنگبوون و دەستیان کرد بە نان
خواردن خوارنەکە پێکهاتبوو لە گۆشتی بەراز کە نەبرژاوە وە خوێنی ئاسک بەڵێ ئەوان خواردنی
لەم جۆرانە دەخۆن کە مرۆڤێک ناتوانێت هەر سێریشی بکات و بۆنیشی بکات لەبەر شێوەی خواردنەکە
کە بەرازەکە لەسەر مێزەکە دانراوە و دەیخۆن شتێکی سەیرە بەڵام ئەوە خواردنی ئەوانە

{دوای کەمێک}

جیۆنگئین"پێتان چۆنە بڕۆینە دەرەوە و پێش بڕکێ بکەین؟"

هان"بە دڵمە"

بنگچان"باشە کەواتە با بڕۆین بەڵام کەسێک لەگەڵ هیونجین دەبێت تاوەکو ئاگاداری بێت"

هیونجین"نا پێویست ناکات هیۆنگ"

بانگچان"هیونجین قسەی زیادم ناوێت خۆتت بینیوە کاتێک بارودۆخت تێکدەچێت"

هیونجین"ئۆف باشە"

بانگچان"ئافەرین برا ئاقڵەکەی خۆم"

هیونجین"ڕێک بوومەتە منداڵ تەنها شیر و حەفازەم ماوە"

سوونگمین"بۆچی نا دەڕۆین بۆتی دەکڕین"

کوڕەکان دەستیان کرد بە پێکەنین

فیلیکس"ئاهـ تکایە بەسیبکەن خەریکە بتەقم ئەوەندەی پێکەنم"

هیونجین"بتەقە"

فیلیکس"ناتەقم لە ڕەقی تۆ"

هیونجین"هم زۆڕ هەزەلین"

مینهۆ"واز لەم شەڕە دەهێنن"

فیلیکس"باشە"

هیونجین"کێ لەگەڵ من دێت؟"

؟؟"من دێم"

1-کێ دەبێت لەگەڵ هیونجین بێت؟
2-کوڕەکان چیان بەسەر دێت؟
3-ئایە تەنها هیونجین هاوەڵی نیە لە نێو کوڕەکان؟
4-کێی تر لە کوڕەکان هاوەڵی نیە؟
.
.
.
.
.
.
.
.

بەڵی ئەمەش پاڕتی یەک هیوادارم بینەر و ڤۆتی باشی هەبێت تاوەکو بەردەوام بم لەبەر ئەوەی ئەم چیڕۆکەی خۆمم زۆڕ بە دڵە زیاتر لە چیڕۆکەکانی ترم
ببورن گەر هەر هەڵەیەکم کرد بێت لە ڕووی نووسین
جا good bye & i love you

"پێویستم بە هاوەڵەکەمە"Where stories live. Discover now