ڤـــۆت بڪە وەڪ ڕێزێڪ بۆ ماندوو بـــوونی نـــوسەر
چێـــژی لـــێ ببینـــە♡
*****
AUTHOR POV
لە نێو باوەشە گەورەکەی زۆر بە قوڵی ئەگری
بە دەنگە نوساوەکەی وتی
"هایجین زۆر ئازاری دام...ئەو زۆر خراپە...تکایە دەمەوێ بڕۆم نامەوێ لێرە بمێنمەوە تکایە"
بە چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە لە هۆسۆکی شۆک بوی ئەڕوانی
هۆسۆک لە دڵی خۆیدا دەیوت
کەواتە برا فێڵبازەکانی هایجین ئازاری ئەمیشیان داوە
خوێنی بەرە بەرە دەستی ئەکرد بەکوڵان
حەزی بۆ کوشتنی هایجین و براکانی تا دەهات زیاتر دەبوو
چاوەکانی لە توڕەیا خەریک بوو سور دەبوون
دەی هەر ئەمان بوون خوشک و دایک و باوکی هۆسۆکیان کوشت
براکانی ئەو هایجینە نەفرەتیە بوون خێزانە بچکۆلانە دڵخۆشەکەیان لە ناو برد
لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوە کاتێ هەستی بە هەنسکەکانی سومی کرد
کەمێ هێمن بویەوە
دەستێکی خستە ژێر سەری و دەستەکەی تری خستە ژێر ڕانی و لە باوەشی کرد
بەڕێ کەوت بۆ دەرەوە
لە ڕێڕەوی نەخۆشخانەکەدا دەڕۆشتن
YOU ARE READING
ʜᴏᴘᴇ ᴊ.ʜᴋ
Romanceلە ژیاندا ئازاری زۆر بونی هەیە..جا هەر ڪەسەو بەهۆی ئازارێڪەوە دەناڵێنێت خاتونی نازداریش دەناڵێنێت بە هۆی ئازارە زۆرەڪانی ژیانی لە ژیانە تاریڪەڪەی تروسڪایەڪی ڕوناڪی سەری هەڵدا.. بێگومان ئەو ڕوناڪیەی لە کۆتا ساتەکانی ژیاندا بە هانایەوە چوو هۆسۆڪی دڵڕف...