ههههه بەڕاستی نازانم ئێستا بۆ چی پێدەکەنم بڕوادەکەن چیم بەسەر هات ئەو کەسەی سەرۆکی ئەم کۆمەڵ کوژیەیە برا گەورەکەمە هههه سوێندەخۆم ئێستا من ببینێت زیندە بە چاڵم دەکا بەخێرای ڕامکردە لای تەوالێتەکان خۆم لەوێ شاردەوە گوێم لەدەنگی براگەورەکەم بوو [جەعفەر] هاواری دەکرد پێرس نەفرەتی بچوک لەکوێیت دەزانم خۆت حەشارداوە خێرا وەرە دەرەوە دەنا خۆم بت دۆزمەوە وەک و ئەو چلکەسە لەت و پەتت دەکەم منیش بەناچاری هاتمە دەرەوە لە تەوالێتەکە
جەعفەر قاقایەکی لێدا وتی بچکۆڵ تۆ بەهێزترین پیاوی خۆت بۆ وا حەشارداوە
دەستی لەقژم دەدا باڵای زۆر لەمن درێژتر بوو
وابزانم ئەو نەفرەتیە باڵای [203سم]
منیش [188سم]
جەعفەر: بچکۆڵ پیرۆزە ئێستا دەتوانیت بەتەلەفۆنێک هێزی ناوخۆ بێنیتە ئێرە بە
سێ خولەک ڕزگارت بکەن بەڵام ئەو تەلەفۆنەت لا نیە زۆر بەداخەوەم
پێرس: ههه هاتووی تۆڵەی خۆت بکەیتەوە
جەعفەر:بەدڵنیایەوە
پێرس: باشە هیوادارم لەشم پارچە پارچە نەکەیت تا بتواندرێت بنێژرێم
لەم قسانە دابووین لەناکاو لەدواوە هاوڕێیەکی نەفرەتیم تەقەی کرد لە جیاتی لە جەعفەری برام دا فیشەکەکەی لەمن دا بە نەفرەت بێت
بەڕاستی زۆر بەئازاربوو ئەو نەفرەتیە بەچەکی [e1] لێیدام ئەم جۆرە چەکە ورچێک بەیەک فیشەک دەکات بەمەیت ئەو بێ ئەقڵە لەمنی دا
جەعفەر زۆر زۆر پێکەنی هاوڕێکەمیان کەلەپچە کردبوو وە ئاگاداربە کچە بچکۆڵانەکەم یوری گیان ئەم هاوڕێیەم ناوی [نێم]ە لەبەرامبەر من وەستابوو
نێم:زۆر زۆر داوای لێبوردن دەکەم پێرس سوێندەخۆم من نەمدەویست وات بەسەر بێنم
پێرس:بەنەفرەت داوای چ نەفرەتیەک دەکەی
من پێموابوو تۆ دەتوانیت بەفیشەکێک موێک لەت کەیت داوام لە بەڕێبەرەکەمان کردبوو کە خەڵاتت بکات بەهۆی نیشانەشکێنیتەوە
نێم:بەڕاست زۆر زۆر سپاس ئەی بەڕێوبەر چی وت
پێرس:وتی بڕۆ بۆ دۆزەخ
جەعفەر:بەسە ئەم دەمە هیچ و پووچەتان داخەن
جەعفەرم بینی کە زۆر سەرقاڵ بوو لەناکاو 50 ئۆتۆمبێل لەبەردەم بیناکە وەستان تەواوی بیناکانی چواردەورمانیان کۆنتڕۆڵکرد
جەعفەر: بەڕێز پێرس داوات لێدەکەین کە هاوڕێکەت بکوژیت تکایە ئەگەر ئەم ئەرکە بکێشی.
پاسەوانەکان دەمانچەیەکی تایبەتیان دامێ وتیان
یەک فیشەکی تێدایە دەمانچەکە شەش فیشەکی هەڵدەگرێ وەک یاریەک دەهاتە بەرچاوم
جەعفەر: بەڕێز پێرس ئەگەر فیشەکەکەی نێو ئەو دەمانچەیە موڵکی تۆبێت ئەوە مێشکت دەپڕژێنێ
نێم:دڵنیام موڵکی منە
من یەکەمجار دەمانچەکەم ئاڕاستەی خۆم کرد
نزیکم کردەوە لەقوڕگم پەلپیتکەکەم داگرت بەتاڵبوو
هەمان شتی تاقیکردەوە بەتاڵبوو
دووبارە بەتاڵ
دووبارە بەتاڵ
دووبارە بەتاڵ
وەکۆتاجار سەرەی نێمە ئاڕاستەی مێشکی کرد چاوەکانی داخست بەڵام ......
بەخێرایی ئاڕاستەی جەعفەری کرد فیشەکەکەی تەقاند بینیم بەتاڵبوو جەعفەر زۆر زۆر تووڕەبوو
جەعفەر:نەفرەتی خۆم بەتاڵم دانابوو زانیم بێشەرەفی ڕووی لە من دەکەی
جەعفەر هاواریکرد خێرا سەگە هێمنەکەم بێنن
بینیم سەگە هێمنەکەی چاوەکانی سوورن وەک
شەیتان وابوو برسی بوو وە هاربوو
چاوەڕێی ئەوە بوو جەعفەر ژەمە خۆراکێکی پێشکەش بکات لە گۆشتی مرۆڤ
بەبەرچاوم سەگەکەی بەردا لە نێم بینی کە مێشکی نێمی بەدەمەوەیە
.
.
.
.
ههههه کچەکەم بۆ کوێ دەچی وەرە باچیڕۆکەکەت بۆ تەواو کەم گیانەکەی من بۆ دەگریت ئەزیزم داوای لێبردن دەکەم
بەڵێنبێت دووبارەی نەکەمەوە هێی بچکۆڵەکەیمن
ئەمە بۆ هیچ کەسێ باس نەکەی دە ئەزیزم بەسە مەگری بینیم نازگوڵەکەم[هاوسەرەکەم]
هاتە ماڵەوە
نازگوڵ: سڵاو گەڕامەوە ئـەی کوا یوری لەکوێیە
پێرس: هیچ نیە کەمێک باسی ڕابردووم بۆیکرد دەستی کرد بە گریان لە خۆشیاندا
.
.
.
.
خوێنەرانی خۆشەویست لێرە ئەم پارتە کۆتای بێ دێنم هەر هەڵەیەک هەبوو لە چیڕۆکەکە یان ڕەخنە یان پێشنیارێک ئەوە سوپاسگوزار دەبم بۆم بخەنە ڕوو وە بەخودای مەزنتان دەسپێرم.
![](https://img.wattpad.com/cover/379082003-288-k74006.jpg)
YOU ARE READING
من و جەنگ
Actionپووختە: کەسایەتیەک بەناوی پێرس سەردەمانێکی زۆر ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە جەنگدا ئێستاش پیرێکی خانەنشینکراوی نەفرەتیە کچە هەرزەکارەکەی دەیەوێت ڕابردووی باوکی بزانێ بەرلەوەی باوکی هەمووشتێکی بیرچێت