من و جەنگ[part 5]

24 4 5
                                    

بەخێربێیت خوێنەری بەڕێز بفەرموو چێژ ببینه

           هزری نووسەر

ئای لەم ساتە جوانە چەندە دڵ ڕفێنە بڕوام وایە هەموو کەس خۆزگە بەو ساتە دەخوازێ پێرس بە ڕیشە سپیەکەی قژە خۆڵەمێشیەکەی کەوتۆتە سەر ئەژنۆیەکی بەدەنگێکی جدی داوای نوێکردنەوە هاوسەرگیریەکەیان دەکا
ئەی چاوە ڕەشەکانی نازگوڵ چۆن بوونەتە ئەستێرەیەک دەگەشێنەوە ئەی قژە جوانەکەی مەیلی سپی و قاوەیی لە خۆ دەگرێت چەندە شۆکە بەم ساتە یان یوری چەند بەجوانی دەڕوانێ لە دیمەنی دایک و باوکی نازانێت دڵی بە دیاریەکەی خۆشبێت یان دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکەی دایک و باوکی.....
تا دەرەنگانی شەو خەریکی ئاهەنگ گێڕان بوون
دەنگی میوزیکەکە چەندە ناوازەبوو
بەڵام ...........
دەنگی تەقەی دەرگا هات یوری چوو بۆکردنەوەی دەرگاکە
یوری: سڵاو تۆکێیت؟..............

دەنگی تەقاندنی فیشەک هات

سێزدە پیاو بەچەکی قەدەغەکراو هاتنە ژوورەوە
خوێنە سوورەکەی یوری کە دڵت بۆی دەسووتا
ڕژابوو بەسەر زەویەکە چەندە بێتاوان بوو کە فیشەکێک بەقۆڵی چەپی کەوتبوو ڕایکرد بۆ دەرەوە بێ بیرکردنەوە لەوەی چی ڕوودەدا
بەڵام دەیزانی باوکی چۆن پیاوێکە

        هزری سێبەری پێرس

پێرس: ههههههههه دەزانم منتان دەوێت بەڵام ئاگاداربن بەئاسانی من دەستناکەوم بۆیە  شەڕێکی ڕاست دەبێت یەکسانی لەخۆ بگرێت بۆیە کام پیاوەتان خۆی زۆر بەبەهێز دەزانێت با شەڕی دەستە و یەخە بکەین
گەورەکەیان: زیوس بڕۆ پێشەوە لەناوی ببە ئاگاداربە شەڕێکی پاکم دەوێت بەڵام بە دۆڕانی سێبەر(پێرس)

شەڕەکە دەستی پێکرد هەر بیرم لای یوری بوو بۆیە بەتەواو مێشکم لەسەر شەڕەکە نەبوو چاوم لەسەر خوێنەکەی یوری بوو بڵێسەی ئاگر لەنێو دڵم پەرەی دەسەند خوێن لەلوتم دەهات بەبۆنەی شەڕکەرەکەی بەرامبەرم سێ مستی دابوو لەڕووخسارم بەڵام خوێنەکەی یوری هاندەرێکی باشبوو لەم ساتە هێزی خۆم کۆکردەوە مسێکی پڕ لەهێزم پێشکەشی زیوس کرد خەریک دەهات بەبێتەوە گرتم نەمهێشت بەبێتەوە وەک بەرگریەکە  لەپێشە خۆم ڕاگرت تاخم دەمانچەیەکی لە قاچی ڕاستی بەستابوو خێرا دەمانچەکەیم لێ برد باشبوو دەمانچەکەی جۆری ڕەشاش بوو هاوێشتمە سەر (سلیا) بێ ئەوەی گوێدەمەوەی کێ بەبەر دەکەوێو کێ بەبەرناکەوێ  ناکەوێ تەقاندم سوێندەخۆم کەسی ساغی تێدا دەرنەچوو بەجۆرێک خوێن ڕژابوو کە خوێنەکە بووە بەشێک لەخانووەکەم ههه پۆلیس دوای ئەوشەڕە قورسە تازە دێت بەڵام چیم بینی قاچەکانم سڕببوون هێز نەمابوو لەلاشەم کەوتمە سەر چۆک بینیم نازگوڵ لە گەرماوە پشتی داوە بەدیوارەکە فیشەکێکی بەلای دڵی کەوتووە دڵی وەستاوە لە لێدان فرمێسک لەچاوم قەتیس بوو بەدەنگێکی غەریبانە و دڵێکی ڕەشبینانە وتم

پێرس: توخوا ئەفسەر کچەکەم بریندارە ڕایکردە دەرەوە بڕۆن بەفریای دڵنیام خوێنی زۆر لێ ڕۆیوە

چاوانم کز دادەهاتن خەریک دادەهات لەهۆش خۆم دەچووم بەڕاستی ئەگەر هێز لەلاشەم هەبووا تا هێزم تێدابوو هاوارم دەکرد
کەوتم بە زەویەکە

                 .
                 .
                 .
                 .
           هزری یوری

یوری: ئای خودایە چەندە بەئازارە قۆڵم یان چەندە بەدبەختم لەسەر ئەم شەقامە کەسێک ناڵێت کچم چیت بەسەرهاتووە وا خەریکە گیاندەدەم کەس من نابینێت.

یوری سەیرێکی کاتژمێرەکەی دەستی کرد زۆر لەلای دڵڕفێنبوو خوێنی لەسەر مەیبوو
چاوەکانی داخست هیوای دەخواست دایک و باوکی سەلامەتبن......................

         کۆتای پارتی پێنج
دەزانم تۆزێک بێ ڕەحمانە بڕیارم بەڵام ئیتر چیرۆکە بەو جۆرە لەناخم هڵبژێردراوە وە لەوانەیە کێشەم لەنوسینی ڕێزمانیدا هەبێت چونکە لەگەشتێک دووروو درێژ ئەو پارتەم نووسیە

من و جەنگWhere stories live. Discover now