01 𓆩ꨄ︎𓆪

217 62 512
                                    

کاتژمێر هەشتی ئێوارە بوو  دونیا تاریک  و شەقامەکان قەڵەباڵخ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

کاتژمێر هەشتی ئێوارە بوو دونیا تاریک و شەقامەکان قەڵەباڵخ

لەیەکێک لە ناوچە گرابەهاکاندا ـ
لەنێو ئوتێلە سی و شەش نهۆمیەکە و لە ڕیستۆرانتی بەشە
تایبەتەکەی هەردوو خێزانەکە بەرامبەر یەک دانیشتبوون

ڕیستۆرانتێکی نموونەی و تایبەی کە هیچ هەڵەیەک نەدەبیندرا
پاکی و ڕێکی و خانەدانەیی بە هەموو سوچێکی ئەو بەشەدا بڵاوەبوو ' کارمەندەکان جلێکی پۆشتە و خەندەیەک لەسەر ڕووخساریان بوو هەوڵیان دەدا باشترین پێشکەش بکەن

خواردنە داواکراوەکانی دوو خانەوادەکەیان هێنا و بەسەر مێزەکەدا ڕازاندیانەوە و بە ڕێزەوە ڕۆشتن

بەڕێز جۆن کانگ خاوەنی هۆتێلەکەیە

هۆتێلی ' بەهار '

کە چەندین ساڵە خزمەت دەکات و نەوە بە نەوە سەرکەوتووبووە

خاتوونی هاوسەری ' خاتوو جۆن ساینا لەلایەوە دانیشتبوو بە ڕووخسارە کەشخە و خەندە جوانەکەیەوە

کچەکە گەورەکەی جۆن لاڤێندەر بەرامبەر کوڕی خێزانەکەی تر بوو ' قژێکی زەرد و ڕووخسارێکی بێ وێنە
پەنجەکانی باریک و ئێکسسواراتە گرانبەهاکانی سەرنجیان ڕادەکێشا ' چاوەکانی سەوزێکی تێر بوون کە هەندێک کات وات هەست دەکرد قاوەیین ' لێوەکانی مامناوەند و برۆکانی پڕ بوون
خانەدانی و شەرم لەسەر ڕووخساری بەدی دەکرا

﮼گرئيی‌چاره‌نووسWhere stories live. Discover now