➬ 4̤̮ ⬳

459 76 158
                                    

جۆنگ کوک سەری لارکردەوە و سەیری ئێمی کرد و بە فیزەوە وتی
جۆنگ کوک:واو بە بێ هێزی ناتبینم وابزانم پێویستە کارێکی تر بکەم تاکو دووبارە لێم بپاڕێیتەوە

ئێمی بە چاوە ماندووەکانی سەیری کرد دواتر کشایەوە دواوە و پشتی بە بێدەکە دادا و بە دەستێکی قاچی لە باوەش کرد بە دەستێکیشی توند پەڕۆکەی لێوی گرت تاکو زیاتر خوێنی لێ نێت

جۆنگ کوک زەردەخەنەیەکی کرد و هەستایەوە و چووە دەرەوە
ئێمی یەکسەر خەریک بوو بگریت بەڵام خۆی بەهێز کرد کەمێک ئاوا وەستا دواتر کە هەستی کرد خوێنەکە وەستاوە پەڕۆیەکەی لادا سەیری کرد بینی خوێنێکی زۆری لێهاتووە

پەڕۆکەی خستە زبڵدانەوە خۆشی چووە گەرماو تاکو ئاوێک بە ڕوخساریا بکە هەر ئاوەکەی بە ڕوخساریا داکرد و ناڵاندی بەهۆی لێویەوە
دواتر لێوی بە هێواشی وشک کردەوە

چووە دەرەوە سەیری مێزەکەی کرد لەسەر کورسیەکە دانیشت و دەستی کرد بە وێنەکێشان

.<.<.<.>.>.>.

نامجوون:

نامجوون بە تەقەی دەرگا بە خەبەر هات سەیری جێنای کرد بینی خەوتووە
هەستایەوە و دەرگاکەی کردەوە بینی پاسەوانە تایبەتەکەیەتی یونگجان

نامجوون:یونگجان چی ڕوو ئەدا بەو نیوەی شەوە
نامجوون بە پرسیارەوە وتی دڵنیا بوو شتێکی خراپ ڕووی داوە
چونکە هەرگیز بەو شێوەیە کارەکەیان بە پەلە نەبوو

یونگجان:گەورەم ببوورە کە بەو شێوەیە ئێوەم هەستاند بەڵام لە خوارەوە دەستە ڕاستەکەت هاتووە واتا...

نامجوون:باشە بەڵام بۆچی؟
بە کەمێک گومانەوە وتی

یونگجان:نازانم گەورەم

نامجوون:باشە پێی بڵێت ئێستا دێت

یونگجان:بەڵام گەورەم وتی زۆر بە پەلەیە

نامجوون سەیرێکی خۆی کرد کە جلی سەرەوەی لەبەر نەبوو لە خوارووەش تەنیا بیجامەیەک

نامجوون لە ژوورەکە چووە دەرەوە دەرگاکەی بە هێواشی داخست
بە خێرایی بۆ خوارەوە چوو بینی کە هاوڕێکەی لەسەر سۆفاکە دانیشتووە سەرنجی تەواوی لەسەر مۆبەکەی بوو ڕوخسارێکی ساردی هەبوو

نامجوون:هیۆنگ چیبووە؟

:لێرە لە بەردەمم دانیشە

نامجوون هەستی بە شتێک کرد بەڵام لەبەردەمی دانیشت
و وتی

نامجوون:چی بووە ئایا شتێک بووە؟
بە کەمێک دڵگرانی وتی هەستی بە شتێک کرد

بریندارکراو || 𝙅.𝙅𝙆 Where stories live. Discover now