➬ 6̤̮ ⬳

533 72 175
                                    

جۆنگ کوک:هـ هیۆنگ تۆ چی دەڵێیت! ئـ ئەوە واتای چیە
جۆنگ کوک بە شۆکەوە وتی ئاخر ئەوە بۆ ئەو زۆر بە ئازار بوو
ئەو هەمیشە کەسی یونگی بە کەسی خۆی دائەنا ئێستاش گەورەترین
تاوانی بەرامبەر کردووە

نامجوون:ئەوەی گوێت لێبوو جۆنگ کوک ئەگەر تۆ کەمێک غیرەتت هەبێت ئەوە هەموو شت بە براکەت...واتا بە یونگی دەڵێیت بەڵام تۆ نیتە سەربارەی ئەوەی تۆ تاوانباریت توڕەیی خۆت بەسەر ئەو کچە بێ تاوانەی سەرەوە دەڕێژیت سەیری ئەوە بکە سەیری ئەو وێنەیە بکە

نامجوون قسەکانی بە ساردی و ڕق و کینەوە وت ئەوەش وایدەکرد دڵی جۆنگ کوک ببێت بە هەزار پارچە تەنانەت دوای گوێبیستبوونی ئەوەی کە نامجوون پێی وت بە یونگی بڵێ نەک براکەت دواتر بە شۆکەوە سەیری مۆبی هیۆنگەکەی کرد

نامجوون:ببینە پێش تۆ چەند دڵخۆش بوو لە چاوەکانی دیارە کە چەند دڵخۆش و ئازادە پێکەنینەکەی ئەوە دەگەیێنێت کە پاکترین کەسە و بێتاوانترینە بەڵام ئێستا لە دوورەوە لە چاوەکانی دیارە کە چەند خەمبار و دەست بەستراوەیە و پێکەنینەکەی نەما تەنانەت ناوێرێ دەمیشی بکاتەوە
دەزانی چی جۆنگ کوک تۆ شایەنی خراپترین ئازاریت

جۆنگ کوک تێدەگەیشت کە کارێکی نەک هەڵە زۆر هەڵەی کردووە کە وای لە ئێمی کردووە بەڵام تێناگا کە بۆچی هەمووان پێی دەڵێن گەورەترین ئازار ببینێ ئایا ئەوەندە خراپە؟

جۆنگ کوک:هـ هیۆنگ

نامجوون:بێ دەنگ بە
نامجوون بێ ئەوەی گرنگی بە جۆنگ کوک بدا چووە سەرەوە
دوو پاسەوانی لای دەرگای جێنی بینی لێیان نزیک بەوە
و بە فەرمانەوە وتی

نامجوون:هەر ئێستا لێرە بڕۆن
پاسەوانەکان خۆیان چەماندەوە بۆی و ڕۆیشتن نامجوون کلیلی دەرگاکەی سوڕاند و کردیەوە هەرکە چووە ژوورەوە

هەستی کرد دڵی توند دەبێت کە دەیبینی ئەو کچەی خۆی پەروەردەی کردووە دەگری و هەنسکی قورس دەدا ڕوخساری بە تەواوی سوربۆتەوە
بە هەنگاوە هێواشەکانی لێی نزیک بەوە

لەگەڵ هەر هەنگاوێکی زیاتر هەستی بە تاوان دەکرد کە جێنی وا دەبینی لێی نزیک بەوە و دەستی بە سەری جێنیدا هێنا لەو کاتە جێنی بە گریانەوە سەری بەرز کردەوە کە نامجوونی بینی یەکسەر چووە باوەشیەوە و خراپتر دەستی کرد بە گریان

بە دەنگێکی کز و قورس و پڕ گریانەوە وتی

جێنی:جـ جون ئوپا ئەو لێیدام بـ براکەم کـ کوک لێی دام زۆر ئازاری هەیە
«هەنسک»ئـ ئەو زۆر دڵ ڕەق و بـ بێ هەستە چۆن دەتوانێت ئاوا بێت
تەنانەت«دەنگی گریان»هەموو ڕۆژ زۆر خـ خراپ لەو کچە دەدا
هـ هیچ بەزەیی پێدا نایێتەوە «هەنسک» کوکی زـ زۆر خراپە

بریندارکراو || 𝙅.𝙅𝙆 Where stories live. Discover now