2

69 21 71
                                    





هەر بەڕاست بیرم لە چی دەکردەوە ؟


کاتێک داوای باوەشێکم کرد لە پیاوێکی نەناسراو ؟
بێگومان با بیڵێم بیرم لە چی دەکردەوە و چی روویدا .


من تەنها ویستم ئابڕووی خۆم نەبەم لەسەر شەقام و
لەباوەشی کەسێکدا بگریم وە دواتر ئەویش بڕوات و
بەجێم بێڵێت منیش تێر قسەی بکەم چونکە بەجێی هێشتم


بەڵام رێک لە بەدبەختیم پێچەوانەکەی روویدا .
پیاوەکە منی لەباوەش کرد و خستمیە نێوو ئۆتۆمبێلەکەی
وە منی هێنا راقیترین کافتریای مۆسکۆ .


بۆچی ؟ منیش ئەوە نازانم ؟
وە ئێستاش حەز دەکەم پرسیاری لێبکەم بۆچی ؟


بەڵام نایکەم دەزانن بۆ .. چوونکە شەرمەزارم ،
خەریکە بەقوڵای دەچمە ناخی زەوی .


بەڵام چی ئەگەر ئەو شیرینیە خۆشانەی دەرخوارد
دام و دواتریش بە دزیەوە رۆیشت و وایکرد پارەکەی بدەم ؟

ئەوکات دەبێت بەدرێژای تەمەنم وەک قاپشۆرێک
لە چێشتخانەکە کار بکەم ..


بەڵام نا ، رووخساری زۆر لەوە بەڕێزترە فێڵباز
بێت وە لەوەش ئارامترە پیلانی هەبێت .


" ئێستا حاڵت چۆنە باشتریت ؟ "

بە تۆنە پیاوانیەکەی پرسیاری هاوێشت .

سەرم بە مانای بەڵێ لەقاند
" سپاس بۆتۆ باشترم " وتم بە ڕێزەوە .


" دەتوانم بپرسم هەرچەندە شەخسیش بێت
بەڵام بۆچی دەگریای ؟ "

کوپە قاوەکەی هەڵگرت بە دەستی راستی و
خواردیەوە دەستی لەو پارچە کێکە هەر نەدابوو
کە داوای کردبوو .


لەهەمان شتیشی بۆمن داوا کرد ، ناوەکەیم
نەدەزانی بەڵام تامی زۆر خۆشبوو وە بێگومان 
ماوەیەک بوو خواردنم نەخواردبوو هەربۆیەش
هەموویم خوارد .


" نەخێر " وتم " ناتوانیت بزانیت " .
ئەوە کەمێک بێڕێزانە بوو بەرامبەر ئەو بەڵام
تەنها بە هێواشی سەری بەمانای باشە لەقاند .

وادیارە قاوەکەی بەلاوە خۆشبوو ، چونکە نەوەستا
لە خواردنەوەی ، چیتر سەیری منی نەدەکرد بەڵکو
سەیری پێش خۆی دەکرد .


دەستەکەی تری لەنزیک سنگە پتەوەکەی
قەتیس کردبوو کە بەهۆی ئەو کۆتە درێژە رەنگ شەکەریەی
بەری دیار نەبوو .


دەستەوانەی رەنگ رەشی لەدەست کردبوون ،
هەرچەندە ئەوەندەش سەرما نەبوو بەڵام لەدەستی دابوون .

قژە زەردە پڕەکەی هەڵدابویەوە لایەک بەڵام هێشتانیش
ئاڵۆزکار بوو ، چاوەکانی هەمان رەنگی برۆپانە زەردەکانی
بوون کە درێژ ببونەوە بۆ پشتە سەری .


پێویست بەوە ناکات بیڵێم بەڵام ئەو بێگومان
سەدا سەد رووسیە ، روسیەکی مافیا .

نازانم وە ناشمەوێت قەراری لەسەر بدەم تەنها
بە سەیرکردن چوونکە سەڕەڕای جەستە وەرزشیە
گەورەکەی و ئەو جلوبەرگە گرانبەهایانە و ئەو روخسارە
قۆزە بەڵام سارد هێشتانیش لەگەلمدا بەرێز بوو .


منیش وادەکەم چونکە ئێمە جیاوازی تەمەنیشمان
هەبوو هەر بۆیەش رێزگرتنی وەک ئەرکی خۆم دانا .

دەنگی قۆڕەی سکم بەرز بوویەوە ، بە شەرمەزاریەوە
دەستم پێیەوە گرت

" دەتوانیت کێکەکە بخۆیت ، حەزم پێی نیە . "


سەرم بەرز کردەوە " ئەگەر حەزت پێی نەبوو بۆچی
داوات کرد ؟ " پرسیم کاتێک کێکەکەم هێنا پێشی خۆم


" هەروا ، لەسەرەتا ویستم بەڵام دواتر
ئارەزووم لێی نەما " .

سەرم بەمانای بەڵێ لەقاند

بێ ویستی خۆم چاوم کەوتە سەر سعاتەکەی
دەستم یەکسەر هەڵسامەوە ..


من درەنگ دەکەوم

بە پرسیارەوە سەیری کردم
" زۆر سپاس بۆ یارمەتیدانت بەڕێز بەڵام دەبێت
بڕۆم ئەگەر نا دوادەکەوم " .


" هیچ نەبێت ناوتم پێ بڵێ " .

revenge Where stories live. Discover now