کـورتـەیـەک

34 8 13
                                    


پەیامنێر'

"بکوژە زنجیرەیەکان هێشتا بەردەوامن پۆلیسەکان هێشتا نەیان توانیوە 7بکوژە زنجیرەیەکە بدۆزنەوە
هاوڵاتیان  ترسیان لێ نیشتوە
7 ی حوزەیران کوشتنکاریەک ڕودەدات"

POV: Ella

بەبێزاری تیڤیەکەم کوژاندەوەدووبارە بکوژە زنجیرە نادیارەکان بەتەواوەتی بێزاربووم ماوەیەکە هەوڵدەدەم بیان دۆزمەوە بەڵام هەمووشتێک نادیارە ئەمڕۆ 5 ی حوزەیران  دووڕۆژیتر دوبارە کەسێک دەکوژرێت ئاسایشی پۆلیس بە تەواوەتی شوێن نەکانیان گرتووە ئەگەری هەیە ئەمجارە بە تەواوەتی بیان دۆزینەوە ئەم مانگە ئێمە بەتەواوەتی ماندوین

یەکێک لە پۆلیسەکان کە بەناوی "هێندری" بە پەلە هاتەژوورەوە

هێندری'

لێکۆڵەر ئێڵا گوومان لێکراوێکمان دۆزیەوە
گوومان لێکراوەکە ناوی 'پاڕک جیمین'ە  تەمەنی لەنێوان
27-29
ساڵ ئەبێت

Pov: Ella

لەگەڵ هێندری بەیەکەوە بەرەو ژووری لێکۆڵینەوە ڕۆیشتین
پیاوێکم بینی چاوەکانی قاوەی بون قژێکی ڕەشی هەبوو بەتەواوەتی بێ کەموو کووڕی بوو

"سڵاو بەرێز جیمین"وتم کاتێک لەبەردەمی دانیشتم

"سڵاو خاتوونی لێکۆڵەر"بە ئاسایی وەڵامی دامەوە کاتێک لەسەر کورسییەکەی بەرامبەرم دانیشت بوو

"باشە کەواتە ناوی تەواوەتیت پارک جیمین خەڵکی سیئولی دانیشتویی گەرەکی جۆنگ گووی ڕاستە"وتم کاتێک سەیری فایلەکانی دەستم دەکرد کە زانیارییەکانی لەسەر بوو

"ڕاستە"وەڵامێکی کورتی دامەوە

"گومانی کوشتنت لەسەرەو لە ڕابردوو کەسێکت بریندار کردووە بە چەقۆ"وتم کاتێک فایلەکەم لەسەر مێزەکە داناو بە جدی سەیرم کرد

"بۆ خۆ پارێزی بوو"جیمین وتی بە هەمان شێوەی من سەیرێکم کرد

"ڕاستە"وتم بە تۆنێکی توند

درێژەم بە قسەکانمدا"کەواتە بۆچی لێرەیی بەم کاتە لە دارستان چیت دەکرد بە جلی خوێناوی نێو دەستەکانت؟"تۆنەکەم تا رادەیەک توندوو جدی بوون سەیرێکی کردم

"ئەوە جلی کۆنی دایکمە بەر لەوەی بکوژرێ"بە تونێکی سارد وتی

"کەواتە بۆچی ئێستا فرێیان نادەی ئێمە ئەزانین کە دایکت ماوەیەکی زۆرە کە مردووە"بە توندی وتم

"لەبەر ئەوەی لە دەرەوەی وڵات بووم ئەو کاتە دایکم مرد ڕۆشتم بۆ دەرەوەی وڵات دوێنێ گەرامەوە جلە بە خوێنەوییەکانی دایکمم بینی ویستم لە شوێنێکی دوور فرێی بدەم"تونی دەنگی گۆرا بۆ تۆنێکی کز

چرچی نێوان بڕۆکانم خاو بوویەوە بەردەوامبووم لە پسیار کردن "دایکت چۆن مرد؟"

سەیری دەستەکانی کرد و گوشی "کوشتیان"

"کێ؟"بە تونێکی ئاسایی وتم

"نازانم بکوژەکە نادیارە"وتی کاتێک بەرداوامبوو لە سەیرکردنی دەستەکانی

"ئەی باوکت؟"پرسیم

"ڕۆشت من و دایکمی بە جێهێشت"بە تۆنێکی نزم وەڵامی دامەوە

"کەواتە چوار ساڵە دایکت لە دەست داوە بکوژەکە نادیارەو باوکت تۆو دایکتی جێ هێشتووە ڕاستە"بە ئاسایی وتم ئەویش بە هێمنی سەری لەسەر خۆی دانا

"باشە"وتم ڕۆشتمە دەرەوە لە ژوری لێکۆڵینەوە هێندری بە دوامدا هات

"لێکۆڵەر ئێڵا چی لە پارک جیمین بکەین؟"بە ئاسایی وتی کاتێک لە تەنیشتم ئەرۆیشت

"ئازادی بکەن بەڵام هێشتا چاودێری بکەن"وتم بەرەو ژوورەکەم ڕۆشتم

"بەسەر چاو"وتی ڕۆشتە دەرەوە

لەسەر کورسییەکەم دانیشتم بە ماندوویەتی سەرم بە کورسییەکە کرد بۆ ماوەیەک چاوەکانم داخست بۆ ئارامکردنەوەی مێشکم لە دەرگا درا"وەرە"ڕێگەمدا بێتە ژوورەوە ئەوە یەکێک بوو لە لێکۆڵەرەکان کە هاوبەشمە لەم دۆسییە

"بەڵی سوۆن؟"وتم کاتێک سەیری ئەوم کرد

"چۆنیت؟"وتی کاتێک لەسەر کورسییەکەی بەرامبەرم دانیشت

"دەبێ چۆن بم کە دەزانم دوو ڕۆژی داهاتوو کەسێک ئەمرێت بەڵام هیچم لە دەست نایەت؟"بە بێزاری وتم

"ڕاستە"وتی ماوەیەک بێدەنگ بووین

"چی هەیە؟"وتم

"چی هەبێت بەتەواوەتی ئامادەین بۆ هەر کوشتنێک"بە بێزاری وتی

"سوۆن کەواتە ئایا ئەو کەسانەی کە کوژراون
چۆن بووە؟
"بە پسیارەوە وتم

"سەرەتا پەنجەکانی دەستیان لێکراوەتەوە دواتر چاویانیان دەرهێناون و هەروەها سەریان پەرێندراوە هەر پارچەیەک لە لاشەیەکیان لە لایەک فرێ دراون"
 

ستۆپپپپپپ

——————————————————



Vote

Coment


514 word

Love youu💋

بــکــوژی زنــجــیـرەیـی/𝗦𝗲𝗿𝗶𝗮𝗹 𝗞𝗶𝗹𝗹𝗲𝗿Where stories live. Discover now