3

61 16 25
                                    







" تویلا ، ناوی من تویلایە " .

" نازناوت ؟ " .

خەندەیەکی بچووکم کرد

" من نازناوم نیە ، " .


پیاوە بەڕێزەکە بەلایەوە سەیر بوو کەوا
نازناوم نیە لەوانەبوو پرسیاری زایاتری هەبێت
بەڵام بۆمن درەنگ بوو .


دەبوو لەو شوێنە ئامادەبم کەوا لەگەڵ
ئەواندا لەسەری رێککەوتبووم .

" سپاس گەورەم بۆ یارمەتیدانت ئەگەر
جارێکی تر بتبینمەوە دڵنیابە چاکەکەت لەبیرناکەم ! "


لەگەڵ قسەکەمدا لە کافتریاکە چوومە دەرەوە ،
بۆ کۆتاجار سەیری پیاوە بەڕێزەکەم کرد لە پەنجەرەکە و
دواتر ئەوێم جێهێشت .


بەهۆی گۆگڵ ماپەوە ئەوشوێنەم دۆزیەوە کەوا
لەسەری رێکەوتبووین .

ماوەیەکی زۆر لە مۆسکۆ نەبووم ، هەربۆیەش
شارەزایم نەبوو لە هیچ شوێنێکی ئەو شارە گەورەیەدا

تەنانەت بەجۆرێک باخچە گشتیەکەیشی نەناسمەوە ،
لەسەر ئەو کورسیانە دانیشتم کەلەوێ دانرابوون ..

قاچەکانم وەک منداڵ جووت کرد و درێژم کردنەوە ،
کەشوو هەوا زۆر لەوە ساردرترە کە کەشناسەکە
پێشبینی کرد ، دەبوو چاکەتێکی گەرم ترم لەبەر کردبا


هەردوک دەستەکانم بەیەکەوە نوساند و لەنزیک
لێوەکانم رامگرتن ، بە هەناسە گەرمەکانی سیەکانم
هەوڵی گەرم کردنەوەی دەستەکانمم دەدا .

بەڵام بێسوود بوو چونکە زۆر سەرما بوو
وە ناچاربووم دەستەکانم بخەمە ژێر چاکەتەکەمەوە
تاکوو لەوە زیاتر ساردی هەڵنەمژن .

نیوو کاژێر ناچاربووم چاوەڕێ بکەم وە
کەس نەهات ، تەنانەت پارکەکە بەجۆرێک چۆڵ هەستم
دەکرد بوومەتە پەیکەر .

وەک گەمژەیەک خۆم دەهاتە بەرچاو کاتێک تاکە
کەس لەو پارکەدا بێت منم وە بەهۆی سەرمای زۆرەوە
هەمووان لەماڵی خۆیان دان .


بیری ماڵەکەم دەکەم ، دەمەوێت بگەڕێمەوە ئەڵمانیا
ئێرە وڵاتی من نیە ..


* ناچاریت بەرگە بگری لەبەر خوشکەکەت .

بەڵێ مێشکم راست دەکات ، خوشکەکەم بێتاوانە .
ئەو کەسی نیە جگە لەمن ، هەرچیەکم کردووە دەبێت
تۆڵەی بۆ بکەمەوە ، دەبێت نا بەڵکوو پێویستە بیکەم !


revenge Where stories live. Discover now