لاپەڕەی یەکەم

35 8 200
                                    

بیرەوەری و یاداشتانامە

ئەندێشەی ئــــەگــریـــن:

شەوێکی پڕ لە تاریکی و دورودرێژی
شەوێک پڕ لە ساردی و زەحمەتی ،
دڵۆپی بارانە سارد و تەزێنەکان لە ئاسمانی
ڕەشباوو و تەم و مژەوە ئەکەوتنە سەر زەمینەکە
شێداریان بەو خاکە خۆڵەمێشییە ئەبەخشی و
لەگەڵ کەوتنی هەر دڵۆپێک لەو ئاوە سڕکەرە
دەنگێکی بەرز بەرپا ئەبوو لە هەمان کاتدا تاکەدەنگێکی
بەرز بوو کە هێمنکەرەوە و ئارامی بوو بۆ گوێکان.

ئەو بارانە تەزێن و سڕکەرە بۆ هەندێک ڕەحمەت بوو
بۆ هەندێکیش مەینەت ،
هەندێک توانای گەرمکردنەوەی خۆیان نەبوو ئەبوو بە مەینەت و زەحمەتی بۆیان ،
هەندێکیش ئارەزومەندی بارینی ئەو بارانە بون کە بۆ هەندێک مەینەت بوو و ئارەزومەندی ئەوە بون نەبارێت و توشی ساردی و سەرماهاتن نەبن.

من هەمیشە ئارەزومەندی ئەو بارینە بووم لەبەر ئەوەی پێی ئاسودە ئەبووم گرنگ نەبوو بۆم لە هەر بارێکی ژیانمدا لەو بارانە تێکەڵەیە بە ڕەحمەت و مەینەتە ،، لە ژێری بوەستم ،
کەنیشکەیەکی بچکۆلانە بووم بۆ ئەوەی لە کێشە و گرفتەکانی ماڵەوە ڕزگارم بێت و گوێبیستیان نەبم ئەهاتمە باخچەی ماڵەکەمان ئەوەستام و هەناسەی قوڵ و دوری تەنگەژەییم هەڵدەمژی ساتێک ئارامی بوو بۆ دڵ و دەروون و ناخم کە وای ئەکرد ئەوەندە خەم دامنەگرێ ،
ئەو کاتانەی کە بارانیش ئەبوو بۆمن زۆر ئارامکەرەوەتر ئەبوو.

لە ئێستادا لە باخچەی ماڵەکەمان لەژێر سەکۆیەکە وەستاوم و دەستە بچوکەکانم لە هەردوولای گیرفانی چاکەتە گەرمکەرەوەکەم ون کردبوو و جار بە جار هەناسەیەکی قوڵم هەڵدەمژی و ئەمیایەوە لەبەر ساردییە زۆرەکە هەڵمێک دروست ئەبوو وەک ئەوە وابوو جگەرە بکێشم.

هیچ شتێک لە ئارادا نەبوو تا ببێتە هۆکارێکی هاتنم بۆ ئێرە
بەڵکوو بارینی بارانەکە هەلێک بوو بۆ چێژ بەخشین پێم ،
بێگومان من لە دەست خۆمی نادەم.

وە لە هەمان کاتدا هەستم بە متبوونی سەر لوتم و
گوێچکەکانم ئەکرد ،
کەمێک سەرمام بوو لەبەر ئەوەی با وو بارانەکە زیادی کرد.

لەو کاتەدا بیسەری کردنەوەی دەرگاکەی ژورەوە بوم ،
سەرم سوڕاند بۆ لای دەنگەکە و دەرگاکە دایکمم بەرچاو کەوت ،
ئەمزانی دوبارە و سەدبارە بۆچی هاتووە.

دایکم بە خەمخۆری نیگەرانییەوە
کە بە توڕەیی و گرژی دەریئەبڕێ وتی ..

" وەرە ژورەوە بەو سەرمایە چیەکەی لە دەرەوە شێتبوویت ؟؟ "

کاڵبوونەوەWhere stories live. Discover now