چاوپێکەوتن 8 (eleen076)

28 4 4
                                    

سه رەتا سلاوی خوات لێبێت ئازیزی من

سڵاوی خودا لە ئێوەی ئەزیز و خۆشەویست

بەبرگەی ئاینی دەستپێدەکەین سەرەتا
ئامادەن ؟

بەڵێ ئەزیزم بفەرموون

ئەو پێخەمبەرەکێیە کە هەموو قەومەکەی باوەڕی پێهێنا؟

دڵنیا نیم بەڵام هەڵە نەبم پێغەمبەر ذو الکفل’ە؟

ذو الکفل کێیە ئەزیزم؟

یەکێکە لە پێغەمبەرەکان کە دوو جار لە قورئاندا ناوی هاتوە و قەومەکەی هەمووی باوەڕی پێهێنا

وەڵامەکەم ڕاستە یان هەڵە چونکە زۆر دڵنیا نیم

وەڵامەکە پێخەمبەر یونسە ئەزیزەکەم

وەڵامەکەم هەڵە بوو زۆر دڵنیا نەبووم کێشە نیە انشالله وەڵامی داهاتومان ڕاست دەبێت

انشاءللە

بەناوی خودا

پرسیاری دووەمان
ئەوپێخەمبەرەکێ بوو کەدەیتوانی لەزمانی ئاژەڵ و جنۆکاکان تێبگات ؟


پێغەمبەر سولەیمان بوو

وەڵامەکەت زۆر ڕاستەە
دەست خۆش

الحمدلله

پرسیاری چوارەمان

بفەرموون

ئیسلام لەسەر چەن پایە بنیاد نراو ؟

پێنج

چی وچی ئەزیزم؟

یەکەم : شەهادە
دووەم: نوێژ
سێیەم: ڕۆژوو
چوارەم: حەج
پێنجەم: زەکات

دەستخۆش ئەزیزم

پرسیاری پێنجەمان
تاچەنێک باوەڕت بەقەزاو قەدەر هەیە ؟


بێگومان یەکێک لە بنچینەکانی باوەڕ باوەڕبوونە بە قەزا و قەدەر
ئێمەی موسوڵمانانیش پێویستە باوەڕمان بە قەزاو قەدەر هەبێت
پێش لە دایکبوونمان خودا ڕۆژی مردنیشی بۆ داناوین بەڵام دوعا دەتوانێت قەزا و قەدەر بگۆڕێت من وەک خۆم باوەڕی تەواوم بە قەزا و قەدەر هەیە چونکە خوای گەورە هەر شتێک بکات لە بەرژەوەندی بەندەکەیەتی

دەستەکانتان خۆشبێت
پرسیاری پێنجەم وکۆتا پرسی برگەی ئاینیمان

دەستی تۆش خۆش بفەرموون

یەکەم مرۆڤ کەمرد کێ بوو وە بۆچیش ؟

سومەیەی هاوسەری یاسر لە کاتی ئەشکەنجەدان؟ گەر هەڵە نەبم
وە بووە یەکەم شەهید

ئه زیزم من وتم یەکەم مرۆڤ گیانە

ڕاستەکەی ئەوەیەکەم شەهیدە



وەڵامەکەی من یەکەم شەهید دەگەیەنێت بە پێی پرسیارەکەت بێت هەڵە نەبم ئەبیلی کوڕی پێغەمبەر ئادەم و دایکە حەوا؟

براکەی کوشتی

ڕاستەەە وەڵامەکەت باشت پێکاا دەستتخۆش

دەچینە سەربرگەی دووەمان

بفەرموون بەناوی خودا


یەکەمین بەرهەمت چی بوو ؟ وەبۆچی بریارت دا ئەوبیرۆکەیەت بۆئەو بەرهەمە بەکاربهێنی ؟

