HIDDEN LOVE||01

484 98 45
                                    


کریستن لەنێو وانەی بیرکاریدا بوو
خۆی جدی کردبوو و سێری تەختەکەی دەکرد کە مامۆستا وانەکەیان بۆ ڕوون دەکاتەوە

بەڵام هیچ تێنەدەگەشت تەنانەت نەیدەزانی چی دەڵێت
ئەو ڕووکەشەی پێشان دابوو تا مامۆستا وا بزانێت هەوڵی تێگەشتن دەدات یان لە بابەتەکە تێگەشتووە

مێشکی ماندوو بوو وانەی کۆتایی بوو
مێشکی نەیدەتوانی هیچی تر وەربگرێت،ئەگەرنا قوتابیەکی ئەوەندە فاشلیش نییە

لەناکاو مامۆستا چەقەنەیەکی بۆ لێدا
کریستن بەپەلە هەستایە سەرپێ و بەشڵەژاوی سێری کرد

"کاتژمێرێکە بانگت دەکەم،داڵغەی چیو لێ داوە؟بە ئێمەش بلێ با بزانین"
-مامۆستا گوتی

"بەتۆ چ،مەبەستم ببورە مامۆستا دووبارە نابێتەوە"
-کریستن گوتی

هاوڕێکانی خۆیان خستبوە ژێر مێزەکانیانەوە لەبەر پێکەنین
خۆی شتێکی زۆر بێ ماناش بوو بەڵام هاوڕێکانی و تەنانەت خۆیشی زۆریان حەز بە پێکەنینە بە بێمانا ترین شت پێ دەکەنن

مامۆستاکە بەتوڕەیی سێری کریستن'ی کرد و چووەوە لای تەختەکە،کریستن ڕەقسێکی کرد و بەپەلە دانیشتەوە لە جێگای خۆی

-

دوای کۆتایی هاتنی وانەکە
هەموو قوتابیەکان بەبێ ئەوەی بهێڵن مامۆستا تەنانەت قسەش بکات کتێبەکەیان فڕێ دایە نێو جانتاکە و لە پۆل دەرچوون

کریستن و هاوڕێکانی
لەدەرەوەی قوتابخانە وەستابوون چاوەڕێی هاتنی پاسەکەیان بوون

هەرچەندە هەرسێکیان لە خێزانێکی دەوڵمەندن
بەڵام بە حەزی خۆیان بە پاسی قوتابخانە هات و چۆ دەکەن

"مینگیو اکو"
-ڤێرا گوتی

چاوێکی خشاند بەو ناوەیا
کریستن بەبێزاری سێری کرد

‏‎﮼خۆشەویستی ‏‎﮼شاراوەWhere stories live. Discover now