𖧷−−−𖧷
Kyle's POV:
میا تاکە کچ بوو کە هەرگیز وازی لە من نەهێنا. هەموو هەوڵەکانی تەنها بۆ من بوو. هەرگیز بەدوای کەسێکی باشتر لە مندا نەگەڕا، کە وەک ئەوەی منی خۆشدەوێت خۆشی بوێت.
بەڵام... پشتگوێم خست.
زۆر دڵنیا بووم کە هەرگیز جێم ناهێڵێت.
"کایل!"
سەیری ئەوم کرد.
"چالاکییەک لە پۆلەکەماندا هەیە کە تەنها پێویستی بە دوو کەسە، ئەمەش واتە ئێمە هاوبەشین".
"نەخێر"
"چی؟ بەڵام بەڕێز ئیان وتی کە ئێمە هاوبەشین--"
-"گوێت لە قسەکانم نییە..؟"
"بەڵام--"
"من وتم نەخێر!" هاوارم کرد.
"بمبورە."
دەمشکێنێت...
دووبارە پشتگوێم خست.
"تەنها واز بێنە لەوە هەمیشە لە دوای منەوە بیت! تێناگەی؟ من هەمیشە دوورت دەخەمەوە. من حەزم لێت نییە. ڕقم لێتە. تۆ زۆر بێزارکەریت! تۆ جۆری من نیت. وازم لێ بێنە." گەمژە!" هاوارم کرد."
تەنها بەبێ دەنگی دەگریا.
پاشان هێواش هێواش سەیری کردم.
زەردەخەنەی کرد.
نەک ئەو زەردەخەنە ترسناکە کە هەمیشە دەیکرد.
بەڵام ئەو جۆرە زەردەخەنەیە کە هێواش هێواش دڵم دەشکێنێت.
"هێشتا، خۆشم دەوێیت. هەمیشە خۆشم دەوێیت" وتی پاشان ڕۆیشت.
ئەمجارەیان، ئەو ئەو کەسەبوو کە ڕۆیشت.
وە ئەوەش زیاتر ئازارم دەدات.
مشتم گرت و ددانەکانم لەیەک گیر کرد.
ڕقم لێیەتی.
❖~~~❖
༻༻༻
✨🍁
YOU ARE READING
ɪɴᴛᴏ ʀᴇᴀʟɪᴛʏ.~.✓
Cerita Pendekکورتە چیرۆکێکی خۆشەویستی تراژیدی. ⚠️!!!تـەنـهــا ڪاری وەرگــێـڕانـم بـۆ ڪردووە!!!⚠️ دەسـتــپــێـڪ:2\10\2024 بــەهـیـوای بــەدڵبــوون💕✨