Part/12*

61 18 0
                                    


ڤۆت بکە شیرینەکەم پێش خوێندنەوەی....

_______________

لەو ژورەدا دێمو دەچم کە ئەو منی هێنا بۆی
دەمەوێ بڵێم ژورێکی گەورەو نایابە کە کەلوپەلەکانی زۆر گران بەها دیارن

گوێ بیستی بوم
لە دواوەی دەرگاکە هاواری کرد ؛گەرماوێک بکەو بخەوە ...

خەوو!؟ گاڵتە دەکا وایە چۆن بتوانم بخەوم کاتێک مێشکێکی پڕ لە جەنجاڵیم هەیە ؟

چی سەبارەت بە دایکم
ئێستا دەبێ حاڵی چۆن بێ ؟

چەکەکەم لە چەکمەجەی تەکمدا داناو

خۆم خستە نێو جێگاکەم ڕاستەوخۆ بۆنێکی خۆشم هەست پێ کرد
ئەوەندە خۆش کە نەم دەتوانی پێشوتر هەرگیز هەستی پێبکەم

هەرزو وام لێهات کەوتمە خەوەوە ...


بەیانی بەدەنگی بەرزی چۆلەکەکان هەڵسام
ئەوەندە ئاوازێکی خۆشیان هەبو دڵیان دەبردی وایان لێدەکردنی دوبارە چاوەکانت دابخەی و لە نێو دەنگیاندا نوقم ببی



لەدەرگا درا
؛گەرماوێک بکە پاشان وەرە بۆ خوانی بەیانی
..

بە بێزاریەوە هەڵسامو جلەکانم دانا پاشان خۆم شۆرد
ئیتر دەبی ڕابێم لە بینینی ئەو گەمژەیە

دوای ئەوەی خۆم شۆرد خاولیەکەم لەکەمەرمدا ئاڵاندو خەریکی قژم بوم

نزیکەی نیو کاتژمێر دواتر ڕۆشتمە خوارەوە بینیم کەوا مێزێکی ڕازاوەی ئامادە کردووە کەمێک شۆک بوم

شورەییە کە من نازانم خواردن ئامادە بکەم
بەهۆی زۆری مانەوەم لەکارەکەمو سەرقاڵ بونم نەم توانیوە فێر ببم

؛چۆن ئەوانەت بەتەنیا کرد ؟!

بزەیەکی کردو لە شوێنەکەی دانشت
؛بەیانیت باش...

نەفرەت دەیەوێ شەرمەزارم بکا
چاوم لێی سوڕاندو وتم ؛ باشتر ..

پاشان لە شوێنەکەمدا دانشتم
پێش ئەوەی خواردنەکەم بخۆم پرسیم

؛کەوایە ناوت چییە ؟!

——
سەلام چۆنن شەکرەکانم انشا اللە باش دەبن 🌷
دەمەوێ زوتر ئەم چیرۆکە تەواو بکەم هیوادارم پاڵپشتم بن ئێوەش

دارستانی مەرگ //p.ch.y//✔️Where stories live. Discover now