ڤۆت بکە شیرینەکەم .....__________
دەبە ئاوەکەمم پڕ کرد بێ گوێ دان بە دەنگەکە ویستم هەڵسم
هەستم بە دڵۆپی ئاو دەکرد کە دەکەوێتە سەرم
شتێکی نامۆ لە دواوەمە هەستی پێدەکەم بەهۆی ئەو گەرمیە زۆری کە لێوەی دێدەستم بە هێواشی خزاند تا چەکەکەم دەربکەم لە جانتاکەمدا بەڵام هەرزو
دەنگی وای کرد بەسەرسامیەوە سەیری بکەم؛نێچیرێکی تازە ..
لەرز بەمندا تێپەڕی کاتێک ئەو مرۆڤەم بینی کە ڕوخسارێکی تاریکی هەبو قژەکانی ڕەش بونو ئاوی لێ دەتکا
وە چاوەکانی کە زەردێکی گۆڵدی بون
وەک ئەوانەی من بە نزیکەیی ..چاوە زەردەکانمان پەیوەندیان بەست
ئەو مرۆڤە چیدەکا لێرە ؟!.؛ببورە بەڕێز شتێکت لێم دەوێ ؟!..
بزەیەکی کردو دەستی لە
چاوم نزیک کردەوە ؛چاوەکانت زۆر جوانن ئەوە بۆ من شتێکی نوێیە نامەوێ دەستیان لێبدەم ..بۆچی من لێی تێناگەم لەپڕ لیۆرام کەوتەوە یاد ؛ببورە بەڕێز خوشکەکەم لەمەترسیدایە دەبێ بڕۆم ...
ڕامکردە نزیکی لیۆرا وە
هەرزو ئاوەکەم بە قاچیدا ڕژاند بۆ ئەوەی برینەکەی چاک ببێتەوە ..بەڵام هیچ سودی نەبو
لیۆرا بە گریانەوە سەیری کردم ؛ناتوانین بەم جۆرە بگەڕێینەوەلەپڕ گوێم لە زەردەخەنەی ئەو پیاوە بو لە تەکمەوە بە ساردیەوە لێیم ڕوانی ؛دەتوانم برینەکەی چاک بکەمەوە بەرامبەر بەوەی یەکێکتان لێرە بمێننەوەو یارمەتیم بدەن لە کارێک ..
؛چۆن برینەکان چاک دەکەیتەوە گاڵتەم پێ دەکەی ؟
بزەیەکی کمی کردو سەیری قۆڵمی کرد کە برینێکی کۆنی لەسەر بو
دەستمی گرت ؛بەرمدە چیدەکەی ؟!..شۆک بوم کاتێک فویەکی لە برینەکە کردو دەستی خستە سەری کاتێک دەستی لادا هیچ شتێکم نەدی جگە لە پێستێکی ساف و بێ کێشە ..
بە شۆکەوە سەیریم کرد ؛نەفرەت ئەنجامت دا وام زانی گاڵتە دەکەی ..
؛لەبەرامبەر ئەوە دەبێ یەکێکتان لێرە بمێننەوە ..
لەگەڵ لیۆرا سەیری یەکمان کرد ؛ دوای ئەنجام دانی کارەکەت بەڵێن بدە کە دەمگەڕێنیتەوە ماڵەوە ..
وتم کاتێک سەیری ئەو پیاوەم دەکرد کە چەند ساتێکی کمە دەیناسم
بزەیەکی کەمی کرد ؛باشە ...لیۆرا بە شۆکەوە وتی ؛چیی دەتەوێ بەتەنیا لێرە بیت بەوە ڕازی نابم ؟!..
لە ئاستیدا دانشتم وە دەستم خستە سەر ڕومەتی ؛سەیرکە تۆ دەبێ بگەڕێتەوە لەبەر دایکم ئێستا زۆر نیگەرانە پێی بڵێ من باشمو دەگەڕێمەوە بەسەلامەتیفرمێسکەکانی کەوتن ؛زۆرم خۆش دەوێی ..
؛منیش بەهەمان شێوە ...—
سەلام شیرینەکانم تکایە چالاک بن 🥺🌷
YOU ARE READING
دارستانی مەرگ //p.ch.y//✔️
Fantascienza؛ئەوکاتە یارمەتیت دەدەم کە تۆ لێرە بمێنیتەوە بۆ ئەنجام دانی کارێک بۆمن ....