.
.
.
.
.
.
.ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Noveli:
خەریکی چاککردنی ئەو جلانە بوو کە خاتوو کیم بۆی کڕیبوو لەنێو دۆڵابەیەکەیا جلەکانی ڕێک دەخستنۆڤێلی بارودۆخی دەروونی و جەستەیی تێکچووە هەمیشە ئەو شەوە لە مێشکیدایە کە تایهیۆنگ دەستدرێژی کردە سەر، وەکو خەونێک بیری دەکەوێتەوە، خەونێک نا باشترە بڵێم کابووسێک.
دوایی نانخواردنی نیوەڕۆ بەڕێز کیم ڕۆشتە دەرەوە بۆ کار چونکە پێشتریش لە تۆکیۆ ژیاون بارودۆخێکی ئاساییە تەنها تایهیۆنگ لە سیئۆل دەمایەوە بۆ کارەکەی
خاتوو کیم قاپێک لە خواردنی هەڵگرت و ڕۆشتە سەرەوە بۆ ژوورەکەی نۆڤێلی و تایهیۆنگ
خاتوو کیم لەدەرگای دا:دەتوانی بێمە ژوورەوە؟؟
نۆڤێلی سەیری کرد و سەری بەبەڵێ جوڵاند
خاتوو کیم زەردەخەنەی کرد و دەرگاکەی لەدوای خۆی داخست قاپەکەی دەستی خستە سەر مێزەکە و نۆڤێلی هێنایە سەر کورسییەکە و خواردنی پێدەداخاتوو کیم:زۆرجار ڕۆژگار پێچەوانەیی ویستەکانی ئێمەن!
نۆڤێلی سەیری خاتوو کیمی کرد کاتێک خواردنەکەی دەخوارد
خاتوو کیم:من تەنها ١٦ ساڵانێک بووم کاتێک هاوسەرگیریم لەگەڵ کیم کرد، هەرزەکارێکی سەرەڕۆ، زۆربڵێ و دەمدرێژ، هەمیشە باوکی کیم سزای دەدام لەسەر قسەکانم و کردارەکانم، بەڵام کیم هەمیشە لە پشتم بوو بۆیە خێزانەکەی بێدەنگ دەبوون، کاتێک یەکەم منداڵم هاتە دونیا زۆر دڵخۆش بووم بەجۆرێک کە ژیانی ڕووناک کردبوومەوە، کیم تایهیۆنگ ئەو کوڕێکی خنجیلانە بوو باوکی هەمیشە شتە باشەکانی بۆ دەکڕی و پێیدەدا، ئەو تاقانەی خێزانەکەمان بوو، من و کیم و تایهیۆنگ، دوای ماوەیەک دووبارە دووگیان بوومەوە بە کچێک یۆنگ، یۆنگ کچەکەی منە هەمیشە باوکی زۆر گرینگی پێدەدا، پاش ماوەیەک باوکی کیم بڕیاری دا یۆنگ بچێتە لەندەن بخوێنێت ئەو تەنها ١٦ ساڵان بوو وە ئەمساڵ دەگەڕێتەوە ئێستا ٢٠ ساڵە و هاوسەری هەیە، من لە خۆشترین ساتەکانی ژیانم بووم تایهیۆنگ ٥ ساڵان بوو و یۆنگ ٤ مانگ بوو، هەواڵی مردنی باوکمم بۆهات پاش مانگێک دایکم کۆچی دوایی کرد، من خوشک و برام نەبوو، کیم برایەکی هەیە نامجوون، ئەو برای کیم و هاوڕێی تایهیۆنگە. تایهیۆنگ ٦ هاوڕێی نزیکی هەیە: نامجوونی مامی، سیۆکجین،یۆنگی، هۆسۆک،جیمین و جۆنگکووک، هاوڕێکانی هەمووی هاوسەرگیریان کردووە تەنها جۆنگکووک نەبێت. جۆنگکووک وەکو کوڕی من وایە دایکی ئەو باشترین هاوڕێم بوو بەڵام دوای لەدایکبوونی جۆنگکووک کۆچی دوایی کرد و باوکی هەر لەو ساڵە لەسەربازی کوژرا، بۆیە جۆنگکووک لای ئێمە گەورە بووە، وە ئەمجارە هەموویان دێنەوە و دەیان ناسی.
YOU ARE READING
دیـــلـــیـ ئـەشـــقــ| "ئــەفــسـەࢪ ڪـیــم"
Akční. . . . . −تاوانی ئەو ڪچە بچووڪـە چیبـوو؟؟ −مافی ژیـان کوانـێ؟ −دانی پێدا دانێم ڪە هەموو شتێڪ لە نیگایەکەوە دەست پێدەکات، بەڵام مردن نا! −ئەشقی تـاڪلــایـان. -مردن-وێرانبوون چیڕۆڪێڪی جیاوازە، گلـەییـەڪانت بۆ خۆت ئەگـەر بـە دڵــت نـەبوو! هەموو مافێڪی...