𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒕𝒆𝒓 6

61 30 36
                                    

POV/ elenya

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

POV/ elenya

دوای ئەوەی‌ لە چاوی لەندەن دابەزین ، تەنها بەلەندەن
تێپەڕین ،دەست لە ناو دەست ، بەڕاستی دڵنیا نەبووم
کە چی ڕودەدات بەڵام دەزانم کە لوسیڤەرم خۆشدەوێت وە بەلەبەر چاوگرتنی ئەوەی کە تازە ڕویدا
لوسیڤەریش منی خۆشدەوێت ،

نزیکەی کاتژمێر 12 شەو بوو کە جارێکی تر باران دەستی پێکردەوە ، خەریک بوو سارد دەبوو وە ماندووش بووم ،هەرکە چەند دڵۆپی یەکەم بەسەرمدا
نیشتەوە لەرزیم ، زۆر خەواڵوو بووم ڕێک لوسیڤەر لە باوەشی گرتم و منیش لەنێو باوەشی بووم بە شێوازی بووک هەڵی گرتم ،

"پێویستە بتگەیەنمە ماڵەوە ، ماندووبویت وە ڕەنگە سەرماشت بێت ، ببورە "
لوسیڤەر وتی.

... باشە چۆن دەزانێت پێویستم بە چییه و هەست بەچی دەکەم ؟.

"باشە ، نەدەبوو کۆتەکەم لە نێو ئۆتۆمبێل جێبهێڵم"
هەرکە گەیشتینە لای ئۆتۆمبێلەکە پاسەوانێک وەستابوو ، دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوەو ئێمە سەرکەوتین ، خۆم لە باوەشی لوسیڤەر چەقاند و
خەوم لێکەوت ، نەمدەزانی ئەوەندە ماندوو دەبم .

لەخەو هەڵسام کە لوسیڤەر لە گوێمدا چرپەی دەکرد .

"هەڵسە شازادە من تۆم هێنایەوە ماڵەوە"

زەردەخەنەیەکم بۆ کرد بەڵام من تەمبەڵ بووم
بۆیە ئەو منی هەڵگرت تا لای دەرگای ماڵەکەم .

پاشان ڕەشەباکان دەستیان پێکرد ، هەرکە منی خستە خوارەوە دوبارە ڕویدا ، دڵم لەئێستادا زۆر بە خێرایی لێی دەدا ، هێشتا ڕقم لە ڕەشەباو هەورە تریشقەیە
گرینگ نییە تەمەنم چەندە ، هەمیشە وام و هەر واشدەبم ،

"ئێ .. دەتوانی لێرە بمێنیتەوە دەزانی .."
چرپەم کرد بە نزمی  ، تەواو سەرسووڕ هێنەربوو گوێی لەمن بوو ،

"ببورە دەبێت تا کاتژمێرێکی تر لە شوێنێک بم تا کاتژمێر 4 بەیانی . "

سەرم بە بەڵێ جوڵاند ، ڕاچڵەکیم کاتێک دوبارە دەنگی هەورە تریشقە هاتەوە ، ئەمجارەیان بە دەنگێکی زۆر بەرز بوو ،

LUSEVER Vampire, لوسیڤەری خوێنمژWhere stories live. Discover now