.
.
.
.
.
.
.
.Pov/hara
شەوێکی باراناوی بوو من لەبەردەم پەنجەرە بچوکەکەی ژورەکەم چاوەڕێی گەڕانەوەی براکەم بووم کە بۆ کارکردن چبوە دەرەوە بەڵام تاک و ئێستا نەگەڕاوەتەوە کە کاتژمێر 11:25 خولەکی شەوە وە ژەمی ئێوارەشم نەخواردوە وە تاک و ئەو نەگەڕێتەوە من هیچ ناخۆم چونکە نامەوێت بەتەنها خواردن بخۆم وە براکەم جۆنکوک زۆر جار دوادەکەوێت چونکە ئەو کاری گواستنەوە دەکات لە کۆمپانیایەک وە زۆرجار بەڕێوەبەرەکەی کاری زیادەی پێدەکات وە مۆڵەتیشی پێنادات
هەرخۆی براکەم ناچارە ئەم کارە بکات چونکە ئێمە دایک و باوکمان لە ژیان نەماون وە منیش لەبەر خراپی باری داراییمان وازم لە قوتابخانە هێنا هەرچەندە کاکە جۆنکوکم سەرەتا ناڕەزایی دەربڕی بەڵام من لەو کەللە ڕەقتر بووم و وازم هێنا
وە تاکە هیوای من ئەوەیە براکەم باش و دڵخۆش بێت چونکە تاکە خێزانی من براکەمە جۆنکوک.
.
.
.
.pov/jonkook
ئای خوایەگیان کەی ئەم کارە نەفرەتیە تەواو دەبێت
وتی کاتێک بارهەڵگرەکەی لێدەخوڕی وە قسەی بۆ ئەو هاوڕێییە خەواڵوەی تەنیشتی دەکرد کە لەگەڵێ کاردەکات .شوگا/ هێی کوڕە گەر بوێری دەکەیت لای گەورەمان بەم شێوەیە قسەبکە ڕێک دەتکاتە ژەمی ئێوارە.. وتی کاتێک خەریکی چاک کردنیی کڵاوەکەی بوو بۆ ئەوەی ئەو ڕووناکیە کەمانەی ئۆتۆمبێلەکان بێزاری نەکات.
جۆنکوک/ ئێ برا ئەمەکەی کارە وتیان شوێنەکە نزیکە کەچی 3 کاتژمێرە بەڕێگاوەم وەهەم من خەمی خوشکەکەمە ئەو بەتەنها لە ماڵەوەیە گەرنا من ڕاهاتووم لەم کارە ..وتی کاتێک چاوی لەسەر ڕێگاکە بوو بۆئەوی تەرکیزی لای شۆفێریەکەی بێت
شوگا/ ئیتر ئەمە ژیانە پێویستە ئێمەی هەژار بەرگەی هەمووشتێک بگرین ئەوەتا منیش دایکم بە نەخۆشیەوە بەتەنیا لە ماڵەوەیە پێویستە من وەک ڕۆبۆت کاربکەم بۆ دووژەم خواردن ئیتر ژیان بۆ دەوڵەمەندەکانە نەوەک ئێمە ..
جۆنکوک/باشە تۆ پێتوایە ڕۆژێک ئێمەش دەوڵەمەند بین و ماڵێکی خۆشی گەورەمان هەبێت وە ئۆتۆمبێلی گرانبەهاو چەند پاسەوانێک وە بۆ نانی ئێوارە چەندین خواردنی خۆش و بەتام ئامادەبێت؟
YOU ARE READING
بەدکاری نیوە شەو (𝗞.𝗧.𝗛)
Romanceچی دەبێت کاتێک کچێکی بچوک بۆ ڕزگارکردنی ژیانی براکەی ملکەچی ژێردەستی مافیایەکی ترسناک بێت و هەموو هەوڵی خۆی بدات بۆ ڕزگاربوون لەژێر دەستی ئەو مافیایە بەڵام هەمووکات شکست بێنیت و ئازار بدرێت بەڵام دواتر هەوڵبدات خۆی ببێتە خراپەکار بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی...