ᴄʜᴀᴘᴛᴇʀ❖2❖

56 39 32
                                    





ڤۆت بکە نازدارم..






چێژی لێ ببینە♡











AUTHOR POV








هۆسیۆک زۆر بە وردی گوێی لەم کچە گرتبوو بۆ زانینی چیڕۆکە تاریکەکەی..

"من ناوم کانگ سومیە......... تەمەنم زۆر بچوک بوو تەنیا هەرزەکارێک بووم...تەمەنم تەنیا 17 ساڵ بوو...
ڕۆژێک لە قوتابخانە دەگەڕامەوە.."





FLASH BACK






SUME POV





ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی تاقیکردنەوە بوو....بەڵێ ساڵێکی تر دەڕۆمە قۆناغی کۆتای...بە دڵ خۆشیەوە دەگەڕامە ماڵەوە بەڵام ئەم دڵخۆشیەم تا سەر نەبوو

بایەکی نەرم بەرم دەکەوت..قژم لەسەر شانەکانم لەگەڵ باکە خەریکی سەما کردن بوو...بزەیەکی نەرمم کرد...

سیەکانم پڕ لەو کەشە ئارام و چێژ بەخشە بوو..وەک ئەوەی کۆتا هەناسەی ئازادیم بێت

بەڵام ئەوە ڕاست بوو کۆتا هەناسەی ئازادی و ئارمی بوو

پێیەکانم وەستا لە ڕۆشتن کاتێک چەند ئۆتۆمبێلێکی گران بەهای ڕەش لە بەردەم دەرگای ماڵەوە  بوو....بەخێرای ڕام کرد بۆ ئەوەی بزانم چی ڕوی داوە...بەڵام خۆزگەم دەخواست هەرگیز نەگەڕابامەوە ماڵەوە..


ڕۆشتمە ژورەوە..

هەموو گەنجێتی و خۆشیەکانم لە دوای چونە ژورەوە لە ناوچوو

چەند پیاوێکی گەنج دانیشتبوون...باوکم قسەی لەگەڵ دەکردن و پێدەکەنین...باوکم هەرکە منی بینی وەستا لە قسە کردن

"بەڵێ ئەمە کچەکەمە سومی ئەوەی بۆم باسکردن"
بەڕێز کانگ واتا باوکی سومی گوتی

پیاوەکانیش سەیریان کردم و زەردەخەنەیان کرد و لەسەرەوە بۆ خوارەو سەیریان دەکردم..

شەرم کەمێک دایگرتم..

بە خێرای ڕۆشتم بۆ چێشت خانەکە بۆ ئەوەی بزانم چی ڕوی داوە...ڕۆشتمە لای دایکم کاتێک خەریکی خواردن ئامادە کردن بوو...

ئەو هیچ کاتێک خواردن دروست ناکا تەنیا ئەو کاتانەی هەواڵێکی خۆش هەیە...یاخود مێوانێکی دەوڵەمەند دێن.....هەموو کات باوکم ئامادەی دەکات...



 ʜᴏᴘᴇ ᴊ.ʜᴋWhere stories live. Discover now