part.11

22 4 0
                                    

                  (پــــــۆ ڤـــــی کــــوک)
بەیانی لەخەو هەستام و ڕۆشتم بۆ گەرماو جلی قوتابخانەم پۆشیو کاتێژمێرەکەم کردە دەست و بۆنەکەم دا لەخۆم و جانتاکەم کرتە شانم و بڕێکەوتم بۆ لای باوکم

کوک:بەیانی باش باوکە گیان
ب.جیۆن:بەیانی تۆش باش کوڕەجوانەکەم بۆچی دوێنی ئەو کچەت نەهێنا؟

کوک:باوکە وتی کەوا ماندووە و سبەی دێت
ب.جیۆن:باشە پێمی بناسێنە

کوک:وادەکەم دەی باوکە خوات لەگەڵ
ب.جیۆن:لەدەرەوە خواردن بخۆی

کوک:باشە

                    ( پۆڤی کوک)

بەڕاستی هەندێ کەس زۆر گەمژەن زۆریش خۆباوەڕن خۆم دەزانم چی لەو ئۆلیە گەمژەیە ئەکەم وادەزانێ بەڕاستی بوومەتە هاوڕێی زۆر گەمژەی ئۆلی هەرلەسەرتاوە ئەمزانی خێزانەکەی تۆ بوون بەهۆی ئەوەی دایکم بکوژن سوێند ئەخۆم دەبێت دۆزەختان بیشانبدەم

تب/دڵنیام ئێستا شۆک بوونە بۆچی کوک وائەڵێت ئۆئەوە وائەڵێ کوک وائەزانێ خێزانی ئۆلی بوونەتە هۆی ئەوەی دایکی کوک بکوژن بەڵام ئەوان نەبوونە و کوک بەهەڵە تێگەشتوە

کوک:پلانێکی زۆر باشم داناوە سەرەتا هاوسەرگیری لەگەڵ دەکەم و دواتریش فڕێی ئەدەمە دەرەوە و دڵم ئاسوودە دەبێت(لەدڵی خۆی وائەوت و گەیشتە ناو قوتابخانە)

کوک:ئایشــ دیسان دواکەوتم ئێستا لەناو وانەیان چۆن بڕۆم؟

ئۆلی:پست هێی کوک گوێت لێمە
کوک: هێی ئۆلی تۆش دواکەوتوی؟؟

ئۆلی:بەڵێ ئێستا چیبکەین؟
کوک:باچاوەڕێ بکەین و دواتر ئەڕۆینە پۆلەوە

ئۆلی:باشە دەی بابڕۆین بۆ کافتریا
کوک:باشە بابڕۆین(ڕۆشتن)

کوک:بۆچی دواکەوتی؟
ئۆلی:لەخەومابومەوە ئەی تۆ؟

کوک:منیش هەروەها (گەیشتنە کافتریا)
ئۆلی:چی ئەخۆی بۆتی بێنم؟

کوک:گەمژە خۆ من دەستو قاچم نەشکاوە خۆم دێم (بەگاڵتەوە)

ئۆلی:گەمژە تەنیا ئەمجارە گوتم چاکەیەکت لەگەڵتا دەکەم تۆ چیت کرد

کوک:ئیتر ئاوایە چاکە لەگەڵ مندا ناکرێ

              (دوای نان خواردن)

ئۆلی:ئێستا چیبکەین بڕۆین بۆ لای نایو تای و یونسگوو؟

کوک:باشە بابڕۆین
ئۆلی:باشە

کوک:ئۆلی تۆ بۆچی ناوەکەت کۆری نیە؟
ئۆلی:چونکە من باوکم کەنەدیە و دایکم کۆریە وە باوکم ناوی ناوم ئۆلیڤیا

کوک:باشە (هەرئەمزانی ئەو چەپەڵانەن وایان لەدایکم کردووە ئێ خۆ ئەوانەی دایکمیان کووشت کەنەدی بوون لەدڵی خۆی قسەی ئەکرد)

