پەڕیی چواردەیەم

341 60 35
                                    




پــۆڤــــــ نووســــــەر :

لەسەر بێدەکەی ژوورەکەیان دانیشتبـوو
قاچەکانی لەباوەش گرتبـوو

چاوەکانی فرمیسکی خەم و شکاویان ئەڕشـت

ئاخر ئەو بڕوای پێکرد ..
متمانەی پێکرد ...
کەچی هیچ شتێکی لەسەر نەئەزانـی !
تەنانەت هێشـتا ناتوانێت بڕووا بکات کە ئەوە جۆنگکووک بێت

جۆنگکووک ئەو پیاوە نییە لەگەڵ کچان ڕابوێرێت

بەهەر جۆرێک بێت هانی قبووڵی نەبوو کە جین ئەو قسەیەی کرد
قبووڵی نەبوو کە وا بە هاوسەرەکەی بڵێت
کە بەو جۆرە باسی بکات و کارەکانی ورد بکاتەوە...

نینۆکەکانی زاندە نێوان ددانەکانی و ئەیشکاندن
ئەوەش ئاماژەبوو بۆ شڵەژاوی و قەلەقی

سەری بەرز کردەوە سەرێکی پەنجەرەکەی کرد
ئێواریە
...جۆنگکووک هێشتا نەگەڕاوەتەوە !
تا ئەم کاتە کە دوو کاتژمێرە لەکاتی خۆی لای داوە و دەبوایە هێشتا لەماڵەوە بایە نەوەک لەدەرەوە!

مۆبەکەی بەرز کردەوە هەر کە کلیکی لەسەر ژمارەی جۆنگکووک کردەوە و پەیووەندی پێوە کرد
بێگومان وەک جارەکانی تر بەردەست نەبـوو

ئەوەی ناو دەمی قووت دایەوە و خۆی پاڵ خست لەسەر بێدەکە و سەری نقومی سەنییرە نەرمەکەی کرد

بێهیوا ببوو ..
بێ هیوا ببوو لەژیان ئەو متمانەی بەکەسێک کرد دڵی خۆی پێدا
کەچی بەکار هاتبـوو
ناخۆشترین مەرعەلە ئەوکاتەیە کە ئەبێت کاتەکانی ببڕێت  بێ ئەوەی وەک پێشتر کەسی لەگەڵ بێت
بێ ئەوەیئەو کەسەی لەگەڵ بێت کە پێشتر متمانەی پێ هەبوو
کە خۆشی ئەویست و گیرۆدەی ئەبوو

دووبارە فرمێسکەکانی ڕژان بەسەر ڕوخسارە نەرمەکەی دا بۆ سەر سەنیرەکەی

هەنسکێکی داو بەقورسی چاوەکانی داخـسـت

هانی شکاوە وێران بوو
چیتر متمانەی نەماوە
ئەیزانی قسەکانی جین ڕاستن چونکا خۆشی گومانی کردبـوو لە هەڵسوکەوت و ڕەفتارەکانی

ئەیزانی وایە و هاوسەرەکەی چۆنە هیوایی ئەخواست وانەبا
کێ هەیە حەز بکات هاوسەرەکەی خیانەتی لێ بکات و هەڵی بخەڵەتێنێت

ئێستا هانی لەم حاڵەتەدایە

























جۆنگکووک لە ئۆتۆمبێلەکە هاتەخوارەوە
هەناسیەکی بێزاری دایەوە هەر کە سەیری ماڵەوەی کرد

ئەمڕۆ جۆنگکووک زۆری پێچوو بەهۆی زۆر بونی کەڵەکە بوونی کارەکانی لە کۆمپانیا ..

[ ترپـەی دڵی مـن ]Where stories live. Discover now