کوک:چیتەوێ دیسان (بەبێزاری)
ئۆلی: ئێ ئەوە ئەڵێم ئەتوانم لەتەنیشتت دانیشم؟
کوک: نەخێر
ئۆلی: باشە
(ئۆلی چو دانیشت لەکاتێکا کوک وتی دامەنیشە)
کوک:کێ وتی وەرە لەتەنیشتم دانیشە (برۆیەکی بەرز کردەوە)
ئۆلی: من وتم
کوک: من نەموت لاچۆ لەتەنیشت من دامەنیشە
ئۆلی: ئەرێ ئەزانی چی بۆچی دوای قوتابخانە نەچین بۆ نانی ئێوارە؟ ( خۆی کیوت کرد)
کوک: نامەوێت بێم لەگەڵ تۆ و وتم لاچۆ لەتەنیشتم
ئۆلی:مەرجم لەگەڵ ئەکەی؟
کوک: نەخێر مەرجی چی؟؟
ئۆلی: ئەگەر من نمرەی تەواوم هێنا لە بیرکاری ئەوە دێیت لەگەڵما وە ئەگەر تۆ نمرەی تەواوت هێنا ئەوە تۆ مەیە
کوک: باشه(بەساردی)
ئۆلی: یەییی (گەمژەیە وائەزانێ لەمن ئەباتەوە لەژیانما تەنانەت یەک دەرەجەش کەمترم نەهێنا هەمیشە توانیمە نمرەی تەواو بێنم لەدڵی خۆی وای ئەوت)
کوک:دەی لاچۆ لە تەنیشتم
ئۆلی: ئەگەر لانەچم
کوک: ئەوە من لائەچم( ڕۆشت)
ئۆلی: یااا بۆکوێ تکایە بۆستە (ڕای کرد بەدوایا)
ئۆلی: ئەرێ تۆ بۆچی خۆت لەمن بە دوورئەگری؟
کوک: چونکە ڕقم لێتە
ئۆلی: بەڵام من تۆم بەدڵە
کوک: واز لەو قسە بێمایانە بێنەو بڕۆ پۆلەکەو ئێستا دەرزی بیرکاریە تاقیکردنەوەمان هەیە
ئۆلی: نەخێر جارێ زۆری ماوە بۆ پۆل
کوک: بێزارکەر
ئۆلی: ئەگەر بردمەوە سارد مەبە لەگەڵم باشە؟
کوک: تەنانەت قسەشت لەگەڵ ناکەم نە سارد بم
ئۆلی: باشە باوابێ
کوک وەڵامی نەیایەوە
ئۆلی:کوکیییی
کوک: چیە بێزارکەر
ئۆلی: کوکیییییی
کوک: بەسە وازم لێبێنە تۆ کەی تێئەگەی لەمن؟
ئۆلی: باشە بەڵام تەنها ببە بەهاوڕێم دەی تکایە
کوک:نەخێر من ڕقم لەکچە تێئەگەی؟
ئۆلی: بەڵام من وەک خوشکی خۆت بزانە باشە( خوی کیوت کرد)
کوک:ئەی تۆ نەت وت من تۆم بەدڵە ئێستا ئەڵێی وەک خوشکی خۆتم بزانە
ئۆلی: بەڵێ وام وت بەس دەی تکایە من خوشکی تۆم وانیه (باوەشی لەقۆڵی یا)
کوک: قۆڵم بەردە بیرێکی لێئەکەمەوە بەئەگەری زۆرەوە وەڵامەکەم نەخێرە
ئۆلی: باشه دەی بای بای من ئێستا ئەبێ بڕۆم تاقیکردنەوەم هەیە
(کوک هیچی نەوت )
ئۆلی: کوک
کوک:چیه (بەساردی بێئەوەی سێری بکات)
ئۆلی: سێرم بکە
کوک: بۆچی؟
ئۆلی: تۆ تەنها سێرم بکە
کوک سێری کرد چاوەکانی فراوان بوون
کوک: هێی ئەوە دیاریەکی کەسێکی ئازیزمە بمدەرەوە
ئۆلی: نیە نایدەم
کوک:وتم بمدەرێ
ئۆلی:وتم نایدەم
کوک:بمدەرێ هەی گەمژەی دەبەنگ
ئۆلی: بەمەرجێ
کوک: چیه گەمژە
ئۆلی: دەبێت ببی بەهاوڕێیەکی زۆر باش نەوەک هاوڕێ بەڵکو بێست فڕێند
کوک:نابم بەهیچی تۆ گەمژە بمدەرێ
ئۆلی: کەواتە دەسبەندەکەم ئەبەم بۆ خۆم( ویستی بیکاتە دەسی)
کوک:بۆستە گەمژە باشە ئەبم بە هاوڕێت
ئۆلی: هاوڕێ؟
کوک: نەخێر بێست فرێند
ئۆلی:باشه کەواتە ها بیگرە (فڕێی دایە باوەشی کوک)
کوک: گەمژە
ئۆلی: دەی قۆڵکە بەقۆڵما ئەگینا دەسبەندەکەت ئەبەم
کوک:ناتوانی
ئۆلی:ئەیبەم ها
کوک: وتم ناتوانم
ئۆلی بەخێرای لەدەستی کوکی بردوو ڕای کرد
کوک: هەی گەمژە ئایششش منیش زۆر گەمژەم ئەبوایە بمکردایەتە گیرفانم
(لای ئۆلیو نای)
نای: ئۆلی چیت کرد (پرسی)
ئۆلی: کردم بەهاوڕێی خۆم و ئێوارەش ئەڕۆینە دەرەوە( بەزەردنەخەنەیەکی فیزەوە)
نای شۆک بوو
نای: درۆ ئەکەی وایە؟؟ ( بەشۆکەوە)
ئۆلی: گەمژە ڕێکەوتنم کرد ئینجا............... هەمووی بۆ باسکرد
نای: هەی زۆرزان دڵنیای ئەتوانی نمرەی بەرز بێنی؟؟
ئۆلی: بەڵێ دڵنیام
نای: باشە
YOU ARE READING
خۆشەویستی یەک لایانە {تەواوکراوە}✔
Actionئۆلیڤیا: جیۆن من تۆم بەدڵە جیۆن: تۆ بەڕاستی گەمژەی من ڕقم لەتۆیە چۆن تۆم خوشبوێت ئۆلیڤیا: باشە دڵنیابە منیش هەمان شتت پێئەڵێمەوە جیۆن: ئەگەر توانیت بیکە
