Part/23*

36 10 0
                                    


سەرەتا ڤۆت بکە شیرینەکەم ...

_________________


نزیکەی نیو کاتژمێرم پێچو تاکو بەتەواوی  خواردنەکەم خواردو مێزەکەم کۆکردەوە وە دواتر قاپەکانم شۆری

گڵاسە ئاوەکەم داناو بەرەو هۆڵەکە ڕێگام گرتە بەر
بۆ دووەمین جار سەیری چانیۆڵم کرد

روخسارم گرژ بو وە بە ئاڵۆزیەوە لە شێوە سپی هەڵگەڕاوەکەی ئەوم دەڕوانی
نزیکی کەوتمەوە

بە دەنگێکی هێمن پرسیم ؛ تۆ باشیت بۆچی بەم جۆرە سپی هەڵگەڕاویت ...!؟



چاوەکانی بە کزی لە منیان دەڕوانی پاشان دەمی  وشک بوی کردەوە تا بە دەنگێکی نوساو پێم بڵێ
؛ سەیرێکی برینەکەم بکە ...

دەستم خستە سەر بلوزە قۆڵدارەکەی بەڵام نەمتوانی تاکو شوێنی مەبەست هەڵی بدەم بەهۆی تەسکی قۆڵەکانی هەر بۆیە ئەویش تێگەشت کە پێویستە
بلوزەکەی لەبەر دابکەنرێ

بە هێمنی ئەوەم ئەنجام دا لەگەڵ ناڵە بە ئازارەکانی ئەو ....
ئەوەندە نیگەران بوم بۆی تۆ بڵێی برینەکەی زۆر خراپ بوبێ کە بەم جۆرە ڕەنگی لە ڕوخساریدا پەڕیوە ..



چاوەکانم ئەوەندە فراوان بون تۆ ناتوانی ڕادەی شۆک بونەکەم بپێوی
ئاخر ناحەقم نییە ئەو برینەی قۆڵی زۆر گەورەیە وە  ئەوەی وا شۆکی کردم

دەورو بەری برینەکە تەواو مۆر هەڵگەڕاوە وە ناوەوەی برینەکە وەک تۆپەڵەی بچوکی زەرد زەرد خۆی دەنواند

شتێکی زۆر نامۆ نائاسایی بوو
؛ئەمە چ برینێکە خودایە !...

ئارەقەکانی بە ڕوخساریدا دەکەوتن
زۆر بێهێز دەردەکەوت

من پێویستە چی بکەم ئاخر هیچ شتێک دەربارەی چارەسەری خێرا نازانم
...


شتێک بە مێشکمدا تێپەڕی هەر بۆیە بە خێرایی پرسیم ...


_____

تخوا من ئەوەندە ماندو دەبم بە وەرگێڕانی کەچی سەیری دەکەیو پێت حەیفە یەک ڤۆتی نچوک پێشکەش بەو ماندو بونە گەورەی من بکەی بەجدی بەداخەوەم 💔

دارستانی مەرگ //p.ch.y//✔️Where stories live. Discover now