.
.
.
.
.
.
.ئێستا جۆنکوک و بارهەڵگرەکانی تر لەسەر سنورن وە جۆنکوک لەدوای 3 بارهەڵگرەوەیە و 2 بارهەڵگریتر لەدوای ئەون ..ئەوان وەستان چونکە پێویستە سەربازەکانی سنوور پشکنین بۆ کەل و پەلەکان بکەن
سەربازەکان خەریکی پشکنین بوون بەڵام تەنیا 2 بارهەڵگری سەرەتایان پشکنی دواتر فەرمانیان کرد کە بڕۆن و لە سنوور بپەڕنەوە وە ئەمە گومانی دروست کرد بۆ جۆنکوک .شوگا/ باشە ئەی بارهەڵگرەکانی تر بۆچی نەیان پشکنی ؟؟ وتی کاتێک بەگومانەوە سەیری جۆنکوکی کرد.
جۆنکوک/ نازانم ..منیش پێم سەیرە هەرخۆی سەربازەکانی سنوور زۆر توندن هەرگیز ناهێڵن بێ پشکنین بپەڕیتەوە بەڵام نازانم بۆچی ئەمڕۆ هەموو بارهەڵگرەکانیان نەپشکنی .
شوگا/ ڕاسته ..بەڵام باوازبێنێن کاری ئێمە تەنیائەوەیە کەل و پەلەکان بگوازینەوە بۆیە گوێی پێمەدە دەی بەڕێکەوە ..
جۆنکوک/ باشە باشە وا بەڕێدەکەوم ..ئەوان بەڕێکەوتن و چونە دەرەوەی سنوور .
پاسەوان / گەورەم جەیهۆپ هەموو شتێک وەک ئەوە ڕۆیی کەفەرمانت کردبوو من ئێستا چاودێری ئەوانم کرد بێ کێشە پەڕینەوە لە سنوور ..
جەیهۆپ/ هەواڵێکی زۆر باشە من ئێستا هەواڵ بە بەڕێز تایهیۆنگ دەدەم وە تۆش بێ ئەوەی هەستت پێبکەن بگەڕێوەو ئەوێ جێبێڵە ..وتی دواتر پەیوەندیەکەی داخست .
.
.
.
.
تاهیۆنگ تازە لەگەرماو هاتەدەرەوە وە بەخاولیەکەی دەستی خەریکی وشک کردنەوەی قژی بوو لەبەردەم ئاوێنەی ژورەکەی بەڵام وەستا کە گوێی لەزەنگی مۆبایلەکەی بوو بۆیە ئاڕاستەکەی گۆڕی و چوەلای ئەومێزە بچوکەی لای بێدەکەی بۆ ئەوەی مۆبایلەکی هەڵگرێت ..تایهۆنگ/ خێرا قسەکەت بکە ..
جەیهۆپ/ ببورە گەربێزارم کردبیت گەورەم تەنیا ویستم بڵێم کوڕەکان لەسەر سنوور پەڕینەوە بەگوێرەی ئەوپلانەی دامان نابوو .
تایهیۆنگ/ زۆر باشە هەواڵ بە نامجونیش بدە ..
جەیهۆپ/ بەسەرچاو گەورەم بەڵام کێشەیەک هەیە .
YOU ARE READING
بەدکاری نیوە شەو (𝗞.𝗧.𝗛)
Roman d'amourچی دەبێت کاتێک کچێکی بچوک بۆ ڕزگارکردنی ژیانی براکەی ملکەچی ژێردەستی مافیایەکی ترسناک بێت و هەموو هەوڵی خۆی بدات بۆ ڕزگاربوون لەژێر دەستی ئەو مافیایە بەڵام هەمووکات شکست بێنیت و ئازار بدرێت بەڵام دواتر هەوڵبدات خۆی ببێتە خراپەکار بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی...