چەندین هەلیکۆپتەر لەدەوری ئەو باڵەخانە بەرزە دەسوڕانەوە و ڕوناکیەکانیان لەسەر ئەو ژنە جێگیر دەکرد کە کچێکی هەرزەکاری لەدەستەکانی دایە، یەکێک بە موکەبیرەکەیەوە هاواری کرد:
"خاتوون وەرە خوارەوە، وامەکە بەزۆر بێین. تکایە کارێکی هەڵە مەکە."لەلایەکی تر گوێن لەپشتی ئەو ژنەوە پشتی بە دیوارەکە دادابوو و دەیوت:
"خۆت فڕێبدە لانە، ئێمە بۆچی بژین وایە؟ ژیان شتێکی دڵخۆشکەری بۆ ئێمە تێدا نەبوو ئیتر پێویشت ناکات کاتی خۆمان بۆ ئەم ژیانە پووچە بەفیڕۆ بدەین وایە؟ تۆ ئێستا کچەکەت لەنێو دەستەکانت دایە، دەتوانن بەیەکەوە بڕۆن. بڕۆن بۆ ئەو شوێنەی چیتر ئازار نادرێن. ژیان مانایەکی نیە، گەر لەژیاندا بیت هەرگیز ڕێگە نادەن کچەکەت ببینیەوە، تەواوی ژیانت لەنێو ژوورێکی شووشەیی و خواردنی سارد و پڕ دەرمان دەخۆیت. دەزانیت لەوێ کچەکەت قاچەکانی بۆ دەگەڕێتەوە. بڕۆ خۆت فڕێ بدە ئێوە بەیەکەوە لەوێ دڵخۆش دەبن."لانە بە قسەکانی گوێن زیاتر و زیاتر ئارەزووی خۆ فڕێدانی لەسەر باڵەخانەکە لەدڵی دا دروست دەبوو، لەکاتێکدا کچە بێ قاچەکانی کەبەدەستی خۆی بڕیبوویەوە لە باوەشیدا خەوتبوو.
ئەوە ئەو جۆرەیە کە گوێن ئامانجەکانی لەناو دەبات، ئەوان دەڵێن گوێن دەیان کوژێت. بەڵام نەخێر ئەو تەنها بە قسە فریودەرەکانی پەلکێشی خۆکوشتنیان دەکات. هیچ کاتێک هیچ کەسێکی نەکوشتووە بەدەستەکانی، تەنها قسە، تەنها بە قسەکانی توانی پێنج سەد هەزاڕ نەخۆشی دەروونی بەرەو ئارەزووی خۆکوژی ببات.
فرێدی جەیکسان ڕۆمانۆڤایات براکەی نیکۆلای لەنێو هەلیکۆپتەرەکە سەیرێکی سەر بیناکەی کرد، تێبینی جەستەیەکی ڕەشی کرد پشتی بە دیوارەکەدابوویەوە. ڕاستەوخۆ زانی ئەوە کێیە بۆیە بەخێرای موکەبیرەکەی لە پاسەوانەکە وەرگرت:
"گوێن دەزانم لەوێدایت، دووبارە ئەمکارە مەکەرەوە. دەتوانین بە هێمنی و قسەی خۆش کارەکە چارەسەر بکەین، تەنها ڕای ئەو بگۆڕە. پێویست ناکات شتەکان بەم شێوەیە بن."
YOU ARE READING
دەروون نەخۆش 🔓 mᥱᥒ𝗍ᥲᥣᥣᥡ sіᥴk
Actionگـوێـنـدۆلـیـن مـەی بـیـتـشـێـل ڪـچـێـڪـی دەروون نـەخـۆش، وە بـڪـوژێـڪـی زنـجـیـرەیـی جـیـهـانـی... لـەگـەڵ، نـیـڪـۆلـای ئـەنـتـۆنـی ڕۆمـانـۆڤـا ڪـوڕێـڪ ڪـە بـەهـۆی خـیـانـەتـی خـۆشـەویـسـتـەڪـەی تـووشـی نـەخـۆشـی دەروونـی و تـاوانـی ڪـوشـتـن دەبـێـ...