پــەڕەی سێیــەم

13 3 8
                                    

.
.
.
.
.
.
.

نۆڤێـلی لە خواردن وەستا و سەیری داهیۆنی کرد کە بە دەستە خرپنەکانی خواردنی دەخوارد، نۆڤێلی هەوڵی دەدا نەگریت، لە کۆتاییدا داهیۆن ناوی باوکییەتی، باشترین پیاوی ژیانی، ئەو پیاوەی بوویە قوربانی دەستی خێزانەکەی و تا ئێستا دیار نییە، کچە بێدەسەڵاتەکەی لە قەفەزی شەیتان دایە هەرچەندە خێزانی ئەو شەیتانە فریشتە بن.

تایهیۆنگ سەیری نۆڤێلی کرد هەستی کرد شتێک هەڵەیە بەڵام قسەی نەکرد

خاتوو کیم:تایهیۆنگ ئایا هاوڕێکانت لێرە شوێنیان هەیە؟؟
تایهیۆنگ:بەڵێ، جیمین و جین لە ماڵێکدا دەمێننەوە، یوونگی و هۆسۆکیش پێکەوە...
جۆنگکووک:منیش دەچمە ماڵەکەی جین و جیمین.

خاتوو کیم سەری بەرز کردەوە:نەخێر؟ بۆچی؟؟ شتێک بووە؟
جۆنگکووک:نەخێر هیچ نەبووە تەنها...
بەڕێز کیم:ناچیتە هیچ شوێنێک.
جۆنگکووک:بەڵام...
بەڕێز کیم سەیری جۆنگکووکی کرد:بەڵام چی؟؟؟ ئایا خێزانەکەت بێ بەها دەکەی؟؟ ئەو ٤ خوێڕییەی تریش دێنەوە ئێرە و باسەکە کۆتایی هات.

تایهیۆنگ زەردەخەنەی کرد:باوکە ئەوان خانوویان لێرە کڕیووە بەمزوانە دێنە نزیکمان، مامە نامجوونیش خانووی لێرە کڕیووە
بەڕێز کیم بە خۆشحاڵییەوە:زۆرباشە کەواته.

...

دوای هەفتەیەک:

یوونگی، هۆسۆک، جیمین، جین و هاوسەری هەرچواریان لە کۆشکێک نزیک کۆشکی کیم نیشتەجێ بوون، جۆنگکووک لە کۆشکی کیم دەمێنێتەوە و تایهیۆنگ نۆڤێلیش بەهەمان شێوە.
ئێستا نۆڤێلی بارودۆخی باشترە بەهۆی خاتوو کیمەوە

.
.
.

نۆڤێلی خەریکی پاککردنەوەی ژووری میوان بوو لەگەڵ خاتوو کیم. دەنگی پێکەنینییان تەواوی کۆشکی گرتبوویەوە

خاتوو کیم: ئەو ڕۆژە....
هێشتا قسەکەی تەواو نەکردبوو هەردووکیان بە پێکەنین تەقیبوونەوە.

تایهیۆنگ و بەڕێز کیم لە مەلەوانگەی ژێرزەمینەکە خەریکی مەلەوانی بوون و قسەیان دەکرد.

جۆنگکووکیش لە ژوورەکەی خەوتبوو، لە بەیانییەوە خەوتووە بەهەموویانەوە بانگیان کردووە تا ئێستا هەڵنەستاوە.

دوای ماوەیەک ژووری میوانیان پاککردەوە

نۆڤێلی لە ژووری خەوتن جلەکانی گۆڕی و خەریکی چاککردنی جلەکانی تر بوو، تایهیۆنگ هاتە ژوورەوە لەدوای خۆی دەرگاکەی قفڵ کرد، لە دواوە یەخەی کراسەکە نۆڤێلی گرت و تێیهەڵدایە سەر جێگاکە و......

دیـــلـــیـ ئـەشـــقــ| "ئــەفــسـەࢪ ڪـیــم"Where stories live. Discover now