یەکەمین بەرهەمی من{ئاشقی دەژمنەکەم بووم] بوو  کە ساڵی ٢٠٢١ دەستم بە نوسینی کرد لە نیوەی چیرۆکەکە وازم لێیهێنا بەڵام دوبارە ئەمساڵ دەستم کردەوە بە نوسینی وە بیرۆکەکەی ئەگەر سەرنج بدەن تۆزێک کۆنە چونکە سەرەتای نوسینم ساڵی ٢٠٢١ دەست پێکرد ، وە ئەو کات زۆر چیرۆکی  لەم شێوەیە هەبوو منیش حەزم کرد  چیرۆکێکی وا بنووسم چونکە خوێنەریان زۆربوو وە کە دەستم بە نوسین کردەوە ویستم بیسڕمەوە بەڵام بینیم نزیکەی ٣ هەزار خوێنەری هەبوو کە ئەمە بۆ من زۆر بوو چونکە یەکەم بەرهەمم بوو هەروەها زۆر چیرۆکم نەخوێندبۆوە تاکو شارەزای ئەداکردنی وشەکان ببم وە ئەداکردنی وشەکانیشم کەمێک ناڕێک بوون، بەڵام ئەمساڵ توانیم سوپاس بۆ خودا تەواوی بکەم، هەوڵ دەدەم لە بەرهەمە تازەکانم باشترینتان پێشکەش بکەم
وە بێگومان ئێستا ئامانجی من ڤیو و خوێنەری زۆر نیە ئامانجی من ئەوەیە کە پەیامم بگاتە شوێنی خۆی

بەوئامانجە مەزنەتەوە دڵنیابە سەرکەوتودەبیی

سوپاس ئەزیزی من لەگەڵ تۆو هەموو لایەک

ئەزیزی منی
چ چیرۆکێکت لا تایبەتە؟

ئەم پرسیارەم بەدڵە ، چیرۆکی زۆر هەن کە مانا و حیکمەتی زۆری تێدایە و لام تایبەتن و نوسەری بەتوانا نووسەرەکەین بەڵام چیرۆکی {ئاریانا} خاتوون ئۆلیڤیا @lady__olivia
تایبەتترینە لای من و پێشنیاری دەکەم بۆ هەموو خوێنەرێک کە چیرۆکی ئاریانا بخوێنێتەوە چونکە پڕ حیکمەت و پڕ ماناترینە


بەراستی سۆزو خۆشەوستی ئەوچیرۆک لەدەرگای دڵی ئێمەشی داوە

ئەو نوسەرانەکێن کە تۆ سەرسامینی هەوڵت داوە وەک ئەوان بیت چؤندەڵێن وەک پێشڕەوێکی خۆت دات ناون ؟ بەچ هۆکارێکیش؟

زۆر هەن بەڵام خاتوون ئۆلیڤیا توانیوێتی تەواوی سەرسامی من بەدەست بهێنێت، هۆکارەکەشی ئەوەیە لە هەر پارتێک لە چیرۆکەکانی سەرنج دەخاتە سەر بابەتێک کە پێویستە کۆمەڵگا هۆشیار ببنەوە لێی، بێگومان نوسەری زۆر هەن کە بەتوانان بەتایبەت نوسەرەکانی ئەم دواییانە بەڵام خاتوون ئۆلیڤیا لای من تایبەتە

بەڕاستی  ئەویەکێکە لەونوسەرانەی پێوستە خەڵاتی باشترین نوسینەکان بباتەوە
سەرکەوتوبن هەمیشە دوبارە بمان بەخشە بۆ بردنی کاتە بەنرخەکەت ئەزیزم
چآوپێکەونتنی ئەمجارەشمان کۆتایی پێهات

دەستی تۆ هەموو لایەک خۆشبێت هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک سوپاس بۆ پرسیارەکانت و تەرخارکردنی کاتت شادومان بووم

............................

گەڕاینەوە بەچاوپێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ eleen076
ئەم نازدار خاتوونە

بەهیوام بەدڵتان بێت چاوپێکەونتی دوای ئەمەشمان هێندەی نەماوە



You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Nov 01 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

چـاوپێکەوتن|Q&AWhere stories live. Discover now