مرۆڤ شتی شێتانە و سەیر دەکات لەپێناو ئەو کەسەی خۆشی دەوێ؟ ئەم وشانەی گوێن مانای چی بوو؟ وە بۆچی بۆ نیکۆلای کرد؟
نیکۆلای تەواوی کاتەکە بیری لە قسەکانی گوێن دەکردەوە، بیری دەکردەوە لەوانەیە گوێن ئەوی خۆشبوێت، بەڵام دواتر ئەم بیرکردنەوانەی لە سەریدا دەهەژاند و بەخۆی دەوت کە چۆن دەروون نەخۆشێکی لەوجۆرە دەکەوێتە داوی خۆشەویستیەوە.
لەم ماوانەدا گوێن بەشەوان زوو زوو دەڕۆشت بۆلای نیکۆلای و شەوەکەیان بەیەکەوە لەنێو ژوورەکەی نیکۆلای لەنەخۆشخانەکەدا بەسەر دەبرد. وە ئەمەش گومانەکانی نیکۆلای پتر و پتر کردبوو.
ئاڤێری نیکۆلای لە بیرکردنەوەکانی دەرهێنا و وتی:
"لە کام ئەندێشەیت؟"نیکولای سەری هەژاند بۆ ئەوەی ئەو بیرکردنەوانە لەمێشکیدا دووربخاتەوە و پێکەنینێکی شەرمەزاری کرد و وتی:
"ببورە، کەمێک خەیاڵم ڕۆشتبوو..."ئاڤێری دەمی کردەوە بۆ ئەوەی قسە بکات بەڵام لەناکاو لەدەرەوە بوو بەدەنگە دەنگێکی بەرز و هات و هاوار، ئاڤێری هەڵسا و پەردەکەی لادا بۆ ئەوە ببینێت کە چەند پاسەوانێک پیاوێکی گەورەیان گرتووە و ئەویش دەیەوێت خۆی لە گرتنەکەیان دەرباز بکات.
ئاڤێری ڕووی بۆ نیکۆلای وەرگێڕا و وتی:
"دەڕۆمە دەرەوە، لێرە بمێنەرەوە."نیکۆلای سەری بە ئەرێ لەقاند و لەسەر بێدەکەوە دانیشتبوو سەیری ئەو دیمەنەی دەکرد.
ئاڤێری دەرگاکەی کردەوە و لەدوایی چوونە دەرەوەی دایخست، ڕووی کردە پاسەوانەکان و هاواری کرد وایکرد تەنانەت دەروون نەخۆشەکەش بوەستێت لە جووڵە و وتی:
"چی ڕوودەدات؟"یەکێک لە پاسەوانەکان بەڕێزەوە و وتی:
"دکتۆر ئاڤێری ئەمە جولیان جۆناسان بۆنڤیە، یەکێکە لە سەرۆکی کۆمپانیاکانی سی کەی. بەڵام بەهۆی لەدەستدانی دایک و باوک و خوشکوبراکانی دەروونی شێواو و تەواوی کارمەند و سکرتێر و کاربەدەستەکانی بە وەحشیگەرانە کوشت و جەستەکانی سووتاندن."
![](https://img.wattpad.com/cover/379060738-288-k788744.jpg)
YOU ARE READING
دەروون نەخۆش 🔓 mᥱᥒ𝗍ᥲᥣᥣᥡ sіᥴk
Actionگـوێـنـدۆلـیـن مـەی بـیـتـشـێـل ڪـچـێـڪـی دەروون نـەخـۆش، وە بـڪـوژێـڪـی زنـجـیـرەیـی جـیـهـانـی... لـەگـەڵ، نـیـڪـۆلـای ئـەنـتـۆنـی ڕۆمـانـۆڤـا ڪـوڕێـڪ ڪـە بـەهـۆی خـیـانـەتـی خـۆشـەویـسـتـەڪـەی تـووشـی نـەخـۆشـی دەروونـی و تـاوانـی ڪـوشـتـن دەبـێـ...