چاوپێکەوتن 6 (maile_44)

49 12 15
                                    

حەزەکەم چآوپێکەتنەکەی تۆ  هەندێك جیاوازتر بێت چؤنە؟

هەر چۆنێک حەزت پێیەتی گوڵێ من

زیاتر دەربارەی شتە شەرعیەکان پرسیارت لێدکەم

بەیەکەم بڕگەمان دەست پێدکەین بڕگەی ئاینی

فەرموو

سەرەتا سڵآوی خواتان لێىێت مەیلی ئازیز

عليكم السلام گیانی من

وەک لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا ئاماژە بە حیجاب بونی ئافرەتانی ئیماندار کراوە

ئایا بە رەئی تۆ هەموو جۆرە حیجابێک دروستە؟

حیجابێک کە شێوەکاری جەستەت داپۆشێ و بۆ دەوروبەرتی دیار نەکا شیوەی جەستەت چۆنە، بە ڕائی خۆم خیمار و حەزیەی شەرعی باشترین جۆری حیجابە هەموو کەسێک دەتوانێت بە ئاسودەیی بیپۆشێت و کێشەی لەگەڵ نەبێت.

دەستەکانت خۆشبێت

پێت وایە پێوستە ئافرەتان کچانمان لەتەمەنی چەن ساڵیەوە لەچک بکەن؟

لەدوایی یەکەم سوڕی مانگانەوە، چونکە لەو کاتەوە مارەییان لێ دێت و دەبنە نامەحرەم بۆ کەسانی تر


کەواتە بەرەئی تۆ بۆچی کچانمان لەئێستادا بەکەمی حیجابن هۆکار چییە؟

دەوروبەر زۆر ئەساسە وەپاشان دایک و باوک، بەڕای من زۆریی خەتاکە هاوڕێکانیەتی، من تا کچە پور و ئامۆزاکنم سفور بوون وەک ئەوان بووم، لاسایم دەکردنەوە، پاشان دانەیەک لە کچە پورەکانم عیجاب بوو، ئیتر کە ئەوم دەبینی دڵم بۆی دەچوو، پاشان بوومە عیجاب.

وەک وتم دەوروبەر و خێزان یەکێکن لە گەورەترین هۆکاری ئەوەی کچەکان لەئێستایە سفورن.

کچەکە لەچک دەکا پێی دەڵێن دە داینێ خۆ پیرەژن نیت لەئێستاوە خۆت پیر کرد لەچک دەکەیت.

پێم وایە دەبێ لە بچوکیەوە عیجاب لای کچەکان شیرین بکەین، با ئەوان لەچک وەک ئامرازێکی پیر بوون و گەورەبوون نەبینن، دەبێ وایان. لێ بکەین کە بزانن عیجاب شتێکە دەتپارێزێ، قەڵغانێکە لەئێستا و لەدواڕۆژدا





پێت وایە یەکێک لەهۆکارەکانی بونی کێشەزۆرکەنای ئافرەتان لەگەڵ کوڕەڕێگرەکان و پیسەکان ئەوەیە کە حیجاب نین؟



نا بە ئاستێک بەڵێ بەڵام خەتا لە پەروەردەی کوڕەکانە، بینیومە چۆن کوڕێک تانە لەکچی حیجابیش دەدا و ڕێی پێ دەگرێت، بەڵام دەتوانین بڵێین لە سەدا 70 بەڵێ پەیوەندی بەوە هەیە کە حیجاب نین.


دەستەکانت خۆشبێت ئەزیزم

ئایا هیچ پەیامێكت هەیە بۆ ئەو کەسانەی ئێستا لە تەمەنی تۆدانو هێشتر تامی حیجابیان نەکردووە و چآوەڕوانن خودا هیدایەتیان بدات؟


پێیان دەڵێم، بەڕاستی حیجاب شتێک نیە جوانیت ببات، یان هەموو جوانیەکت بشارێتەوە بە پێچەوانەوە کە پۆشیت هەست بەجوانی خۆت دەکەیت.

دەتوانن دەست بەوە بکەن لەچک بپۆشن چونکە ئەوەش هەر وەک نوێژ لەسەرمان فەرزە ە فەرمانی خوفای گەورەیە.

دەستەکانتان خۆشبێت کۆتاییمان هێنا بەبرگەی ئاینیمان\



برگەی پرسیار کردن دەربارەی بەرهەمەکانتان

فەرموو گیانی من

چۆن بوو دەستت کردە نوسین؟

کاتێک لارام دەبینی چەندە دڵخۆشە لەگەڵ خوێنەرەکانی وە چۆن هەست بە ئاسودەی دەکا لەگەڵیان و وە هەندێک جار قەلەقی و کێشەکانی لەیاد دەکا لەڕێی نوسینەکانی حەزم چو بەوەی واتپاد دابەزێنم، بەڵام سەرەتا تەنها خوێنەر بووم، جارێک هەر وا کورتە چیرۆکێکی بچووکم نوسی و نیشانی لارام دا.

لارا وتی مەیلی بۆچی نابیتە نوسەر؟ وتی تۆ هەر واتپادت هەیە، وە دەبینیم بیرۆکەی زۆر جوانت هەیە وە زۆر باشیت لەوەی ڕووداوی جوا دابڕێژێ لەمێشکت، ئیتر سەرەتا تەنها لەبەر قسەکەی دەستم کرد بەنوسین، پاشان کە ئەم مانگانەی ڕابردوو خۆم بە نوسینی کتێبێک خەریک کرد بەتەواوی هەستم بەوە کرد کە نوسین هێورم دەکاتەوە، وە دەتوانم بە نوسینەکانم هۆشداری بڵاو بکەمەوە، ئامۆژگاری خوێنەر بکەم، ئیتر ئاوا نوسین بە سوتفە هاتە ناو ژیانم و ئێستاش بەتەواوی تێکەڵی بوومە و هەست بەئاسوودەی دەکەم لەو جیهانە.

زۆر جوانە

هەرگیز رۆژێك بیرت لە وازهێنان کردۆتەوە؟

تازە سەرەتایە وازهێنانی چی؟


بەڵام گەر دوایی چەند سالێکی تر و خوا تەمەنی دا گەر منداڵێک هاتە بوون ئەوسا ڕەنگە تا گرنگی بەو بدەم کەمتر چاڵاک بم.


پێم وانیە وازبهێنم، بەڵام ئەمە شتێک نیە لەدەستی من نازانم خودای گەورە چی لە چارەنوسم داناوە.

کەواتە زۆر باشە ئەزیزکەم هەردەم سەرکەوتو سەرفرازبیت

جالەبەرئەوەی کاتت لەوەزیاتر نەبەین دەپرسم حەزەکەیت چیرۆکەکانت زیاتر لەسەر چ ژانەرێ بن ؟

ئەو ژانەری لەناویدا زۆر ئاسودە دەبم

سەرکێشی - ئاڵۆز

بەڵام خۆم دەبینمەوە کە زۆرتر ژانەری

ڕۆمانسی - کۆمیدی

دەنوسم

 .................................................

   دەستەکانت خۆشبیت بۆ بەشداری کرنت لەم چاوپێکەونتە ئەزیزم

 هیوام وایە  هەردەم سەرکەوتوو سەرفرازبیت مەیلی ئەزیز 

...........................................................................................................

@maile_44  


ئەرێ منیش حەزئئەکم یەکێ چآوپێکەنتنم لەگەل بکاا یااا

تاکوو چآوپێکەونتی داهاتوو بەخوداتان دەسپێرم ....

چـاوپێکەوتن|Q&AWhere stories live. Discover now