1

139 25 110
                                    






ماوەی سعاتێکە لە دەرەوە چاوەڕێ دەکەم
ناتوانم لەوە زیاتر بوەستم بۆ بینینەوە خوشکەکەم .


تەنانەت ئاگاداری زیندانی کردنەکەشی نەبووم
من تەواو خوشکێکی خراپم .

ساڵێک ، ساڵێک وەک و گەمژەیەک باوەڕم بەوە
کرد کە خوشکەکەم پیشانی دەدام

چۆن ئەوەم نەزانی ؟
ئەو لە زیندان بوو .. هەرگیز ماڵەکەی پیشان نەدام ..
هەرگیز دووبارە وێنەی قاوەکەی نەگرتەوە و لە بەیانیدا
بۆمی بنێرێت !


دووبارە پاسەوانەکە گەڕایەوە ، لێدانەکانی
دڵم زیاتر بوون ..

بەلاچاوێک سەیری کردم " دوام بکەوە "،
وتی  .


بەدڵخۆشیەوە دەستەکانم بەرزکردەوە ، دوای
کەوتم .. رێڕەوی زیندانیە گشتیەکانی تێپەڕدا ..

بۆچی؟

ئەی نابێت لەو بەشەدا بێت .

بردبمی بۆ بەشێکی تاریک و کۆن ..
چەند زیندانیەک بوون .. بەڵام تاکە کەسی

" بۆچی لێرەین ؟؟"

وەڵامی نەدامەوە ، بەڵکو دەرگایەکی کردەوە و
بەنیشانەی چاو پێی وتم کە بڕۆمە ژوورێ .

بۆنێکی پیس لێرە دەهات ، وەک بۆنی جەستەی
مردوو ، دەستم بە لوتمەوە گرت بەتوندی گەدەم بەرە و
سەرەوە هات .. بەڵام دەستم بە دەممەوە گرت

پاسەوانەکە رێگەی دام بچمە ژوورەوە .

" ئاریانا ؟ " بە لەرزەوە ناویم وت .


وەک و ئافرەتێکی شێت لەسەر تەختەیەکی رەق
دانیشتوە ، قژە رەشەکەی پیس و درێژ بووە ..
سەری لەنێوان رانەکانی شاردبۆوە .

دڵم ژانی کرد کە خوشکەکەم لەم حاڵەدا بینی .


هەرکە گوێی لە ناوی بوو سەری هەڵبڕی ..
شۆک بە روخساریەوە بوو ..

یەکسەر هەڵسایەوە و لەباوەشی کردم .


دەستەکانم لە کەمەری ئاڵاند ، پڕ بە سیەکانم
گریان لە ناخم کۆبوویەوە .. هەست بە قورسی
ئەکەم لە گەرووما .


" تویلا .. تویلاکەم چەندە جوان بوە "
بە نەرمی دەستە زبرەکەی بە قژە پرتەقالیەکەم
دادەهێنا ..

رەنگی قژم دەگەشایەوە لەکاتێکدا هی خوشکەکەم
خامۆش و خامۆش تر ببوو .


revenge Where stories live. Discover now