بەشی * 1 *

9 3 6
                                    

*
*
*
*
*

مروۆڤایەتی رووبەرووی رزگار بوونێکی گەوره
دەبێته دوای ئەوەی ڤایرۆسێک له نێو رووەک و
ئاژەلەكان بڵاودەبێتەوە دەبێتە هۆی ئەوەی چەندن
خەڵک بمرن ژمارەی مرۆڤایەتی روو لە کەم بوونەوە دەکات دوای ئەوە خەڵکەکه بریار دەدان بە دانانی  بنکەیەک بۆ پاراستنی خەڵکەکە دوای ئەوەی بنکەی باکوور بنیادنرا لە چەند بەشێک پێک هاتبوو گرینگ ترنیان دەستەی دادوەران و دەستەی لێکۆڵەر و مانفرێستی گوڵەکان و تیمی بەرگری کاری دەستەی دادوەران کوژتنی ئەو کەسەنە بوو که تووشبووی ڤایرۆسه که بن بۆ پاراستنی ژیانی خەڵکەکە دوای چەندین ساڵ لو فێنگ دەبێته
حەوتەمین دادوەر له بنکەی باکوور چیرۆکەکە لێرە دەست پێ دەکات

.
.
.
.
.
.

POV Shio

ئەمرۆ سەرەتایی وەرزی پایزە لە شاری ئەیبس هەندێ گەڵای دارەکان کەوتونەتە سەر شەقامەکان هیوادارم باوکم باش بێت ئەو ئێستا لە دراوەی سنووری ئەیبس ە ئەو شوێنەی کە پرە لە مێروو تەنها بە گازگرتن لە جەستت ڤایرۆسەکە بۆ ئەگوازرێتەوە شاری ئەیبس بە بەرگرێکی زۆر توند پارێزاوە ئەمەش وای کردووە خەڵکەکە بێ خەم بن لە ژیان کردن لە شارەکە ئەمەش بە هۆی بنکەیی باکوورەوەیە هەر کەسێک لە دەراوەی سنووری ئەیبس بگەرێتەوە سەرەتا دەچێتە ناو بنکەکە دوای پشکنین کردن گەر تووشبووی ڤایرۆسەکە نەبوو ئەوە ئەچێتە نێو شارەکە بەڵام گەر تووشبووی ڤایرۆسەکە بێت لە بنکەی باکوور لەلایەن دەستەی دادوەران ئەکوژرێت من ماوەی هەفتەیەکە لە بنکەی باکوور وەک لێکۆلەرێک کار دەکەم ئەمرۆ پشووم وەرگرت بۆ ئەوەی سەردانی مام بکەم وەستام لە بەردەم بارەکە وەستام رۆشتمە ژوورەوە شوێنەکە چۆل بوو

شینۆ : سڵاو زەدەخەنێکی کرد کاتێ بەرێز جۆنی بینی خەریکی پاکردنەوەی مێزی کریارەکانە

جۆن : شینۆ ماوەیەکی زۆرە دەبێ نەهاتوویت بۆ ئێرە

شینۆ : ئەم ماوەیە کاتم نەبوو بۆیە نەهاتووم بیگرە ئەمە بۆ تۆیە ئەمە قەرزاکەی مامە ( کاتێ زەرفەکە
دا بە بەرێز جۆن )

جۆن : سوپاس بو هێنانەوەی قەرزەکه شتێک
ئەخۆیت بۆت بهێنم

شینۆ : نا سوپاس پێویست نەکات ( دەرگای بارەکه کرایەوه هەندێ خەڵک هاتن )

ژانگ : کریارەکان هاتن

شینۆ : باشە كەواته من دەرۆم ( كاتی ويستم برۆم بەرێز جۆن منی وەستاند )

جۆن : بوەسته شینۆ ئەوه بگره ( کاغەزێکی پێ دام  نووسینی سەر کاغەزەکەم خوێندەوە لەسەری  نووسرابوو نارازەیی دەربرین بەرامبە ر دەسەڵاتی  دادوەر لو فێنگ )

شینۆ : ئەمه چییه ( بە تێنەگەشتنەوە سەیری ئەم کاغەزەیی دەستی دەکرد )

جۆن : ئەمە نارەزایی دەربرینە دژی دەستەی دادگای
کردنەکان

شینۆ : بەڵام بۆچی ئەوە دەکەن

جۆن : شینۆ هەموو کەسێک له دادگای دادگایکردن مۆلەتی کوژتنی هەیه کاتی کەسێک دیاری دەکەن تووش بوو بيت له شوێنی رووداوەکە دەیکوژن بەڵام رێژەیی کوژتن ئێستا زۆر زیاترە لە نەوەکانی پێشوو کوژتن بەبێ هۆکار قبوڵ ناکرێت

شینۆ : مەبەستت چییە بەرێز جۆن ئەتوانی بە روونی قسە بکەیت

جۆن : گومانم هەیە دادوەر لو عەقلی ناجێگیرە
( یەکێ لە کریارەکان بانگی بەرێز جۆنی کرد )

شینۆ : من دەبێ برۆم بیرم چوو مام پێی وم زوو بگەرێمەوە ماڵئاوا بەرێز جۆن 

جۆن : دەتبنمەوە 

لە بارەکەی بەرێز جۆن هاتمە دەراوە رۆشتم بیرم لە   قسەکانی بەرێز جۆن دەکردووە دەبێ ئەو ڕاست بکات دوای ماوەیەک گەشتمە دووکانەی مام
دەستم بۆ دەسکی دەرگای دوکانەکە مام برد لە نەکاو کاغەزەکەی پێم بوو لە دەستم کەوت کاتێ ویستم هەڵی بگرمەوە بایەک کەم هەڵی کرد کاغەزەکە لەگەڵ هەڵی کردنی باکە رۆشت بەردەم ئافرەتێکی زۆر جوان خێرا رۆشتم بۆ لای ئەو ئافرەتە  ئەو کاغەزەکەی بۆ هەڵگرتمەوە سەیری کرد

شینۆ : ئەم کاغەزە هی منە

: فەرموو ( کاتێ کاغەزەکەی پێدامەوە )

شینۆ : سوپاس ( کاتێ کاغەزەکەم وەرگرت )

: ئەتوانم پسیارێک بکەم

شینۆ : بەڵێ

: من بە دوای دروستکەری بووکەلەکان دەگەرێم ناوی بەرێز شاو تۆ ئەو دەناسیت

شینۆ : ئەو مامی منە ئەوە دوکانەکەیەتی بەڵام تۆ کێیت !

: کەواتە تۆ دەبێ کچی هاوارد بیت وایە باوکت چاودێری بەرگری دەزگای شارەکەیە

شینۆ : تۆ چۆن ئەوە ئەزانیت تۆ باوکم دەناسیت

: بەڵێ باوکت و دادوەر لو منی رزگار کرد کاتێ لە دەراوەی سنووری ئەیبس بووم کاتێ هاتمە ئەیبس ەوە باوکت یارمەتی دام جێگای مانەوەی پیدام من ناوم دۆسەی خۆشحاڵ بووم بە ناسینت

شینۆ : من شینۆم لێکۆلەرم لە بنکەی باکوور

*
*
*
*
*

تکایە ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن ئەزانم ئەم پارتە

کەمێ سادە بوو بەس ئەوە جارێ تەنها سەرەتایە

رای خۆتانم پێ بڵێن لەسەر چیرۆکەکە

هیوادارم بە دڵتان بێت 💖

خواتان لەگەڵ 💚

{ بنکەی باکوور } , [ North Base ]Where stories live. Discover now