01

731 136 68
                                    


کوڕێکی گەنجی سەرەڕۆ
لەنێو شەقامە تاریک و تەسکەکان دەڕۆیشت کاتێک هەموو لەشی بریندار بوو،بەهۆی ئەو لێدانەی کە باوکی لێیدابوو هەروەها سەرەڕای ئەوەش شەڕێکی قورسی کردبوو

لەناکاو پێی بەر شتێکی نەرم کەوت و گوێی لە دەنگی گریانی منداڵێک بوو لە تەنیشت پێیەکانی

سەری نزم کردەوە بینی منداڵێکی نازدار و خڕ و خەپان لەتەنیشت پێیەکانیەتی و دەگریەت

وادیار بوو ئازاری پێ گەیاندبوو چونکە بەتوندی هەنگاوی دەنا
کوڕەکە نزم بۆیەوە بۆ ئاستی منداڵەکە

"ببوورە،بەبێ ویستی خۆم بوو بەڕاستی"
-کوڕەکە گوتی

منداڵەکەی بۆ باوەشی هەڵگرت کاتێک هێشتا لەنێو جێگاکەی بوو هەوڵی ژیر کردنەوەی دەدا

"تۆ بۆچی لێرەی بەم شەوە درەنگە؟ناترسی کەسێک ئازارت بدات بچکۆڵ؟"
-کوڕەکە گوتی

دواتر زانی کە ئەو تەنها منداڵێکە ئەسڵەن نازانێت کە ئێستا قسەی بۆ دەکات

منداڵەکە هەر دەگریا،کوڕەکە تێبینی کرد کاخەزێک لەسەر سنگی منداڵەکەیە

هەڵی گرت و سێری کرد
لەسەری نوسراو بوو

'هیوادارم ئەوەی دەیدۆزێتەوە کەسێکی باش بێت'

لە کۆتایی کاخەزەکە بەرواری لە دایک بوونی منداڵەکە نوسرا بوو

"ئای داماو"
-کوڕەکە گوتی

"توشی یەکێکی لە خۆو داماو تر و زەلیل تر بوویت،بەڵام ناتوانم بەم کاتە لێرە بەجێت بهێڵم"
-کوڕەکە گوتی

دواتر دەستی کرد بە ڕێکردن و لەگەڵیدا ژیرکردنەوەی منداڵەکە
هەرچەندە لە ئێستایا خۆیشی دڵنیا نییە لەوەی کە باوکی دەیکاتە ژوورەوە یان نا بەڵام منداڵەکەی لەگەڵ خۆیدا برد

‏‎﮼کچەکەمWhere stories live. Discover now