𝗣𝗔𝗥𝗧 6

38 9 2
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


جۆنکوک لەدەرگاکەی داو دەرگاکە کراوە پیاوێکی
باڵابەرز دەرگاکەی کردەوە کە تەمەنی لە 40 ساڵی دەچوو ..

جۆنکوک/ سڵاو بەڕێزم تکایە دەتوانی یارمەتیمان بدەیت هاوڕێکەم ئازاری پێگەشتوە تکایە ..

خاوەن ماڵەکە/ ئێوە کێن بۆچی بریندارن ؟؟

جۆنکوک/ هەمووشتێکت بۆ ڕوندەکەمەوە بەڵام سەرەتا پێویستە هاوڕێکەم چارەسەر بکەین دڵنیابە ئێمە کەسی خراپ نین وە زیانمان بۆتۆ نییە ..

خاوەن ماڵ کەمێک بیری کردەوە دواتر دەرگاکەی زیاتر کردەوەو وتی : وەرنە ژورەوە ..

جۆنکوک / زۆر سوپاس بەڕێزم زۆر سوپاس وتی کاتێک شوگای بردە ژورەوەو لەسەر قەنەفەکانی دانا .

خاوەن ماڵ / کەمێک ئاوی هێنا بۆ جۆنکوک و شوگا جۆنکوک خواردی دواتر شوگای کەمێک بەرز کردەوەو ویستی ئاوی پێبدات ...

خاوەنماڵ چەند کەرەستەیەکی فریاگوزاری سەرەتایی هێناو دەستی کرد بە چارەسەر کردنی شوگا دواتر برینەکانی جۆنکوکی چارە کرد ...

خاوەن ماڵ / تۆ ناوت چییە ..وتی کاتێک برینەکانی جۆنکوکی چارەدەکرد ..

جۆنکوک/ من ناوم جیۆن جۆنکوکە گەروەم وە هاوڕێکەشم ناوی مین یۆنگیە و نازناوی شوگایە .

ئهم منیش ناوم جینە و تەنیا بە جین بانگم بکە ...

جۆنکوک/ دوبارە سوپاست دەکەم بەڕێز جین کە ڕێگاد دا بێینە ژورەوەو یارمەتیت داین ..

بەڕێز جین / سوپاسی ناوێت ئەرکی خۆمە تەنیا پێم بڵێ بۆچی واتان بەسەر هاتوە ؟؟ وتی کاتێک تەواو بوو لە چارەسەر کردنی جۆنکوک ...

جۆنکوک هەموو شتێکی بۆبە ڕێز جین باس کرد

بەڕێز جین/ ئای خوایە گیان چۆن دەکرێت کەسی وا خراپ هەبێت و خەڵک توشی شتی زیان بەخش بکەن تەنیا لەبەر پارە ..وتی بە کەمێک توڕەیی.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Oct 17 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

بەدکاری نیوە شەو (𝗞.𝗧.𝗛)Where stories live. Discover now