ژیانی سەخت

28 8 1
                                    













ژیانی هیچ مرۆڤێک تا سەر خۆشی نییە !

هەموو مرۆڤێک خۆشی و ناخۆشی دەبینێت لە ژیانیدا ..

ئەوە درۆیە کە بڵێیت ژیانی من هەمیشە ناخۆشە .. یان هەمیشە لە خۆشیدام.. ئەمانە درۆیەکن بۆ هەڵخەڵەتاندنی کەسی بەرامبەر !!

لەوانەیە بڵێی ژیانی من خۆشی تیا نییە .. بەڵام ئەی گاڵتەیەک یان قسەیەک هەرگیز واناکا پێبکەنیت؟ ئێ واتە ؟ ئەمە بەشە خۆشەکەی ژیانتە ! مەرج نییە ژیانێکی خۆش واتای چوونە دەر یان کەسی دەوڵەمەند بێت.. ژیانی خۆش دەکرێت لە نێو چوار دیواریشدا هەبێت..

ئەوە دەگەرێتەوە سەر دەورو بەر .. بەڵام مەبەستی من ئەوە بوو کە ژیانی هەر کەسێک خۆشی و ناخۆشی تیایە ..

ژیانی هەموو کەسێک سەختی تیایە کەوتنی تیایە گریانی تیایە ناخۆشی و خەمی تیایە لەدەست دانی تیایە ...

وە ژیانی هەموو کەسێکیش خۆشی تیایە .. پێکەنینی تیایە .. زەردەخەنەی تیایە گاڵتەی تیایە .. بەدەست هێنانی تیایە سەرکەوتنیشی تیایە !

مەڵێ ژیانی من ناخۆشە ..

ژیانت سەختە ؟ ماندووی؟؟ ئاساییە ..

تێدەگەم لێت.. ئەزانم چەنێک سەختە .. بەڵام تەنها سەبرت هەبێت..

تەنها داوای بکە لە خودا .. تەنها مەدۆڕێنە و بەردەوام بە ..

دوعا بکەن

دوعا سەبەبە
بۆگۆڕینی قەدەر
بۆ لابردنی نارەحەتیەکان
بۆ بەرەکەتداربونی نیعمەتەکان
بۆ هاتنی خۆشیەکان
بۆ کرانەوەی دەرگا داخراوەکان
دوعا بکەن و بێ ئومێد مەبن
یەقینتان هەبێ دوعا موعجزە دەخولقێنێ

هیچ هۆکارێك هێندەی دوعا کاریگەر نیە بۆ گەیشتن بە ئامانج و ویستەکانت

خودا ئارامگرانی خۆشدەوێت...

تاقیت دەکاتەوە بزانی تا چەند بەرگە دەگریت..

لە دوای هەموو ناخۆشییەک دا خۆشییەک هەیە دڵنیابە ..

ئێستا ناخۆشیت هەیە .. بەڵام لە دوای ئەم ناخۆشیانە . خوا دەزانێت.. خوا پلانی داناوە چ خۆشییەک دێت...

ئارامبگرە ، خودا بە جۆرێك قەرەبووی دەکاتەوە باوەڕ بە شتەکان ناکەیت

هیوات هەبێ...

پێغەمبەر یونس (ص) لە نێو سکی نەهەنگەکە هیچ هیوایەکی نەبوو .. تەنها بە دوعا کردن خوا ئەوی بە سەلامەتی دەرکرد لە سکی نەهەنگەکە ..

کە کەسێک لە سکی نەهەنگ بە دوعا دەربێت.. وا بیر دەکەیەوە تۆ ناتوانی بە دوعا چارەنووس بگۆڕیت؟

ئەگەر وا بیر دەکەیتەوە زۆر هەڵەی..

یەک دوعا لە دڵەوە دەتوانی تەواوی چارەنووست بگۆڕێ ئەگەر خوا ویستی لەسەر بێ

کەوایە

تۆ دەتوانیت سەرکەوتووبیت..

هەموو کەس ماندووبوون و ناخۆشی دەبینێت..

تەنها شت کە لەسەر تۆیە .. کۆڵنەدان و بەردەوامبوون

کۆڵ مەدە

داوا لە خوا بکە .. دوعا بکە خودا ژیانت بەرەو باشتر ببا ..

بڵێ خوایە بەرگە ناگرم.. بڵێ خوایە ژیانێکی باشم پێ ببەخشە ..

ئەگەر ئێستاش نەبێ .. لەوانەیە دە ساڵی تر .. لەوانەیە لەم نزیکانە .. لەوانەیە بیست ساڵی تر .. خودا دوعاکانت قبوڵ بکات ..

خودا دوعاکانت دوا ناخات ! تەنها داواکەت ئەنجام دەدا لە کاتی خۆی.. کە کاتی خۆی هات .. کە کاتی پێویست هات خودا جێبەجێی دەکات ئەوەی لێت داوا کردبوو !

ئەمە مانای چییە ؟

مانای ئەوەیە نابێ کۆڵ دەیت و بڵێی ژیانم سەختە تەواو کۆڵ دەدەم..

ئەگەر کۆڵ دەی لە دۆڕان زیاتر هیچت بۆ نامێنێتەوە

لە خەم زیاتر هیچت بۆ نامێنێتەوە

ئەی ئەگەر کۆڵ نەدەیت؟؟

سەرکەوتن ، هێز ، دڵخۆشی ، توانا ، هەمووی رووت تێدەکات ..

کەوایە ؟ کامیانت بەلاوە پەسندە ؟؟

بێگومان هەموومان حەزمان لە سەرکەوتنە ..

کەوایە با هەمیشە وەک یاریەک لە ژیان بڕوانین ..

با لە یاریەکە بیبەینەوە ! نەکەی بدۆڕێنیت !!

من متمانەم بەتۆیە !

فایتینگ !!







بەردەوام دەبێت ....

نەخۆشخانەی دەروونی 🖤Where stories live. Discover now