پاسەوان/ هەرئێستا بیان هێنە ئێرە ..
دوو پیاو جۆنکوک و شوگایان هێنایە دەرەوەی کۆگاکە
پاسەوان/ باش گوێ بگرن بێکەڵکینە ئێوە نە هیچتان بیستوە و نەهیچتان بینیوە وەک ئەوەی هیچ ڕوی نەدابێت دەست بە کارەکانتان دەکەنەوە تێگەشتن ..لە کۆتا قسەی دەنگی بەرز کرد و توڕە بوو
شوگا/ تۆ دەتەوێت بە بەرتیل بێدەنگمان بکەیت و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرو چەک بکەن و کۆمەڵگا خراپ بکەن .
جۆنکوک/ ئێمە هەرگیز ڕێگا بەم کارە خراپە نادەین بۆیە سکاڵاتان لە سەر تۆمار دەکەین .
پاسەوان/ هەی بێنرخانە ..وتی کاتێک بۆکسێکی لە جۆنکوک دا ..هەرئێستا لێیان بدەن تا مردن .وتی و ئاماژەی بە پاسەوانەکانی کرد .
ئەوان لە جۆنکوکیان دا وە شوگا بەردەوام هاواری دەکرد و داوای دەکرد بوەستن لە لێدانی جۆنکوک
پاسەوان/ بوەستن ..ئاماژەی بە پاسەوانەکاندا ..
ئەوان وەستان و دورکەوتنەوە لەوان.
پاسەوان/ ئم دەبینم خەمی براکەتە وایە ..وتی و سەیری شوگای کرد وە بزەی لاری لەسەر ڕوخساری بوو.
شوگا/ بێگومان بێنرخ وازی لێبێنن و ئازاری نەدەن ئەگەرنا ..وتی بە تۆنێکی ڕق و توڕەیی .
پاسەوان/ ئەگەرنا چی هم ئەگەرنا چیدەکەیت .. وتی و چەمایەوە بۆ ئاستی شوگا..
شوگا ڕێک کەلەیەکی لە پیاوەکەدا .
پاسەوانەکە خێرا دورکەوتەوەو ناڵەیەکی بەئازاری کرد وە دەستی بە سەریەوە گرت
پاسەوان / بەنەفرەت بیت کوڕە.خێرا ئەم گەمژەیە ئاقڵ بکەن خێرا ..وتی کاتێک فەرمانی بە پیاوەکان کرد لە شوگا بدەن وە ئەوان زۆریان لە شوگا دا زۆر بەخراپی وە جۆنکوک لەگەڵ هەر ئازاردانێکی شوگا دڵی ئازاری هەبوو وە داوای دەکرد کە وازی لێبێنن بەڵام بێسود بوو.
YOU ARE READING
بەدکاری نیوە شەو (𝗞.𝗧.𝗛)
Romanceچی دەبێت کاتێک کچێکی بچوک بۆ ڕزگارکردنی ژیانی براکەی ملکەچی ژێردەستی مافیایەکی ترسناک بێت و هەموو هەوڵی خۆی بدات بۆ ڕزگاربوون لەژێر دەستی ئەو مافیایە بەڵام هەمووکات شکست بێنیت و ئازار بدرێت بەڵام دواتر هەوڵبدات خۆی ببێتە خراپەکار بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی...