vote''comment
"دەرگـاکـانـی جـیـهـانـی دیـکـە"
__________________بە گریانەوە لەسەر قەنەفەکە دانیشتبووم
زیاتر و زیاتر دەگریام کاتێک بیرم لە ئیسیۆل دەکردەوە
ماوەی هەفتەیەکە دیار نەماوە لە دوای ئەو شەوەوەپۆلیسەکان هەموو شوێنێک دەگەران بەڵام لە هیچ شوێنێک نەبوو
ئەمە هەمووی هەلەی من بوو نەدەبوو بە سەرخۆشی و بەتەنها لەمالەوە بەجێیبهێلم..چی ئەگەر ئێستا لە مەترسییەکی گەورەدابێ؟
چی ئەگەر رفێندرا بێت و کوژرا بێ؟بەداخەوە لێرە هەموو شتێ چاوەرێ دەکرێت
ئەوەی زیاتر مایەی دڵتەنگیم بوو..چەتەکانی شەوان بوون..
لەو رۆژەوەی ئیسیۆل دیار نەماوە شار تێکچووە
کەس ناوێرێت برواتە دەرەوە لە کاتژمێر هەشت بەدواوە
لەبەرئەوەی چەتەکان بڵاو بوونەتەوە هەرکەسێ ببینن تاڵانی دەکەن
یاخود بازرگانییان پێوە دەکەنفرمێسکەکانم سری کاتێک زەنگی دەرگا هات
دەرگاکەم کردەوە و دایکی و باوکی ئیسیۆل دەرکەوتن
لەرزێک بۆ دڵم هات..من بەوانم نەوتبوو کە ئیسیۆل دیار نەماوە
وە من ئێستا لە مالەکەی ئیسیۆلم بەبێ ئیسیۆل!!ئەوەی ناو دەمم قووت دا
"بـەخـێـربـێـن..مـنـیـش دەمـویـسـت بـانـگـهـێـشـتـان بـکـەم"دایکی ئیسیۆل زەردەخەنەیەکی کردوو هەردووکیان رۆشتنە ژوورەوە ئاخر ئێستا چۆن پێیان بڵێم کچەکەیان ون بووە
"ئـیـسـیـۆل خـەوتـووە سـۆر؟"دایکی پرسیاری کرد وە لە پێشییان دانیشتم
بە توندی کراسەکەی بەرم گرتبوو وە سێری زەوییەکەم دەکرد
چاوەکانم بە توندی داخست
"ئـەو ون بـووە"————٠٠٠————
باوەشم کردبوو بە قاچەکانمدا و بیرم دەکردەوەدەرگای ژوورەکە کرایەوە وە سەرم هەلبری ژنەکە هاتە ژوورەوە وە بە زمانە نامۆکەی قسەی بۆم کرد..بریارمدا من بە زمانی خۆم قسە بکەم تاوەکو بزانێ لێی تێناگەم
"بـبـوورە..مـن لـێـت تـێـنـاگـەم"
ژنەکە وەستا وە بە چاوە فراوانەکانی سێری کردم
دەستەکانمی گرت و گووشی"ئـازیـزم؟..تـ..تـۆ کـەی خـۆتـت فـێـری کـۆری کـردووە؟"
هەناسەیەکی بێزاری لە لێوم دەرچوو سوپاس بۆ خودا
ئەو دەزانێت چی دەلێم.."مـن کـۆریـم!! تـۆ کـێـیـت؟ مـن بـۆچـی لـێـرەم؟ ئـێـرە کـوێـیـە؟"
ژنەکە فرمێسکەکانی کەوتن و زیاتر دەستمی گووشی"تـۆ مـنـت لـەیـاد نـیـیـە؟مـن..مـن دایـکـتـم..ئـێـرە گـونـدەکـەمـانـە..بـۆچـی ئـەمـانـەت لـەیـاد نـیـیـە ئـازیـزم؟"
دەستم بەسەرمەوە گرت و بێزار بووم لەم رۆڵ گێرانە من ساویلکە نەبووم بەڵام سەرم لێشێوا بوو ئایا ئەوە رۆل بوو یاخود راستی
YOU ARE READING
❞بـەڵـێـنـ'ـی عـیـشـق❝
Romanceچـی دەزانـیـت دەربـارەی دوو جـیـهـانـی جـیـیـاواز؟ بـەڵـێـنـی عـیـشـق و خـۆشـەویـسـتـی تـاهـەتـایـەی پـێـدا وە بـەسـەربـەرزی و مـەزنـیـیـەوە سـێـری چـاوەکـانـی کـرد و وتـی "ئـەگـەر کـەسـێـکـی دیـکـەشـت خـۆشـبـوێ،،هـێـشـتـا گـیـانـم فـیـدای گـەرانـەو...