• پـەڕەیـ یـەڪ •

104 18 295
                                    











































































































































































































































































بەتەنیشت ژوورە شوشەییەکانی نەخۆشیە دەروونیەکاندا دەڕۆشت بۆ ئەوەی بگات بە ژووری ئەو نەخۆشەی کە بڕیارە ببێت بەنەخۆشی ئەو لەمڕۆوە.

نەخۆشەکان بە هاوار و قیژەوە دەیانکێشا بە شوشە نەشکێنەرەکەدا، دەنگی پێڵاوە پاژنە بەرزەکانی ئەم دکتۆرە ئافرەتەش لەنێوان ئەم ژاوە ژاوەدا دەنگی دەدایەوە.

قژە زەردە زێڕینەکەی لەسەر شانەکانی بوون، چاوە قاوەییەکانی لەنێو چاویلکەکانیدا ڕەونەقی دەدایەوە. پێستە سپیەکەی چەندین خاڵی تێدابوو و وە خاڵ خاڵی قاوەیی بچووکی لەسەر ڕوومەت و لووتی هەبوو.

حەزیەیەکی ڕەشی درێژی لەبەردا بوو لەگەڵ چاکەتە دکتۆریە سپیەکەی. سیڤی نەخۆشەکەی لەنێو قۆڵێکیدا گرتبوو.

لەپێش دەرگا شوشەییەکە وەستا کە پاسەوانێکی لێبوو، پەنجەیی لەسەر ئەو شاشە ئەلیکترۆنیە بچووکەی لای دەرگاکە دانا، کاتێک کە ئامێرەکە تەواوبوو لە سکانکردنی پەنجەی و پۆزەتیڤ دەرچوو دەرگاکە کەمێک کرایەوە و ئەویش ڕۆشتە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست.

پەردە ڕەشەکەی دادایەوە و وایکرد کەس نەتوانێت ژوورەکه ببینێت بۆ ئەوەی نەخۆشەکە ئاسوودە بێت.

لەسەر کورسیەک لەبەرامبەر ئەو کوڕە دانیشت کەلەسەر بێدەکەی دانیشتبوو و لە زەویە سپیەکەی دەڕوانی. دەستە گەورەکانی لەنێو یەکدا نابوو و قژە پڕە قاوەییەکەی هاتبوویەوە نێو چاوی.

دکتۆر ئیلارا ئاڤێری بۆناڤێلا بە دەنگە ناسک و زەردەخەنەیەکی جوانەوە وتی:
"سڵاو من دکتۆرە نوێیەکەتم، ناوم ئیلارا ئاڤێری بۆناڤێلایە. دەتوانیت بە ئاڤێری بانگم بکەیت. تۆ وابزانم برای بەڕێز فرێدی جەیکسان ڕۆمانۆڤایات، وایە؟ لە سیڤیەکەت ناوت نوسراوە نیکۆلای ئەنتۆنی ڕۆمانۆڤا. باشە وابزانم بە نیکۆلای بانگ دەکرێیت..."

دەروون نەخۆش 🔓 mᥱᥒ𝗍ᥲᥣᥣᥡ sіᥴkWhere stories live. Discover now