نای: هاییی ئۆلی چۆنی بۆچی نەهاتیتە وانەوە؟
ئۆلی:چونکە دواکەوتم

یونگسوو:ئێ چیتان کرد لەگەڵ کوک؟
ئۆلی:ڕۆشتینە کافتریا بۆچی؟

یونگسوو:هەروا پرسیم
نای:هاوڕەیان پلانتان هەیە بۆ ئێوارە؟

کوک:ئۆلی لەگەڵ من دێت بۆ لای باوکم و ئەیناسێنم و لای ئێمە نان ئەخوا (بەساردی)

نای:باشە ئەی تۆ یونگسوو؟
یونگسوو:ببوورە منیش لەگەڵ تای ئەڕۆم

نای:باشە منیش لەگەڵ نایجون ئەڕۆم
نایجون:کەس نەما ئینجا منت وت (بەخەمباری)

نای:یااا نایجون وانیە ویستم بەکۆمەڵ بڕۆین
نایجون:وایە وایە (نایجون ڕۆشتو نای بەدوای کەوت بۆ ئەوەی ئاشتی بکاتەوە)

کوک: ئایششــ ئەمانە زۆر منداڵانە ڕەفتارکەن دەی ئۆلی بابڕۆین

ئۆلی:باشە بای تایو یونگسوو ئەتان بینمەوە
تایو یونسگوو: بای

تای: یونگسوو بۆچی دوێنی نەتهێشت من بتگەڕێنمە ماڵەوە؟

یونگسوو:ببوورە بەڵام ئێمە زوو زوو کێشەی خێزانیمان ڕووئەدات بۆیە وام وت

تای: ئەها باشە ئێستا تێگەشتم دەی بابڕۆین بۆ کافتریا لەوێ هەندێ خواردن بخۆین برسیمە

یونگسوو:باشە(ڕۆشتن)

                      (لای کوک و ئۆلی )

کوک:ئۆلی بۆچی لە قوتابخانە ڕانەکەین زۆر بێزار بووم

ئۆلی:ئەوە تۆ تەواوی ڕاکردنی چی بەڵام منیش بێزاربووم

کوک:دەی کەواتە بابڕۆین من شوێنێکی زۆر باش دەزانم بابڕۆین

ئۆلی:بۆ چەند جار ڕاتکردوە؟
کوۆ:بەبیرم نایە زۆرە

ئۆلی:ئای چەن زۆرزانی(بەزەردنەخەنەوە)
کوک:دەی بابرۆین(ڕۆشتن)

ئۆلی:هێی کوک ئێرە کوێیە؟
کوک:ئێره ئێرەیە دەی تۆ قاچت بخەرە لای شانم و سەرکەوە

ئۆلی:ئەی تۆ؟
کوک:من ئەتوانم بێم تۆ بڕۆ جارێ

ئۆلی:باشە(سەرکەوتو ڕۆشتە ئەو دیو قوتابخانەکەوە)

کوک:سەرکەوتی؟
ئۆلی:بەڵێ تۆش وەرە دەی

کوک:باشە(ئەویش سەرکەوت)
ئۆلی: ئایشــ ئەڵێی هاتومەتە بەهەشت زۆر خۆشە دەرەوە

کوک:بەڵێ وایە دەی بڕۆین بۆکوێ؟
ئۆلی:بابچین بۆ سینەما

کوک:بەڵام من حەزم پێی نیه
ئۆلی: ئەی بچین بۆ پاڕک؟

کوک:بەڵێ ئەوەیان باشترە
ئۆلی:ئەزانی تاکو ئێستا دووجار لەگەڵ تۆ هاتومە بۆپاڕک ئەوانی تر نازانم کەی ڕۆشتومە

کوک:بەڕاست بۆچی؟
ئۆلی:ئەوان زۆر ساردن لەگەڵم بەڵام نازانم بۆچی

کوک:گوێیان پێمەدە ئەوە خەمباری ناوێت
ئۆلی:باشە

                        (دوای پاڕک)

کوک:ئۆلی دەی وەرە
ئۆلی:باشە

؟؟؟؟: هێی کچێ تۆ چیدەکەی لەگەڵ کوک؟

______________________________________

               ڤـــــــــــــــــۆ تــــــــــــــــت

ڤۆت بکە ئەی چاوپان خەریکی چیت بەتەمای بڕۆیت و ڤۆت نەکەی؟😂

                خۆشەویستی یەک لایانە {تەواوکراوە}✔         Where stories live. Discover now