.
.
.
.
.
.Pov:Maves
کاتێک گەیشتم سۆنگهۆن، هاوسەرەکەی و شەش پیاوی تر و پێنج ئافرەتی تر لەبەر دەرگای سەرەکی بوون.
منیش ئۆتۆمبێلەکەم لای ئەوان وەستاند، سۆنگهۆن نزیک بوویەوە و لە باوەشی گرتم و لە باوەشم گرتەوەسۆنگهۆن:سڵاو، وەرە با خێزانی تایهیۆنگت پێبناسێنم!
منی ڕاکێشا و لەوان نزیک بووینەوە وەکو ڕێز خۆم دانەواند و گووتم
:سڵاو
سۆنگهۆن دەستی کرد بە ناساندنی ئەوان پێم:ئەوە نامجوونە مامی تایهیۆنگە ئەوەش هیۆنسوو ژنی نامجوونە،ئەوە جین هاوڕێی تایهیۆنگە ئەوەش ڕۆز ژنی ئەوە، یۆنگی و ئەوەش ژنەکەی تیۆری،ئەوەشیان هۆسۆک ژنەکەشی لیا، جیمین ئەوەش لیندا ئەوانیش هاوسەرن، ئەوەشیان تایهیۆنگ... دەیناسی، وە کۆتا دانا جۆنگکووکە برای شیری تایهیۆنگ. وە یۆنگ خوشکی تایهیۆنگە؟هاوسەرەکەشی لیۆن ئەوان لە ژوورەوەن و منداڵەکانیش لە باخچەن.
زەردەخەنەم کرد و گووتم:سڵاو منیش ئیون ماڤێسم. خەڵکی کۆریای باشوورم و بەڵام لە ئوستڕاڵیا لە دایک بووم وە مامۆستای فیزیام لە زانکۆی تۆکیۆ.
تایهیۆنگ:ئۆۆھ بەڵام گەنجتر دیاری وامزانی خوێندکاری پۆلی ١١یت.
پێکەنیم و وەڵامم دایەوە:لە ڕاستیدا هەر ئەو ساڵەی زانکۆم تەواو کرد یەکەم بووم بۆیە وەریانگرتم، ساڵی ڕابردوو مانستەرم خوێند لە لەندەن وە لە تۆکیۆ بوومە مامۆستای زانکۆ
تایهیۆنگ:بەهرەداری!نامجوون:بەهەرحاڵ بابچینە ژوورەوە دەرەوە ساردە
ئەوان چوونە ژوورەوە قۆڵی سۆنگهۆنم گرت
بە توڕەیی گووتم:ئەو کوڕەی ناوی جۆنگکووکە بۆچی وا سەیرم دەکات؟؟ وەک بڵێی باوکیم کووشتبێ.
سۆنگهۆن:تەنها کاتێک یەکێکی نوێ دەبینێ بەو شێوەیە سەرنجدارە.سەرم جوڵاند و چووینە ژوورەوە
..
ئاهەنگە بچووکەکە تەواو بوو
لە سۆنگهۆن نزیک بوومەوە و لە باوەشم گرت:خۆشمەوێی، دواتر دەتبینمەوە
سۆنگهۆن:بۆستە بەیانی لەگەڵ تایهیۆنگ دەچین جل دەکڕین بۆ کۆرپەکەم ئایە حەز دەکەیت بێیت؟؟
گووتم:حەزم دەکرد بەڵام سۆنگهۆن بەیانی پێنج وانەی زانکۆم هەیە تا شەوێکی درەنگ ناگەڕێمەوە ماڵەوە.
سۆنگهۆن سەری جوڵاند و گووتی:باشە، کەواتە ماڵئاوا.ڕۆشتمە لای ئۆتۆمبێلەکەم، ئۆتۆمبێلەکەم هەڵکرد و لێم خوڕی بۆ ماڵەکەم
End.
ڕۆژی دواتر:
نۆڤێلی خەریکبوو جلەکانی دەگۆڕی تایهیۆنگ هاتە ژوورەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/380098960-288-k190698.jpg)
YOU ARE READING
دیـــلـــیـ ئـەشـــقــ|
Action. . . . . . . . . چیڕۆڪێڪی جیاوازە، گلـەییـەڪانت بۆ خۆت ئەگـەر بـە دڵــت نـەبوو! هەموو مافێڪی ئی منە و ئەگەر بردت ئاسایـیە، بەڵام ئەگەر گلـەییت هەبوو واتپاد فراوانـە بۆ خوێندنەوە! دیـلی ئەشـق♥♥ـ