𝗣𝗼𝘃/ 𝗲𝗹𝗮𝗻𝘆𝗮
پێم وابێت لوسیڤەر لەدەرەوە دەرگاکەی لەسەر خۆی داخستبێت بۆیە چوم دەرگاکەم کردەوە و کچێکم بینی
کە نزیکەی تەمەنی خۆمە ، لە مۆدێلێک دەچێت
چییە لەو هەموو کەسە کە لە مۆدێل دەچن؟سڵاو من ڤیکیم ، هاوڕێی لوسیڤەر ، من لەتەنیشت ماڵەکەی تۆ دەژیم ، وە بینیم ئێوە بە ئۆتۆمبێل لێرە وەستان و هاتنە سەرەوە پێم وابوو دراوسێی نوێیت
بۆیە هاتم بۆ ئەوەی بڵێم سڵاو . شتێکی باشە کە ببینم ڕوخسارێکی نوێ هەیە لە دەورو بەری ئێرە .ئەو هاوڕێی لوسیڤەرە تەنانەت لەگەڵی دەژیت .
چی ڕودەدات ؟ لێرە چیدەکەیت ؟ پێم وتیت مەیە بۆ ئێرە .
لوسیڤەر لە پشتمەوە دەرکەوت و ئاڕاستەی قسەکانی بەرەو ڤیکی بوو .پێم وابوو ویستت بڵێی سڵاو .
بە توانج بە لوسیڤەری وت .بیستم لێرە ژوورێکی ئاهەنگ گێڕانی خۆش هەیە
زۆر خۆشی بەسەر دەبەین .وەک باشترین هاوڕێ دەبین !
دوای ئەوای چاوێکی بە لوسیڤەر تەقاندەوە
ڕوی لەمن کرد .ناوت چییە ؟؟
ڤیکی وتی .بیرم هاتەوە کە هێشتا هیچم نەوتوە
من ئێلێنیام ، خۆشعاڵم بە ناسینت.
زەردەخەنەی کرد و لەباوەشی گرتم.کەی ئاهەنگەکە ساز دەکەن ؟ زۆر کەس کە پێویستە چاوت پێیان بکەوێت ! دڵنیابە لوسیڤەر سەرنجڕاکێشترین کەس نییە کە چاوت پێیکەوتوە.
وتی و چاوێکی چرپاند .نیگایەکی زانینیان ئاڵوگۆڕ کرد وەک ئەوەی بزانن بیر لە چی دەکەمەوە .
"با خواردنەکەمان بخۆین ئێلێنیا "
دەستی گرتم بەڵام من خۆم دورخستەوە ، هێشتا لێی توڕەبووم ، بەڵام وادەرم خست کە گرینگ نییە بەلامەوە.
لوسیڤەر سەیری خوارەوەی دەکرد و تا کۆتایی ژەمی ئێوارە بێدەنگ بوو ، بە پێچەوانەی ڤیکی کە بەردەوام باسی لەندەن و ئەو کەسانەی دەکرد کە پێویستە بیان ناسم وە وەک دووهاوڕێی نزیک وابووین پێدەکەنین و باسی نهێنیەکانمان دەکرد وە لوسیڤەر پەیوەندیکی تری پێوەکرا ، پاش نزیکەی 5 خولەک گەڕایەوە بەڵام تۆزێک مەترسیدارتر دەردەکەوێت لە پێشووتر .
YOU ARE READING
LUSEVER Vampire, لوسیڤەری خوێنمژ
Roman d'amourجیهانی خوێنمژەکان .... ئایە ژیانی ئێلینا چۆن دەبێت دوای قسەکردن لەگەڵ لوسیڤەری خوێنمژ ؟؟؟؟ ئایە هەمووی خەونێک بوو؟؟ چیرۆکەکە بیرۆکەی خۆمەو ڕێگە نادەم هیچ کەسێک بێ مۆڵەتی خۆم کۆپی بکات چونکە من پێوەی ماندووبوم تا نوسیومەو بیرۆکەکە هی خۆمە . ژانەر: ن...