₊⊹⋮⋮ یــەکــەمہ پـەࢪە ⋮⋮₊⊹

288 51 42
                                    

vote''comment
"گـریـنـگـی نـادەم ئـەگـەر جـنـۆکـەیـەکـم خـۆشبـوێـت
چـونـکـە بـەمـزووانـە ئـەویـش خـۆشـی دەوێـم وەکـو دۆزەخ"
__________________

لـە چـاوەکانـم دا ئـازارێکی زۆر هەبوو وە سوور بوبویەوە
هەستم دەکرد چاوەکانم دەسووتێن و گرییان تێبەر بووە پەنجەکانم خستە سەر چاوەکانم وە کەمێک پشووم بە پێڵووەکانم دا..

بەڵام وەکو هەورە گرمە هاتە هاتە مێشکم لەوە زیاتر خۆمم نەگرت و هەنسکی گریان لێوەکانمی جێهێشت،،ناتوانم بلێم خودایە بۆچی،،چونکە خودا دەزانیت چی باشترینە..

لەوانەیە ئەمەش باشترین بێت..
تۆ بمریت،،وە منیش بگریم

چاوەکانم سری کاتێک گوێبیستی زەنگی پەیوەندی بووم
بەبێ ئەوەی سێری مۆبایلەکەم بکەم پەیوەندییەکەم هەڵگرت
"ئـیـسـیـۆل؟..مـنـم سـۆرا ئـایـا تـۆ بـاشـیـت؟ بـیـرم کـردوویـت دەمـەوێـت بـتـبـیـنـم،،چـی دەڵـێـیـت بـۆ خـواردنـەوەیـەک؟ تـکـایـە رەتـی مـەکـەوە،،مـاڵـئـاوا"

بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بلێم قسەکانی کرد وە پەیوەندییەکەی داخستەوە هەناسەیەکی بێزاریم دایەوە چونکە رێگەی پێم نەدا وەڵامی نەرێنی پێبدەم..

سۆرا باشترین هاورێمە..
وە هاورێی مندالیم..
بەڵام بەداخەوە ئەویش وابیر دەکاتەوە شێتم..
هەمووان وابیر دەکەنەوە شێتم بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانن
هەموویان وابیر دەکەنەوە گۆشەگیرم بەڵام هەرگیز بیرییان لە هۆکاری گۆشەگیریم نەکردەوە..هەرگیز بیرییان لە هۆکاری فرمێسکەکانم نەکردەوە..

بێ ئاگا بوون لەوەی خەمێکی گەورەم هەلگرتووە
خەمێکی تەواو مات و مەلووم..

ئاوە ساردەکە وایکرد بلەرزم کاتێک بەر رووخسارم کەوت
ماوەی سێ رۆژ دەبێت ژوورەکەم بەجێنەهێشتووە..بەڵام ماوەی سالێک دەبێت ئیسیۆلـ'ـەکەی جاران بوونی نەماوە..

ئەو ئیسیۆلـ'ـەی زەردەخەنە لەسەر رووخساری لانەدەچوو
ئەو ئیسیۆلـ'ـەی نازناوی بە کچی زەردەخەنە جوانەکە دەرکردبوو
ئێستا بووەتە شێتێکی گۆشەگیر..

لە ئاوێنەکەوە سێری خۆمم کرد
ژێر چاوەکانم ئاوسابوون وە رەش بوبون
رووخسارم بێ رەنگ بوبو..وە لاواز بوبوم

ورەم دایە بەر خۆم کە پێویستە لەگەڵ ئەمانە رابێم
ورەم دەدایە بەر خۆم کە پێویستە بگەرێمەوە بۆ مەیدانی ژیان
پێش ئەوەی چارەنووس رێگاکانم هەلبژێرێت..

رووخسارم لە ناو ملپێچەکەم شاردبوویەوە لەبەر سەرماکە
ملپێچەکە رێگری لە سەرماکە دەکرد کە ئازاری رووخسارم بدات
بەفرەکە بە نەرمی دەباری کلۆ کلۆ دەهاتە خوارەوە وە دوونیا بەستبووی..قژم نیوەی سپی بوبو بەهۆی کلۆ بەفرەکانی سەری
پێکەنینێک لێوەکانمی جێهێشت کە خەریک بوو قاچم بخیلسکێ
بەڵام خۆشبەختانە خۆمم گرتەوە

 ❞بـەڵـێـنـ'ـی عـیـشـق❝Where stories live. Discover now